chapter 4

241 51 132
                                    

سڵاو..

بەهیوام چێژی لێ ببینن💗

﹏ ﹏ ﹏ ﹏ ﹏ ﹏ ﹏ ﹏ ﹏ ﹏ ﹏ ﹏

جەستەم ڕەق بوو کاتێک بە توندی مەچەکی گرتم و ترس بەهەموو لەشمدا بڵاوبوویەوە

"بەو خێراییە دەڕۆیت؟" وتی و شۆک بووم کاتێک خاوەنی دەنگەکەم ناسیەوە

"بە تۆ چی؟" وتم و ڕووم وەرگێڕا کاتێک مەچەکم لەناو دەستی دەرهێنا

هەستایەوە سەر پێو و سێری چاوەکانی ئەکردم نازانم چ مەبەستێک لە پشت ئەو ڕەفتارانەوەیەتی بەڵام ئەوەی دەیزانم ئەوەیە پێویستە لێی دووربکەومەوە

ڕووم وەرگێڕا و بەردەوام بوو لە ڕێگاکە بەڵام هاتە پێشم وبەردەمی گرتم

"دوورکەوە" بە بێزاری وتم کاتێک سەیری چاوەکانیم ئەکرد

"ئێستە زانیمان کە کێ بێ تەحەمولترە"
وتی و زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕانەی کرد

"مەبەستت چیە؟"
بە سەرسوڕمانەوە وتم

"تـۆ تەواوی ئەو پێنج ڕۆژە بێ تەحەمول بووی سەبارەت بە دیارنەمانم".. وتی و بەدەنگی بەرز دەستم کرد بە پێکەنین بە شێوەیەک هەمووان سێریان دەکردین وەک ئەوەی شتێکی زۆر هەزەلی لە ئارادا بێت

"هێی بوەستە لەو ڕەفتارانە"
بە هێواشی چرپاندی کاتێک هەستی بە شەرمەزاری دەکرد

"باشە.. جا تۆ چوزانی من چاوەڕێم کردووی یانیش نا ، ڕەنگە ئەسڵەن ئاواتی ئەوەم خواستبێت هەرگیز نەتبینمەوە".. وتم و برۆیەکم بەرز کردەوە وەک ئەوەی ئەوم خستبێتە ناو مەوقیفێک کە نەتوانێت وەڵامێکی گونجاو بداتەوە وە ئەوەش وام لێدەکات هەست بە لەخۆبایی بوون بکەم

"یانیش ڕەنگە لای پەرستارەکە پرسیاری هاتنی منت کردبێت کاتێک لە چاوەڕوانیەکی زۆر تۆم هێشتۆتەوە" وتی و زەردەخەنەیەکی لەخۆبایی بوونی کرد وە ئەوەش وام لێدەکات هەست بە گەمژایەتی بکەم کاتێک هیچ پاساوێکم نیە بۆ داپۆشینی ئەوە..

"بەهەرحاڵ هیوادارم ئەمە کۆتا دیدارمان بێت"
وتم و بە تەنیشتیدا تێپەڕیم کاتێک جەستەی ڕێگر بوو لە هەنگاوە ڕاستەکانم

نازانم بۆچی بەڵام دووبارە و دووبارە وەک کۆسپ هاتە بەردەمم وە ئەوەش وام لێدەکات هەست بە کوڵانی هەموو دەمارەکانی سەرم بکەم وەک ئەوەی لە چەند چرکەیەکی تردا بتەقنەوە و ئەم ناوە وێران بکەن

"یاا بۆچی تۆ تەنها لاناچیت لەسەر ڕێگاکەم"
هاوارم کرد بە توڕەییەوە وشەکان لە دەمم دەهاتنە دەرەوە وەک ئەوەی نەفرەت لە دەمم بێتە دەرەوە لە جێگەی هەر وشەیەک کە لە ڕستەکەدا بەکارم هێنا

ᴘᴜɴɪsʜ || سزا Where stories live. Discover now