بمبورن بۆ هەر کەموکوڕییەک♥︎
----------------♡︎---------------
Flashback
"تۆ هەرگیز ناتوانیت ئەوەبکەیت" هاواری کرد بەسەرمدا و دڵنیایی کردمەوە کە هەوڵەکانم بۆ ڕازیکردنیان لە هیچ بێسودترە
"بۆچی؟ چونکە من دەبێت بەهەمان ڕێڕەوی تۆدا بڕۆم؟ دەبێت ببم بەوەی کە تۆ دەتەوێت؟ کە هەمووان دەیانەوێت؟ مافی ئەوەم نیە خۆم بم؟".. وشەکانم بە ئازارەوە دەردەبڕی کاتێک خەریکی شاردنەوەی فرمێسکەکانم بووم چونکە نامەوێت بە لاوازی دەرکەوم و واتێبگەن کـە من تـەنـها لاوازێکی بێ تـوانام تاوەکو ئەوەم بەسەردا نەسەپێنن وەک ئەوەی بەرامبەر لاوازێک ئەنجامی دەدەن
"تـۆ کێشەت چییە؟ لەچیت کەمە؟ دەزانیت خەڵکی چی دەڵێن گەر تۆ.." زیاتر ڕقم لـە باوکم دەبێتەوە بەتێپەڕبوونی وشەکان لە دەرچەی دەمیەوە کاتێک وشەکان بەر گوێم دەدات و دڵم پارچە پارچە ئەکات بێ ئەوەی هەستی پێبکات.. چیتر بەرگەی گوێبستبوونی هەمان ئەو قسانە ناگرم کـە تەنها وەک بەربەستێکی گەورەن لەسەر ڕێگاکەم بۆ گەیشتن بە خەونەکەم
پێش ئەوەی قسەکانی تەواوبکات هاوارم کرد کاتێک بەتەواوی بێ ئۆقرە بووم " بـەسـە"..
"تۆ پارەپەرستی تۆ خۆپەرستی تۆ تەنها بیر لە باشترین ڕێگە ئەکەیتەوە بۆ بەدەستهێنانەوەی ناوبانگە لەکەدار کراوەکەت ،، بەڵێ.. ئەمەوێ ئەو ڕاستیانە بدەمەوە بەناوچاوت تا بەبیرت بێنمەوە کە تۆ چ جۆرە مرۆڤێکیت.. تۆ تاکە باوکیت کە ئامادەی خەونی کچەکەت بکەیتە قوربانی بۆ بەدەستهێنانی ویستەکانی خۆت ،، تۆ مرۆڤێکی پیسیت" هەموو ئەوەی لەناخم بوو بێ بیرکردنەوە و بێ دوودڵی وتم تاوەکو جەستەی وەک ڕەنگی زەعفەرانی لێهات و چاوەکانی نەفرەتیان لێئەکردم هەستم بە توڕەییە زۆرەکەی ئەکرد کاتێک دەستەکانی وەک مستەکۆڵێک لێکردووە وەک پارچەیەک ئاگر لە پێشم بە بێدەنگی وەستاوە
هەمووی ئەوەی پێویستم بوو گریان بوو تاوەکو ئەو گرێیانەی قوڕگم بکرێنەوە و ئازارەکەی کەمتر ببێتەوە
بەخێرایی هەنگاوم نا بەرەو دەرەوەی هۆڵەکە و بە تەنیشتی باوکمدا تێپەڕیم و هەنگاوەکانم بەرەو دەرگاکە ئەچوون تاوەکو هەنگاوەکانم شێوا بە گرتنی مەچەکم و گەڕاندنەوەم بەرەو دواوە بەشێوەیەکی بازنەیەیی و ئاڕاستەکردنی زللەیەک بەرەو ڕووخسارم لەلایەن ئەوکەسەی کە لە هەموو شتێک زیاتر ڕقم لێی دەبێتەوە
"چۆن دەوێریت بەو جۆرە قسەم لەگەڵبکەیت؟ ئەو هەموو بوێریەت لەکوێ هێناوە"
"بوەستە تکایە وازی لێبێنە" دایکم هاواری کرد و ڕێگری لەباوکم دەکرد کاتێک ویستی پارچە پارچەکردنی هەموو ئێسکەکانمی هەبوو و بە توڕەییەوە هاواری ئەکرد بەبێ وەستان و دایکم وەک بەربەست لەنێوانماندا مایەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/283931828-288-k677621.jpg)
YOU ARE READING
ᴘᴜɴɪsʜ || سزا
Romanceهەموومان ئاوات دەخوازین ژیانێکی نموونەیی بژین وە لەم ڕێگا کورتەدا جەنگێکی درێژ ئەنجام دەدەین لەوانەیە سەربکەوین ،، یانیش بدۆڕێین لەکۆتاییدا جەنگەکە کۆتایی پێدێت بەڵام چی دەربارەی ئەوەی کە بتەوێت جەنگ ئەنجام بدەیت بەڵام نەتوانیت ؟ لەنێوان ڕێگاکەدا د...