chapter 10

143 31 66
                                    

هەستی بە بێزاری ئەکرد بە بینینی ئەو پیاوە لە نزیکیەوە
'هەرچەندە مافی ئەوەم نیە هیچ بکەم بەڵام گەر بمتوانیایە هەر لێرەیا دەموچاویم تێکئەشکاند'
لەناخی خۆی ئەیوت و توڕەیەکەی بە ئاشکرا بەسەر ڕووخساریەوە دیار بوو

"بیر لە چی ئەکەیتەوە؟!"
بەیکهیۆن بە نیگەرانی وتی و بێدەنگ بوو کاتێک سێری ئەو دیمەنەی کرد کە ئەو چاوەکانی تێبڕیبوون

"وەک ئەوەی کەوتبنە داوی خۆشەویستی یەکترەوە"
بەیک بەهێمنی وتی و کای دەستی وەک مستەکۆڵێک وشارد لەهەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی خۆی

"چی دەکەیت!"

"چی؟!"

"بڕۆ.. مەهێڵە خۆشەویستەکەت لێ ببات ، بڕۆ بۆی بجەنگە.. گەر ئەوت دەوێت ئەبێت بجەنگیت"
بەهێمنی سێری ئەکرد و یەک بەیەکی وشەکانی دا بە گوێیدا

خۆشەویستی پێویستی بە جەنگانە!

بڕیاریدا بەرەو لای خۆشەویستەکەی بڕوات وەک لەوەی بوەستێت و ڕێگە بەکەسێکی تر بدات بیبات

Pov livia

کەوتبوومە ناو خەیاڵێکی قوڵەوە لەکاتی سەماکردن لەگەڵ ئەو پیاوەی خاوەنی دڵمە..

لەکاتی سوڕانەوە دەستەکانم لەناو دەستەکانی ترازان و دەستەکانی کای گرتمیەوە

دڵخۆشیم بە زەردەخەنە دەربڕی و بەردەوام بووین لە سەماکردن بۆ ماوەیەکی درێژ

"دڵخۆش دیاریت"
کای بەزەردەخەنەوە وتی

"بێگومان ، ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونمە!"

"چی دەربارەی تۆ! کەمێک پێش ئێستە نیگەران دیاربووی؟" بە هێمنی پرسیم

"نەخێر ، دڵخۆشم چونکە ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونتە!"

زەردەخەنەیەکی گەورەم بە ڕوویدا نەخشاند و چاوەکانی بۆ چرکەیەکیش لایان نەئەدا لەسەر ڕووخسارم

هەستم بە شتێک کرد لە ناخەوە..
نازانم بۆچی بەڵام تەنها ئەوەی کردم وەرگێڕانی ڕووخسارم بوو..

دوای سوڕانەوەی دووەم بەیکهیۆن لە پێش چاوەکانم دەرکەوت و دەستەکانم خستە ناو دەستەکانی و بەڕوو گرژیەوە سێری کردم و بەلەخۆبایی بوونەوە سێرم کرد و نەیتوانی بەردەوام بێت پێکەنی

تەواوی ئەوکاتەی سەمام ئەکرد لەگەڵ بەیکهیۆن ئەکرد بیرم لە گۆڕانی ڕەفتارەکانی ئەکردەوە

"یاا بۆچی ئەم ماوە تۆ زۆر باشبوویت؟!..
لەبەر ئەوەیە کە پەشیمان بوومەتەوە لە بیرۆکەی دەرهێنانی گوێچکە بچوکەکانت؟ ڕاستە؟!"
پێش کەوتم و بە پرسیارێکی کە وەڵامم دایەوە و زەردەخەنەیەکی بەفیزم کرد

ᴘᴜɴɪsʜ || سزا Where stories live. Discover now