بمبورن بۆ هەر هەڵەیەکی ڕێنووسی🤍
......................
Pov livia
سەرقاڵی خوێندنەوەی ڕۆمان بووم کاتێک هەستم بە دەنگێک کرد بەڵام بەهۆی دووریم لە ئاڕاستەی دەنگەکەوە شەپۆلەکانی دەنگەکە بەشێوەیەکی ناڕوون دەبیسترا
کتێبەکەم داخست و لە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە..
هەنگاوەکانم دەیتوانی ئاڕاستەی دەنگەکە بکەوێت تاوەکو بەرەو ژورەکەی تەنیشتم ڕۆشتم وە دەرگاکە بە کراوەیی مابوویەوە بۆیە ڕۆشتمە ژوورەوە و لە تەنیشتی دانیشتم کاتێک دەستەکانی وەک هێلانەیەک دروستکردووە بە دەوری سەریدا و ڕووی لەلای چەپەوەیە و چاوەکانی داخستووە و وڕێنە دەکات..
دەمویست پێبکەنم بەڵام پەرۆشیم بو بیستنی وشەکانی ڕێگیر بوو لە بەرامبەرم
بەهەمان شێوازی ئەودەستەکانم خستە سەرمێزەکە لەشێوەی هێلانەیەک و سەرم لەسەر قۆڵم دانا کە بە ئاڕاستەی ڕاست دەمتوانی ڕوخساری ببینم کاتێک ڕوومان لە یەکتری بوو وە گوێ بۆ وشەکانی بگرم
نازانم باسی کێ دەکات بەڵام پێم وایە بەخراپی ئەقڵی بردووە کاتێک قسە لەگەڵ خۆی دەکات کە پێویستە پێی بڵێت یانیش بێدەنگ بێت و لە دوودڵی بمێنێتەوە
گوێبیستی یەک یەک لە بیرۆکەکانی بووم بەڵام هیچکامیانم بەڕاست نەدەزانی چونکە شتێکی ژیرانە نیە کاتێک کەسێکی ئاشق بیەوێ بڕیار بدات بێگومان دەبێت بە دوو بەشەوە.. وە نازانێت کامە بڕیارە ڕاستەکەیە
"تەنها پێی بڵێ" بیرۆکەی خۆمم پێدا
"بەڵام چۆ.." پێش ئەوەی ڕستەکەی تەواوبکات هەستی بە بوونم کرد و چاوەکانی کردەوە و بەسەرسوڕمانەوە هەستایەوە سەر پێ و خۆی ڕێک کردەوە
دەتوانم هەست بە شڵەژاویە زۆرەکەی بکەم کاتێک بەخێرایی کردارەکانی دەبینم
"ت..تۆ؟ تۆ لەکەیەوە لێرەیت؟"
بە سەرسوڕمانەوە پرسیلە ڕاستیدا دەتوانم ئەو پرسیارە بەشێوەیەکی ڕاستتر وەربگرم بە مانای
'تۆ گوێت لە هەموو شتێک بوو؟'"گوێم لە هەموو وڕێنەکانت بوو.." وتم و زەردەخەنەیەکی هێمنم کرد کاتێک هەستم بە شەرمەزار بوونی ئەکرد.. وە زۆر جوانە کاتێک بەوشێوەیە لە پێش چاوم بە شڵەژاوی و شەرمەوە وەستاوە وەک ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵ بکەم تاوەکو بەوشێوەیە بترسێت و وشەکانی بە پچڕ پچڕی دەرببڕێت وە ئەوەش وام لێدەکات دڵخۆش بم بۆ بەردەوام بوونی ئەو دیمەنە
YOU ARE READING
ᴘᴜɴɪsʜ || سزا
Romanceهەموومان ئاوات دەخوازین ژیانێکی نموونەیی بژین وە لەم ڕێگا کورتەدا جەنگێکی درێژ ئەنجام دەدەین لەوانەیە سەربکەوین ،، یانیش بدۆڕێین لەکۆتاییدا جەنگەکە کۆتایی پێدێت بەڵام چی دەربارەی ئەوەی کە بتەوێت جەنگ ئەنجام بدەیت بەڵام نەتوانیت ؟ لەنێوان ڕێگاکەدا د...