بەشی پانزە📸

1.5K 211 5
                                    

٤ ساڵ لەمەوپێش...
جۆنگکوک هەنگاو نا بەرەو ماڵەوە کەمێک پێش ڕۆژئاوا بوون، ماڵەکەی بێدەنگ بوو وەک ئەوەی هیوای بۆ دەخواست بەڵام هەستێکی ناڕەحەتی لە دڵی پەیدا بوو.
چونکە ماڵەکەی هەرگیز بێدەنگ نییە، شتێک بووە.
جۆنگکوک لە دڵی خۆیدا هەستی کرد کە شتێک ڕوویداوە.
شتێک لە مێشکیدا هەر پێی دەوت کە بڕواتە نهۆمی دووەم و نەیدەزانی بۆچی.
هەر کە گەیشتە نهۆمی دووەم چووە بەردەرگای ژووری دایکو باوکی و بە هێواشی دەرگاکەی کردەوە.
کە چووە ژوورەوە خەریک بوو بخلیسکێت زەوییەکە تەڕ بوو وە دایکو باوکی لە هیچ شوێنێکی ژوورەکە نەبوون.
بەڵام لە ناکاو شتێکی بینی کە وای لێکرد دڵی بۆ چرکەیەک بوەستێت.
دەست..دەستێک لە ژێر سیسەمەکەوە کەمێک هاتبۆیە دەرەوە.
بە هێواشی هەنگاوی نا بەرەو سیسەمەکەو ئێستا دەیتوانی هەموو شتێک ببینێت.
جەستە بێگیانەکەی دایکی لەسەر زەویەکە کەوتبوو کاتێک چاوەکانی کرابوونەوەو سێری سەقفەکەی دەکرد.
جۆنگکوک بە ترسێکی زۆرەوە هەنگاوێک ڕۆیشتە دواوەوە و کەوت.
دەستەکانی بەر زەویە تەڕەکە کەوتن بەڵام بە ترسەوە بە خێرایی هەستا لەسەر زەوییەکە.
و بینی دەستی تەڕ بووە... بەڵام بە ئاو نا. بە خوێن.
جۆنگکوک گڵۆپەکەی تەنیشت خۆی هەڵکرد و سێری زەویەکەی کرد کە هەمووی بە خوێن داپۆشرابوو.
دەستەکانی و پێیەکانی سارد و سڕ بوون.
جۆنگکوک ویستی ڕابکات بەرەو دەرەوەی دەرگاکە کاتێک لەناکاو بە ترسەوە وەستاو باوکی بینی لەبەر دەم دەرگاکەدا بە شتێکی تیژ کە بۆ باخەوانی بەکاردەهێنرێت..
باوکی: سێرکە جۆنگکوک ئەو وای کرد من وای لێبکەم، هەرگیز نەمدەویست ئەمە ڕووبدات بەڵام هەر بێدەنگ نەدەبوو.
جۆنگکوک: ئەو مردووە؟
بە ترسەوە ووتی.
باوکی: بەڵێ.. تۆ نەدەبوایە ئەمە ببینی، هەرگیز نەمدەویست ئەمە ڕووبدات.
جۆنگکوک: ئەو نابێ مردبێت.
جۆنگکوک دەیوت و نەیدەویست بڕوا بکات کە دایکی مردووە.
باوکی: بەڵام ئەو مردووە جۆنگکوک... و دەبێت ئێستا تۆش بمری.
باوکی جۆنگکوک بە هێمنی ووتی.
جۆنگکوک دڵی کەوتە خوارەوە هەموو گیانی سڕ بوو لە ترسا کاتێک بینی باوکی بەو چەکەوە لێی نزیک دەبۆیەوە.
باوکی جۆنگکوک چەکەکەی بەرز کردەوەو ویستی بیات لە جۆنگکوک بەڵام ئەو بە خێرایی لە شوێنەکەی خۆی لاچوو.
جۆنگکوک: نەخێر!
بە هاوارەوە ووتی.
باوکی: جۆنگکوک ئەم کارەم بۆ قورس مەکە تۆ ئەزانی چەن ڕقم لە یاری کردنەو تۆ ناتوانی بژی دوای ئەوەی ئەمەو بینی.
جۆنگکوک نەیداتوانی هیچ ببینێت تەنها وەستا بوو لەبەردەم باوکیدا ئێستا.
دیسان بۆ جارێکی تر باوکی ویستی چەکەکە لە جۆنگکوک بات بەڵام جۆنگکوک دیسان لە شوێنی خۆی جوڵاو ئێستا چەکەکەی باوکی لە زەویەکە گیر بوو.
باوکی: هەر بێنرخی بێ کەڵک بمرە تا لەکۆڵم ببیتەوە.!
بە توڕەییو هاوارەوە ووتی.
ئەمجارەش چەکەکەی گرتەوە بە دەستیەوو باوکی جۆنگکوک و دیسان ویستی لێی بات بەڵام ئەمجارە جۆنگکوک توانی شوێنی گرتنی چەکەکە بگرێت.
جۆنگکوک بە هەموو هێزێکیەوە پاڵی بە باوکیەوە نا بەرەو دواوەوەو باوکی کەوت بەسەر زەویەکەداو چەکەکەش لە تەنیشتی.
بەڵام باوکی ویستی هێرش کاتە هەر جۆنگکوک و جۆنگکوک بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆی بکات چەکەکەی هەڵگرت و بەکاری هێنا.
خوێن لە دەمی باوکیەوە دەهاتە دەرێ کاتێک دەکۆکی، جۆنگکوک سێری خوار دەموچاوی باوکی کرد و چەکەکەی لە سەر دڵی گیر ببو.
بەڵام جۆنگکوک بەس لەبەر خۆ پاراستن وای کرد.
•••••••••••
ئێستا
جیمین لە سیسەمەکە هەستا لە خەو بە دەنگی پەیوەندیەک کە لە تەلەفۆنەکەیەوە بۆی دەهات.
بیری دەکردەوە کێبێت بەم بەیانیە زووە پەیوەندی بکات.
لێدانی دڵی خێرا تر بوو کاتێک بینی کێ تەلەفونی بۆ دەکات، بۆچی ئەوەندە دەترسا تا پەیوەندیەکە وەڵام باتەوە؟
دواتر بیری چوو بۆ ئەو پیاوەی کە جیمینی ڕفاند کە چۆن ئەو پیاوە خۆشەویستیەکی خراپی هەبوو بۆ ئەو کەسەی تەلەفون دەکات.. بۆیە دەترسا پەیوەندیەکە هەڵ بگرێت. بەڵام هەرچۆنێک بێت بەقسەی مێشکی کردو پەیوەندیەکەی وەڵام دایەوە.
جیمیب: سڵاو؟ ڤیکتۆریا.!؟ چۆنیت؟
ڤیکتۆریا: جیمین ئەمەوێت بزانم تۆ چۆن ڕزگارت بوو؟؟
ڤیکتۆریا بەبێ ئەوەی جوابی جیمین باتەوە پرسیارەکەی خۆی کرد.
جیمین: چیت ئەوێت بزانیت..
ڤیکتۆریا: هەموو شتێک.
جیمین کاتێک گوێی لە ڤیکتۆریا بوو ئەو ڕۆژەی بیر کەوتەوە:
ڕۆژی دەربازبوونی جیمین:
جیمین لەسەر دۆشەکە کۆنەکە پاڵ کەوتبوو لە ژێرزەمینەکەی ماڵی جۆنگکوک کاتێک وایزانی گوێی لە کەسێک بووە هەوڵ دەدات دەرگاکە بکاتەوە.
بەڵام وەستا دەنگەکەو جیمین لەناکاو هەستا لە جێگەکەو پەرۆش بوو بۆ زانین.
هەستێکی بەهێزی هەبوو کە دەبوایە بڕواتو نزیک بێتەوە لە دەرگاکە.
بە هێواشی هەستاو بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت و هەنگاو بە هەنگاو بەسەر قادرمەکاندا سەرکەوت.
دەسکی دەرگاکەی گرتو هەوڵی دا بیکاتەوە.
بەڵام لەناکاو زۆر شۆک بوو کاتێک بینی کە دەرگاکە کلیل نەدراوەو کراوەتەوە.
جیمین ترسەکەی زیاتر بوو چونکە وای دەزانی کە فێڵە.
بەڵام دەرگاکەی کردەوەو بە ڕووناکی چاوەکانی داخست.
جیمین لە ژێر زەمینەکە ڕۆیشتە دەرەوەو چووە ناو ژوورەکەی بەرامبەر کە چیشتخانەکە بوو. بە بەردەوامی سێری دوای خۆی دەکرد.
هیچ کەسێکی لێنەبوو بەڵام بە چاو بەدوای دەرگای دەرەوە دەگەڕاو چاوی کەوتە سەر دەرگایەکی گەورە.
بە زووترین ژات بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت و هەوڵی دا بیکاتەوە وە کردیەوە  لە کۆتاییدا.
چاوەکانی خەریک بوو کوێر دەبوون لەبەر ڕۆشنایی خۆرەکە چونکە بۆ چەندین ڕۆژە جیمین بەس لە تاریکیدا بووە.
نەیدەتوانی بڕوا بکات کە لە کۆتاییدا دەربازی بووە.
قاچەکانی جیمین دەلەرزین کاتێک ڕای دەکرد بە شەقامەکاندا، ڕای دەکرد وەک ئەوەی شتێک ڕای کێشێتەوە بەرەو ئەو خانووە.
ئەوەندە دڵخۆش بوو کە نەیدەتوانی وەسفی بکات.
سێری ئاسمانەکەی دەکرد چونکە دەمێک بوو نەیبینیبوو، وە کاتێک سێری دەکرد کەوت بەسەر زەویەکەدا، بەڵام ئەمە هیچ گرنگ نەبوو بەلایەوە تەنانەت پێکەنی.
بەڵام دەنگێک لە دواوەوە هات و جیمین ئاوڕیدایەوە.
پۆلیس: هێی ئایە تۆ باشی؟
پۆلیسەکە ووتی کاتێک جیمین لەسەر زەویەکە کەوتبوو.
جیمین: تکایە یارمەتیم دە.
لەناکاو دەستی کرد بە گریان .
پۆلیس: ئارام بەرەوە من لێرەم.
پۆلیسەکە دەستی جیمین گرتوو یارمەتی دا هەستێتەوە لەسەر زەوییەکە.
جیمین: تۆ-تۆ پۆلیسیت؟
جیمین بڕوای بە شانسی خۆی نەبوو و زیاتر چاوەکانی پڕ ببون لە فرمێسک، وەک ئەوەی خەوێک بێت کە هاتبێتە دی بۆی.
پۆلیس: ئەی خوایە- تۆ پارک جیمینیت وانیە؟
جیمین سێری پۆلیسەکەی کردوو بەردەوام بوو لە گریان، و بۆی دەرژەوت کە دیارە بەدوایدا گەڕاون.
پۆلیس: هیچ مەترسە ئێستا تۆ پارێزراویت وەرە سەیارەکەم لەو سووچەدایە دەتبەم بەرەو نەخۆشخانەو پەیوەندی بە خێزانەکەتەوە دەکەم.
جیمین شانی پۆلیسەکەی گرتوو بەرەو سەیارەکە ڕۆیشتن.
پۆلیسەکە جیمینی گەیاندە نخۆشخانەو پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە کرد، لە کۆتاییدا جیمینیان دۆزیەوە دوای چەندین هەفتە.
هەموو هاوڕێکانی جیمین دەرکەوتن باوەشیان بە جیمیندا دەکرد کاتێک دەگریان.
پۆلیسەکە لە ژوورەکە چووە دەرەوەو پەیوەندیەکی وەرگرت، جیمین گوێی لە پۆلیسەکە دەبوو.
پۆلیس: ئەفسەر ئایرین من هەواڵێکی خۆشم پێیە.
جیمیب گوێی دەگرت بەڵام گوێی لە ئایرین نەبوو.
پۆلیس: من پارک جیمینم دۆزیەوە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەو هاوڕێو خێزانەکەی لەگەڵە.
پۆلیس: ئەفسەر ئایرین تکایە ئارام بەرەوە من چاوەڕێی تۆ دەکەم کاتی خۆت وەرگرە.
دوای نیو کاتژمێر ئایرین گەیشتە نەخۆشخانەکەو پۆلیسەکەی بینی.
پۆلیس: ئەفسەر ئایرین گەیشتیت..
ئایرین: با بڕۆینە ژوورەوە.
پۆلیس: زۆر داوای لێبوردن دەکەین کە پێتان دەبڕین قسەکردنەکانتان بەڵام دەبێت ئێوە هەمووتان بڕۆنە دەرەوە ئێمە چەند پرسیارێک لە پارک جیمین دەکەین.
پۆلیسەکە بە خێزانو هاوڕیکانی جیمینیان ووت. و هەموویان ژوورەکەیان بەجێهێشت.
ئایرین: جیمین ئێستا چۆنیت؟
جیمین: من باشم.
پۆلیس: ئێمە دەبێت هەموو شتێک بزانین دەربارەی ئەو کەسەی تۆی ڕفاندووە بۆیە هەموو شتێکمان پێبڵێ کە دەربارری ئەو دەیزانیت.
ئایرین: تۆ دەزانی ئەو کێبووە؟ هەرگیز پێشتر بینیوتە؟
جیمین: لە ڕاستیدا بەڵێ، من دڵنیاشم کە لە قوتابخانەکەمە و لەوەدەچێت کە لەناو پۆلەکەمدا پێشتر بینیبێتم.
پۆلیس: پێشتر پێی ووتوی کە بۆچی تۆی ڕفاندووە؟
جیمین: ئەو هەر باسی ڤیکتۆریای دەکرد لەبارەی ئەوەی کە ڤیک هەستی بۆ من ماوەو لەبەر ئەوەش منی ڕفاندبوو.
ئایرین: من دەمزانی!
ئائرین: ئەی هیچی تری نەوت؟ شتێکی سەیرت بەدی نەکرد لە هەڵسوکەوتیا؟
کە جیمین ئەو پرسیارەی لێکرا زۆر شت هاتەوە بیری.
جیمین: دەنگی بەرز لە نهۆمی سەروو خۆم دەهات و وا دیار بوو لەگەڵ کەسێک قسەدەکات.
جیمین: جارێکیان گوێم لێبوو دەیگووت « من لە ماڵەوە دەردەچم و لەسەر شەقامەکان ئەبم بەس لەبەر ئەوەی لە ماڵی تۆیا نەبم» ئەوەم گوێ لێبوو.
جیمین ووتی.
جیمین: زۆریشم هاوار دەکرد لەو کاتەدا لەبەرئەوەی وامدەزانی ئەو کەسەی کە قسەی لەگەڵ دەکات یارمەتیم دەدات، بەڵام هیچ کەسێک نەدەهاو و هیچ دەنگی کەسێکی ترم گوێ لێنەبووە جگە لەم لەو ماڵەدا، هەندێ کات گوێم لێدەبوو لە توڕەییا شتی دەشکاند، بەڵام هیچ نەهات بە مێشکمدا لەو کاتانەیا هەتا ماوەیەک کە بۆم دەرکەوت ئەو کەسە بەڕاستی تەواو نیە.
جیمین هەموو شتێکی ووت کە دەیزانی.
جیمین ئایرینی بینی کاتێک لە جانتاکەی لاپتۆپەکەی دەرهێنا.
ئایرین: جیمین من وێنەی هەنێک لە قوتابیەکانی قوتابخانەکەت نیشان دەدەم بە تایبەتی قوتابیە تازەکان بزانە ئەو دەناسیتەوە لەم وێنانەدا.
ئایرین وێنە بە وێنە نیشانی جیمینی دەدا کە جیمین گەرگیز ئەو قوتابیانەی لە ژیانیدا نەبینیوە.
بەڵام لەناکاو ئەوی دینی..
دەستەکانی جیمین دەستی کرد بە لەرزین کە ئەوی دینی و بە دەستێکی لەرزاوی پەنجەکانی ڕاکێشا بۆ قوتابیەک.
جیمین: ئەوە-ئەوەیە.!
پۆلیس: دڵنیای ئەو پیاوەیە؟
جیمین سەری جوڵاند وەک بەڵی لەوە دڵنیاتر نەبووە، هەرگیز نەیدەتوانی دەمووچاوی ئەو کەسە لەبیر کات کە وەک شەیتانێک بووە لەگەڵی.
ئایرین: زۆر سپاس بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان جیمین، تۆ ئێستا دەتوانی پشوو بەیت ئێمە بەجێت دەهێڵین.
ئایرین و پۆلیسەکە بە زووترین کات لە ژوورەکە چونە دەرەوە.

ئێستا:
جیمین هەموو ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژەی بۆ ڤیکتۆریا باس کرد بە وردی.
جیمین: ڤیک تۆ گوێو لێمە؟
ڤیکتۆریا: ب-بەڵێ جیمین ئەمـ زۆر سپاس کە ئەمانەت پێوتم.
جیمین: شایەنی نیە-
جیمین قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک ڤیکتۆریا پەیوەندیەکەی داخستەوە.
جەستەی ڤیکتۆریا کەوتە سەر سیسەمەکەو هەستێکی بە بێ هێزیەکی زۆری دەکرد.
هەموو شتێک بێدەنگ بوو، ئەوەندە بێدەنگ بوو کە گوێی لە لێدانی دڵی خۆی دەبوو.
ڤیکتۆریا بیری لە هەموو شتێک دەکردەوە، ئەو شەوەی ڤیکتۆریا لە سیسەمەکەی جۆنگکوکدا پاڵ کەتبوو لەناکاو جۆنگکوک بە ترسەوە هات و ویستی هەردوکیان بە زووترین کات بڕۆنە دەرەوە لە ماڵەکە، و کاتێک ڤیکتۆریا پرسی بۆچی جۆنگکوک ووتی لەبەر ئەوەی خێزانەکەم پێی دەزانن. ڤیکتۆریا ئەو کاتەش بڕوای بە جۆنگکوک کرد لەبەر ئەوەی کە دەنگی بەرز لە نهۆمی خوارەوە دەهات.
بەڵام ئەو دەنگانە لە خێزانەکەیەوە نەدەهاو.
بەڵکو لە جیمین.

- to be continued

چاودێری | Jeon Jungkook Where stories live. Discover now