هەست دەکەم هەموو ئەو شتانە بەهۆی منەوە بوو و تەنانەت نازانم کە چ شتێکی تر دەبینم دوای ئەم ڕووداوە"تکایە یارمەتی بهێنن" خەڵکی دەیانوت کاتێک چواردەوری شوێنی ڕووداوەکەیان دابوو
ڕامکرد بەرەو ئەوبەری شەقامەکە و بە ناو قەرەباڵغیەکەدا تێپەڕیم و بینیم لەسەر زەویەکە دانیشتووە و دەستی بەقاچیەوەیەتی و هاوار ئەکات
نازانم بۆچی دەمەوێت پێبکەنم بەڵام کردنی ئەوکارە لەپێش چاویان گەمژایەتیم ئەسەلمێنێت.. هەڵمگرت و بەرەو نەخۆشخانەم برد کە هێشتا بە تەواوی دوور نەکەوتبووینەوە و دووبارە ڕێگاکەمان بەرەو ئەوێیە.."دامگرە گەمژە.. دەی دامگرە" ئەیوت کاتێک ئەیکێشا بە شانمدا.. هەرچەندە دەستەکانی زۆر قورسن بەڵام لە پیاوەتیم دەدات کاتێک بەوشێوەیە دەربکەوم کە ناتوانم بەرگەی لێدانی ئافرەتێک بگرم
"یاا تۆ گوێت لە من نیە؟.. وتم دامگرە" لەوانەیە بتوانم بەرگەی لێدانەکانی بگرم بەڵام بێتەحەمولم لەگەڵ ئەو بۆڵە بۆڵە زۆرانەی کە گوێیەکانمی داگیر کردووە..
"ناتوانیت کەمێک بەبێدەنگی بمێنیتەوە..؟"
"گەمژەی بێمێشک تەنها دامگرە" وتی و هاواری کرد کاتێک لەنزیک گوێم قسەی دەکرد
دامگرت کاتێک جڵەوی خۆم لەدەستدا.. بەڵام خۆی بەمنەوە گرت کاتێک قاچەکانی لە زەوی دانا و هاواری کرد
بە هەردوو دەستی توند جلەکانمی گرتووە کاتێک سەری لەسەر سنگم داناوە و خۆی بە منەوە گرتووە.. نازانم بۆچی بەڵام دڵم بەخێرایی لێدەدات کاتێک بەوشێوەیە لەباوەشی گرتووم
بۆچی ناتوانم کۆنتڕۆڵی ئەوەبکەم کاتێک تەواوی ئەو پێنج ڕۆژە من خۆمم تێدەگەیاند کە ئەو هیچ گرنگیەکی بۆ من نیە،، بەخێرایی لێی دوورکەوتمەوە چونکە دەترسام ترپەکانی دڵم ئاشکرا بکەن کە بەوشێوەیە سەری لەسەر سنگم داناوە.. ئەوە دەبوویە باشترین سەرەداو وە من ئەوەم بە دڵ نییە
لە خۆمم دوورخستەوە و پشتم تێکرد
"ئاھ" هاواری کرد کاتێک کەوتە سەر زەویەکە.. لەدڵی خۆمدا داوای لێبووردنم هەیە بۆی دەربارەی ئەو ڕەفتارەم
"تۆ چۆن ئەتوانیت ئەوەندە دڵڕەق بیت؟!"
"وابزانم تۆ خۆت وتت کە دامگریت.." بەساردی وتم و چەند هەنگاوێک لێی دوورکەوتمەوە و لە دڵی خۆمدا خەریکی ژماردن بوو تاکو بزانم چەند چرکەی پێویستە بۆ داواکردنی یارمەتی.. دڵنیام پێویستە تا ژمارە گەورەکان بچم چونکە دەزانم ئەو غرورێکی زۆری هەیە لەناخیدا کە ڕەتی دەکاتەوە داوای یارمەتی بکات و پشت بە کەسانی تر ببەستێت..
YOU ARE READING
ᴘᴜɴɪsʜ || سزا
Romanceهەموومان ئاوات دەخوازین ژیانێکی نموونەیی بژین وە لەم ڕێگا کورتەدا جەنگێکی درێژ ئەنجام دەدەین لەوانەیە سەربکەوین ،، یانیش بدۆڕێین لەکۆتاییدا جەنگەکە کۆتایی پێدێت بەڵام چی دەربارەی ئەوەی کە بتەوێت جەنگ ئەنجام بدەیت بەڵام نەتوانیت ؟ لەنێوان ڕێگاکەدا د...