chapter 9

264 39 78
                                    

سڵاو ئەزیزەکانم🤍

ئەم بەشە جوانەم بە خۆشەویستیەوە ئامادە کردووە هیوادارم بەخۆشەویستیەوە بیخوێننەوە
♡'・ᴗ・'♡

چەند وشەیەک کە ڕەنگە ئاشنا نەبن پێی ئاماژەی پێئەکەم..

فیز=خۆبەزلزانین
فزولی=ویستن بۆ زانینی شتەکان
وشاردووە=گوشیوە
وجودمەوە=بوونمەوە
تانە=تەعلیق
تەسلیم بوون=ڕادەست بوون
وێڵ=سەرلێشێواو(گەڕان بەدوای شتێک)

ڕا و تێبینیەکانتان لەنێوان دێڕەکان بیرنەچێ
🥺🦋

−−−−−−♡︎−−−−−−

دوای ئەوەی ئەو پەیوەندیەی کە لەلایەن ڕەقەمێکی نەزانراوەوە بۆم هات وەرمگرت ، جەستەم ڕەق بوو کاتێک گوێم لەدەنگی هاواری چانیۆل بوو هەروەها دەنگی پێکەنینی کەسێکی تر لەهەمان کاتدا

"گەر دەتەوێت هاوڕێکەت سەلامەت بێت بەخێرایی وەرە بۆ ئەو ناونیشانەی کەمێکی تر بۆت دەنێرم ، پێویستە بەتەنها بێیت گەرنا خۆت دەزانیت چی ڕوو ئەیا.." دوای ئەوەی بەهەڕەشەوە وتی پەیوەندیەکەی لەسەر داخستمەوە

بەخێرایی لەجێگای خۆم هەستامەوە بە توڕەییەوە هەنگاوم دەنا

هەرچەندە هیچم پێناکرێت بێجگە لە زاڵ بوون بەسەر خۆم و جێبەجێ کردنی ئەوەی کەئەیڵێن بۆ سەلامەتی گیانی چانیۆل

دوای ئەوەی ناونیشانەکەم بۆ نێردرا لەلایەن ڕەقەمێکی نەناسراوەوە شۆک بووم کاتێک هەمان ناونیشانی کۆمپانیاکەی خاڵم بوو..

چەند جارێک بە وردی سێرم کرد بۆئەوەی دڵنیا ببمەوە بەڵام بەتەواوی ڕێک ئەو جێیە بوو

دوای ئەوەی گەشتمە کۆمپانیاکە دووبارە پەیوەندیم پێوە کرایەوە

"ئەوە چ یاریەکە؟" بە توڕەییەوە پرسیم

"هێمن بە پیاو ، تەنها یاریەکی چێژبەخش ئەنجام ئەیەین"

"دەمت داخە خێرا پێم بڵێ لەکوێیت"

"ئەو دوو پیاوە ئەبینیت لەوبەری شەقامەکەوە.." وتی و سێرم کرد دوو پیاو لەوێ وەستابوون

"ئەوان ئەتهێنن بۆ لای من.." وتی و پەیوەندیەکەی داخستەوە

پاشان ئەو دوو پیاوەی باسی ئەکرد بەرەو من هاتن و کە نزیک بوونەوە

"فەرموو لێرەوە" یەکێک لە ئەوان وتی و بەدەستی پێشوازی لێکردم بەرەو کۆمپانیاکە

ᴘᴜɴɪsʜ || سزا Where stories live. Discover now