chapter 12

183 26 11
                                    


سڵاو ئەزیزانم🤍

پێش ئەوەی دەستپێبکەن بە خوێندنەوە حەزم کرد دەربارەی ئەو therapist ی کە لە چیرۆکەکە بەکارم هێناوە هەنێ ڕوونکردنەوە بدەم

بە دەقیقی بە کوردی مانایەکی پڕ بە پێستی خۆیم نەدۆزیەوە بۆیە نەمویست تێکی بدەم بە شتی کە وەک چارەسەرکەر یان دەروونناس چونکە چارەسەرکەر جۆری هەیە و دەروونناسیش مانا گشتیەکەیەتی و therapist پیشەیە

وە لەبەر شتێکی کەش حەزم کرد ڕوونکردنەوە بدەم ئەویش لەبەرئەوەی لەم کۆمەڵگای ئێمەیا زۆر گرنگی پێنادرێت و زانیاری کەمی لەسەر بڵاوئەکرێتەوە بەڵام ئەم جیلە نوێیەی گەنجەکان زیاتر چاوکراوەترن و دڵنیام کە زۆربەتان ئەیزانن بەڵام هەر حەزم کرد ئاماژەیەکی بچووکی پێبدەم بۆ ئەوانەی کە نایزانن..

ئەبێ ئێمە دوو شت لە یەکتری جیاکەینەوە ¹psychologist سایکۆلۆجیست ²psychiatrist سایکیاتریست

سایکۆلۆجیست/ وەک «therapist» کە چارەسەرکەری کێشە دەروونیەکانە

لە ڕێگە جیاوازەکانی وەک گفتوگۆو و شتی کە واتە چارەسەرێکی بێ دەرمانە کە زۆربەی نەخۆشیەکان بەم ڕێگایە چارەسەر ئەکرێت و ئەمەش بۆ ئەو کەسانە ئەبێت کە لە حاڵەتێکی نەفسی زۆر خراپا نین کە ئەڵێم لە حاڵەتێکی خراپا نین مانای وانیە خراپ نەبن بەس نا مەبەستەکە ئەوەیە لە چاو حاڵەتە زۆر خراپەکان باشترن
«بۆ نموونە کەسێکی تووشبووی خەمۆکی کە ڕەنگە لە نێوان دوو هەفتە بۆ چەن مانگێک یان زیاتر تووش بووبێت» ئەمە پێویستی بە دکتۆری دەروونی نیە بە مەرجێکی لە ئاستی باڵای نەخۆشیەکە نەبێت  ئەتوانرێت بەبێ بەکارهێنانی دەرمان چارەسەر بکرێت

بەڵام سایکیاتریست وەک -دکتۆری دەروونی- کە ئەو کەسانەی سەردانی ئەکەن پێویستیان بە دەرمانە و چارەسەرەکەیان لای therapist دەست ناکەوێت و لە ئاستێکی خراپی دەروونیان ڕەنگە بۆ ماوەی چەن ساڵێک بەهۆی کێشە دەروونیەکانەوە بناڵێنن کە ئەمەش بە گفتوگۆو و پێدانی ڕێنمایی چارەسەر نابێت و پێویستی بە دەرمانە

وە هەروەها هەردوو پیشەکەش جیاوازن و هەریەکەیان و کاری خۆی هەیە سەرەڕای ئەوەش ئەبێ ئەوە بزانین کە کەسی شێت جیاوازە لە کەسی تووشبوو بە نەخۆشیە دەروونیەکان بۆ نموونە وەک نەخۆشی «شیزۆفیرینا» کە نەخۆشیەکی دەروونی خراپە تووشی کەسەکە ئەبێت و وای لێئەکات خەیاڵ و واقع لە یەک جیانەکاتەوە و تووشی کێشە و ناڕەحەتی ئەبێت و ڕەفتاری سەیر ئەکات بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە کە پێویستی بە دکتۆری دەروونی و بەکارهێنانی دەرمان هەیە وە هەوڵ و ئیرادەی کەسەکەش بۆ زاڵ بوون بەسەر نەخۆشیەکە هۆکارێکی گرنگە بۆ چاکبوونەوە

ᴘᴜɴɪsʜ || سزا Where stories live. Discover now