chapter 5

196 40 69
                                    

دڵخۆش ئەبم بە بینینی کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان 💜

.......(„ಡωಡ„).......


Pov livia

هەستم بە هەموو شتێک لە دەستداوه لەو باخچەیەکی کە چەند کاتژمێرێکە تێدا دانیشتووم و بیرکردنەوەکان و هەستەکان خەریکە قوتمدەدەن و بەرەو ناخی زەویمدا دەبەن

ڕێگەم به فرمێسکەکانم دا خەندەقێک بە ڕوومەتمدا هەڵکۆڵن و ڕێگای خۆیان بگرنە بەر بۆ هاتنە خوارەوە

باوکم ڕاستی دەکرد ،، هەرگیز نابێت دووربکەویتەوە چونکە بەتەنها دروست نابیت ئەڕوخێیت ،، هەمیشە ئەو قسەیەی دووبارە ئەکردەوە تاوەکو پەشیمان ببمەوە لە ڕۆشتن و بەدیهێنانی خەونەکەم بەڵام من بەم تەمەنەمەوە پێم وابوو کەسێکی پێگەشتووم چونکە تەمەنێکی یاساییم  هەیە و ئەتوانم لەسەر پێیەکانی خۆم بوەستم بەڵام جیهان زۆر لەوە دڕندەتره کە ڕێگە بەوە بدات

فرمێسکەکانم سڕی و چاوەکانم داخست.. پێویستە کەمێک دڵم بە ڕەقی بهێڵمەوە تاوەکو نەکەومە ژێر باری هەستەکانم و مێشکم لەدەست بدەم

هەڵسامەوە و هەنگاوم نا نازانم هەنگاوی داهاتوو بەرەو کوێم ئەبات

تەنها بێگانەیەکم لەو شارەی کە تێیدا لەدایک بووم بەجۆرێک ئەترسم کوچە و کۆڵانەکانی سیئۆل قوتم بدەن و ون بم لە ناویدا

لەڕێگەی نەخشەی ناو مۆبایلەکەمەوە نزیکترین هۆتێلم دەستنیشانکرد لە منەوە تاوەکو شەوی تێدا بەسەرببەم

بەرەو شوێنی پێشوازی ڕۆشتم

"سڵاو بەڕێزم چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟" کارمەندەکە وتی

"سڵاو ، ژوورێکم ئەوێت بۆ ئەمشەو"

"ژووری بەتاڵمان هەیە"

کارتەکەم دا بە کارمەندەکە

"ببورە بەڵام ئەم کارتە کار ناکات"

"چۆن شتی وا ئەبێت؟ تکایە جارێکی تر هەوڵبدەوە"

"ببورە بەڵام ئەم کارتە وەستێندراوە ، ئەتوانیت پارە بدەیت"

هیچ پارەیەکم پێ نەماوە چونکە ئەو بڕە پارەیەی کە لە کیفەکەی کای هەبوو زۆر کەم بوو تەنها کارتەکە کۆتا هیوام بوو

بە دڵنیاییەوە کای کارتەکەی وەستاندوو..

پێشبینی ئەوە ئەکەم کە ئێستا هەست بەچی ئەکات

لە هۆتێلەکە هاتمە دەرەوە و بۆ چەند خولەکێک وەستام چونکە نەمدەزانی دەبێت بەرەو کوێ بڕۆم

ᴘᴜɴɪsʜ || سزا Where stories live. Discover now