هیوادارم چێژ ببینن لە خوێندنەوەی ڕستەکان
💜✨---------------♡︎---------------
"ئاگر کەوتۆتەوە ئاگر"
"دەسوتێن"
"ڕاکەن ژیانی خۆتان ڕزگار بکەن"
هەموو ئەو دەنگانە تێکەڵ بە یەک بوون و لە گوێیەکانمدا دەزرنگایەوە ، چاوەکانم بە لێلی وێنای شتەکانی دەکرد و لەگەڵ هەرجارێک تروکاندنی زیاتر شتەکان لە پێش چاوم ڕوون دەبوویەوە
کاتێک چواردەورم بە ئاگر بە شێوەیەکی بازنەیی دەورە دراوە لەگەڵ جەستەی هاوڕێکانم کە لەسەر زەویەکە بە بێ هۆشی کەوتبوون
من تاکە کەس بووم کە هەستم پێی کرد وە بینیم وە دەمزانی ،، بانگکردنیان بێ سوودتر بوو لەوەی بیرم لێ دەکردەوە وەک ئەوەی چووبێتنە خەوێکی قووڵەوە و هەرگیز بەخەبەر نەیەن ، ئەوەش وای لێکردم زیاتر بکەومە ناو ترس و شڵەژاوییەوە
لەنێوان فرمێسکەکان و بێ هیوایمدا لەسەر زەویەکە دانیشتووم لەگەڵ جەستە بێ هەستەکانیان کە دیمەنەکەیان لە پێش چاوم نائومێدکەرتر دەکرد بەوەی کە هەبوو
ئەو ترسەشم کە لە سنور دەرچـووبـوو کـاتێک ئاگرەکە بەردەوام ئەبوو لە سوتان و دوکەڵە خنکێنەرەکەی قوڕگمی ئاخنی بوو وەک ئەوەی کەسێک هەوڵی خنکاندم بدات لە چەند خولەکێکی کەمدا
وە دەنگی هاوارەکانیان لە دەرەوە سەرنجمی ڕائەکێشا کاتێک بەشێکیان ئەیانناڵاند لەتاو ئازاری سوتانی جەستەیان و بەشێکیان کە گیریان خواردبوو و ڕێگای دەربازبوونیان نەدەدۆزیەوە و ئەوانەشی کە لە پەنجەرەی نهۆمەکانەوە خۆیان هەڵدەدایە خوارەوە ،، بەشێکیان لە نهۆمی دوو بەشێکیان سێ کە ئەمەش بە بینینی دیمەنەکە زیاتر هەستت بە نائومێدی دەکرد و دەستەوەسانی دەکردیت
هەرچەندە من بوێری ئەوەم نیە لە نهۆمی چوارەمەوە خۆم هەڵدەم وە بەدڵنیاییەوە %2 ئەگەری ڕزگاربوونم هەیە وە ئەوەش ئەبێتە مەحاڵترین کار کە لە ئێستادا ئەنجامی بدەم کاتێک هاوڕێکانم لێرەن ناتوانم تەنها بیر لە ڕێگای دەربازبوونی خۆم بکەمەوە ، وە ئەوەی کە ناڕەحەتتری کردووم ئەو دوکەڵە ڕەشەی کە لە سیەکانمدا هاتوچۆ دەکەن بەجۆرێک دەستکەوتنی گەردیلەیەک لە هەوا لەم ژوورەدا بووەتە مەحاڵترین شت
هەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە کە بەم شێوەیە بمرم
هەرگیز خۆم ئامادە نەکردووە بۆ مردنێکی لەم جۆرە
ڕۆژێک بە بیرمدا نەهاتووە لە وڵاتێکی تر و دوور لە باوەشی خێزانەکەم و لەنـاو ئاگرێکی سوتێنەر خۆم ببینمەوە و شەڕ لەگەڵ مەرگ بکەم بۆ دووبارە ژیانەوە
YOU ARE READING
ᴘᴜɴɪsʜ || سزا
Roman d'amourهەموومان ئاوات دەخوازین ژیانێکی نموونەیی بژین وە لەم ڕێگا کورتەدا جەنگێکی درێژ ئەنجام دەدەین لەوانەیە سەربکەوین ،، یانیش بدۆڕێین لەکۆتاییدا جەنگەکە کۆتایی پێدێت بەڵام چی دەربارەی ئەوەی کە بتەوێت جەنگ ئەنجام بدەیت بەڵام نەتوانیت ؟ لەنێوان ڕێگاکەدا د...