سڵاو 💚
ئەزانم ماوەیەکی زۆرەبێت بەڵام لەکۆتاییا بە پارتێکی نوێ دەرکەوتمەوە✨هیوادارم شایەنی چاوەڕوانیتان بووبێت🤍
چێژی لێ ببینن ◕◡◕
:::(❍):::(❍):::ฅ^•ﻌ•^ฅ:::(❍):::(❍):::
"کوڕم.. باسی چی دەکەیت؟" هەمووان سەرنجیان خستە سەر قسەکانی خاتوو مینا کاتێک بە سەرسوڕمانەوە وشەکانی دەوت
تێگەشتم کە من تاکەکەس نیم لەدەرەوەی ئەم بابەتەم
بەیکهیۆن دەویست قسەبکات کاتێک هارین دەستی بە قسەکرد و وتی
"گوێی پێمەدەن ئەو تەنانەت خۆیشی نازانێت چی دەڵێت"بەیکهیۆن بە دەموچاوێکی گرژەوە سەیری هەمووانی دەکرد
دەمەوێت کۆنتڕۆڵی خۆم بکەم بەڵام دوای ئەو شتە سەیرانە ناتوانم بەردەوام بم و هەوڵی شیکردنەوەی ئاڵۆزیەکان بدەم
هەستامەوە سەرپێ و خوانەکەم جێهێشت بەدوایدا کای هەستایەوە و شوێنم کەوت کە دەچووم بەرەو باخچەکەی دەرەوە
لەبەردەم گوڵەکان وەستاوم کاتێک هەوا ساردەکە بەر جەستەم دەکەوێت و مووەکانی لەشم گرژ دەبن
هەستم بە شتێک کرد لەسەر شانم ئاوڕم دایەوه بینیم کای خەریکە چاکەتەکە دەدا بەشانمدا کاتێک بەتەواوی کەشەکە ساردی کردووە
لە تەنیشتم وەستا و ماوەیەک بە بێدەنگی ماینەوە تاوەکو من دەستم کرد بە پرسیارە بێ وەڵامەکانی ناو مێشکم
"دەتوانیت پێم بلێیت ئەوانە باسی چی دەکەن؟" وتم و سەیری ڕووخساریم کرد
"ئەوان تەنها بە هەڵە لە شتەکان تێگەشتوون"
بە هێمنی وتی"هەڵە تێگەشتن؟" بەسەرسوڕمانەوە پرسیم کاتێک بەتەواوی لەو ڕستەیە تێنەگەشتم
"بەڵێ.. ئەو ڕۆژەی کە هارین گەڕایەوە و ئێمەی بینی پێکەوە پاشان بۆ بەیکهیۆنی باسکردووە.. بۆیە پێیان وایە کە ئێمە خۆشەویستین.. ئەوان تەنها بەجۆش و خرۆشن.. گرنگی بە قسەکانیان مەیە"
"کەوایە پێویستە بۆیان ڕوونبکەینەوە"
"ئەستەمە گوێ بگرن" وتی و چاوم سوڕاند لە بێ ئۆقرەیدا بێگومان ئەو ڕاست دەکات.. هەفتەیەک نابێت ئەوانم ناسیوە بەڵام دەزانم ئەوانە چۆنن.. بەتایبەت ئەو بەیکهیۆنە شێتەی کە لە هیچ شتێکدا پێک نایەین
Flashback
بەبێزاری لەسەر قەنەفەکان دانیشتووم کاتێک بەیکهیۆن و هارین خەریکە مێشکم کون دەکەن و بەردەوام یەک لەدوای یەک قسەدەکەن بێ ماندوو بوون بەجۆرێک هەست دەکەم هەموو شەویلگەکانم ئازاریان هەیە بەهۆی زۆر بڵێی ئەوانەوە
YOU ARE READING
ᴘᴜɴɪsʜ || سزا
Romanceهەموومان ئاوات دەخوازین ژیانێکی نموونەیی بژین وە لەم ڕێگا کورتەدا جەنگێکی درێژ ئەنجام دەدەین لەوانەیە سەربکەوین ،، یانیش بدۆڕێین لەکۆتاییدا جەنگەکە کۆتایی پێدێت بەڵام چی دەربارەی ئەوەی کە بتەوێت جەنگ ئەنجام بدەیت بەڵام نەتوانیت ؟ لەنێوان ڕێگاکەدا د...