chapter 13

44 11 21
                                    


سێشەممەبوو.. لە قاوەخانەکە خەریکی کارکردن بووم

خەریک بوو کاتی کارکردنم تەواو ئەبوو.. دوای ئەوەی کارەکەم تەواوبوو خۆمم گۆڕی و ماڵئاواییم لە کیۆنگسوو و لیانا کرد کاتێک تەنها ئەوانی لێمابوو

بەڕێ کەوتم و لەسەر قەراغی شەقامەکە ئەڕۆیشتم و چێژم لە دیمەنەکە ئەبینی..

پیاسەی ئێواران بووەتە خوویەکی ڕۆژانەم و لە دوای کارکردن هیلاکیەکانم ئەبات و وزەم ئەداتێ

لەسەر ڕێگەکەم پارکێکی دڵگیری لێیە.. هەندێ جار دێمە ئێرە و کاتی لێ بەسەرئەبەم..

وەک جارەکانی تر بڕیارم دا کە دووبارە ئەوکارە بکەم

لە یەکێک لە شوێنەکان دانیشتم و نوقمی جوانی دیمەنەکە بووم

خەیاڵەکانم پەلکێش بوون بۆ جیهانێکی ئاسوودەکەر و هەناسەی قووڵ بە سیەکانمدا هاتووچۆی کرد

بەڵام دەنگێکی نامۆ بەر گوێم کەوت و وای لێکردم کە بە دوایا بڕۆم!

دەنگێکی هێمن کە خاوەنەکەی ڕۆحێکی بچووک بوو داوای یارمەتی ئەکرد کاتێک لەناو سەوزاییەکە دۆزیمەوە

"گیانەکەم.."
پەرۆشیم زیادی کرد و لێی نزیک بوومەوە بۆ ئەوەی لە باوەشی بگرم..

بێچووە پشیلەیەکی ترساوی بریندار..

دڵگران بووم و بڕیارم دا بیبەم بۆ لای دکتۆرێکی ئاژەڵان تا چارەسەری بکات

بێ کات بەفیڕۆدان تەکسیەکم گرت و ڕۆشتم

دکتۆرەکە چارەسەری برینەکەی کرد و دەرمانی پێدام و پێی وتم کە پێویستە بەکاری بهێنم و ئاگاداری بم تا ئەوکاتەی بە تەواوی چاک ئەبێتەوە

بێچووە پشیلەکەم لەگەڵ خۆم بردەوە بۆ ماڵ و کەمێک خواردنم پێدا

چونکە خولیایەکی زۆرم هەیە بۆ بەخێوکردنی پشیلە ئەوە بوبویە دڵخۆشییەکی لە ڕادەبەدەر

بیرمە کە پێشتر باوکم ڕێگر بوو لە بەخێوکردنی یەکێک.. وە ئێستەش ئەوەتا من خاوەنی بێچووە پشیلەیەکی نازدارم

هەموو ئەو شتە جوانانەی کە ئەمویست هەمبێت باوکم ڕەتی ئەکردەوە..

هەمیشە ئەو وێنانەی کە ئەمکێشان هەموویانی ئەدڕاند و ناچاری ئەکردم بە کردنی ئەو شتانەی کە ئەو ئەیویست

هەر لەبەرئەوەشە کە ماڵەوەم بەجێهێشت و هاتمە یەکێک لە زانکۆکانی سیئۆل بۆ تەواوکردنی بەشی هونەری

ᴘᴜɴɪsʜ || سزا Where stories live. Discover now