part 13🧡

2.6K 307 5
                                    

بـۆ خـاتری ئەوەی یەکێ خۆشی بوێم
ھیچ لە ڕەفتار و سیفاتی خۆم ناگۆڕم بڕۆن ⚡️!

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

بـا دەستپێبڪەین

دوای ئەوەی چووینە دەرەوە سەرەتا چووینە ڕێستۆرانت چونکە نانی ئێوارەمان نەخواردبوو دواتر چوینە پارک پێکەوە کاتیخۆشمان بەسەر برد بەڵام جۆنگکوک تەنها دانیشتبوو سەیری ئێمەی ئەکرد ئەو یاری نەئەکرد دواتر چووین پیاسەمان کرد ئەیسکرێممان خوارد

شـەدە / کات درەنگی کردووە کەی ئەچینەوە
(بە هیلاکیەوە وتی)

لانگ / یـــاااا ئێمە هیچ سەعیشمان نەکردووە
(وتی بە خەمباریەوە)

جیمین / ئێستا دەڕۆینەوە ئەگەر ماندوشن بخەوم خۆ تاقیکردنەوەتان نییە
(وتی و دەستی بە قژیا ئەهێنا)

شەدە /باشە من ماندووم ئەمەوێ بچینەوە
(وتی بە نوزەوە)

جیمین / بـاشە باش ئێستا ئەڕۆینەوە بچکۆل
(وتی و دواتر سویچەکەی دایە کوکی پێی وت کە شۆفێری بکات چونکە خۆی زۆر ماندووبوو )

دوای ئەوەی گەڕانەوە ماڵەوە تایهیۆنگ لەماڵەوە نەبوو ئەو هێشتا نەگەڕابویەوە هەریەکە لەوانیش چونە ژوورەکانی خۆیان و دوای خۆ شوشتن خەوتن تەنها جۆگکوک نەبێ کە دانیشبوو سەیری ئەو رەسمانەی ئەکرد کە ئەمڕۆ گرتبووی

"jungkook pov"

ئـەمڕۆ کە ڕۆشتینەوە دەرەوە من تەنها سەرقاڵی ڕەسم گرتنی شەدە بووم بەڕاستی زۆر کییوت بوو نازانم چۆن ئەو دڵی منی بە دەستهێنایەوە من ئەوم لەبیر کردبوو بەڵام هەرچیەک بێت ئەوەی ئێستا پێویستمە ئەوە نامەوێ لێم دوور بێت ئەمەوێ هەمیشە لام بێت دواتر چووم خەوتم کات زۆر درەنگ بوو


بۆ بەیانی

pov lang

بەیانی زوو هەستام بۆ ئەوەی کەمێک سەعی بکەم هەرچیەک بێت من بۆ خوێندن لێرەم کەواتە نابێ فەرامۆشی بکەم دوای تەواو بوونی سەعیەکانم چووم ڕۆتێنێکی ڕۆژانەم کردوو چوومە خوارەوە خەریکی ئامادە کردنی خواردن بووم هەرچیەک بێت شتێکی سادەم دروست کرد

لانگ/ شـەدە هەڵسە
(شەدەت ئەجوڵاند و بانگیت ئەکرد )

شـەدە/ چیبووە؟
(وتی کە کەمێک چاوی کردبوویەوە)

لانگ /  هەڵسە ئەبێ بچینە قوتابخانە
(شەدە زوو هەڵساو چووە دەستشۆرەکە)


دواتر لانگ لە دەرگای  ژوورەکەی جیمین ئەدا و بانگی ئەکرد تا هەڵیبسێنێت و جیمین دەرگاکەی کردەوە وتی کەوا هەڵساوە دواتر لانگ هەمان شتی کرد لە دەرگای ژوورەکە جۆنگکوکی ئەدا دواتر چووە خوارەوە پێکەوە خەریکی نان خواردن بوون

جیمین /ئەمەوێ شتێکتان پێ بڵێم
(وتی سەری بەرز کردەوە لەسەر خواردنەکە)

شـەدە &لانگ /بیڵـێ
(پێکەوە وتیان بەڵام جۆنگکوک ئەیزانی ئەیەوێ چی بڵێت بۆیە قسەی نەئەکرد)

جیمین /من ئەڕۆمە لەندەن بۆ ماوەی مانگێک
(وتی وسەیری لانگ و شەدەی کرد)

شەدە +لانگ / یـــااا بەڵام بۆچی ؟
(پێکەوە هاواریان کرد)

جیمین /هاوار مەکەن تەنها مانگێکە و تەواو
(وتی کە ئەیویست ڕوونکردنەوە بدات )

شـەدە/ ئەی کێ ئـاگای لێمان بێت؟
(وتی بە خەمباریەوە )

جۆنگکوک /من و تایهیۆنگ لای ئێوە ئەمێنینەوە
(کە خەریکی خواردن بوو وتی )

لانگ / تکایە ئەی بۆ ئێوە نارۆن؟
(وتی و سەیری کوکی کرد )

جیمین / کچینە بەسیکەن ووتم تەنها مانگێکە
(وتی کەمێک بە توڕەییەوە)

شەدە / بـاشە تەواو
(وتی کە زانی هیچ سوودی نیە قسەکردن)

دواتر ئەوان خەریکی خوادن بوون یەکێک بە دەرگاکەی ئەکێشا زۆر بەتوندی جیمینیش وتی بە جۆنگکوک کە لانگ و شەدە بباتە سەرەوە و خۆی چوو دەرگاکەی کردەوە

جیمین /ئەوە چیت بەسەرهاتووە
(وتی کە دەرگاکەی کردەوە )

تایهیۆنگ / ئەو ڕۆشت
(وتی بەسەرخۆشیەوە )

جیمین / تەواو تۆ جارێ وەرە ژوورەوە
(وتی و تایهیۆنگی بردە ژوورەکەی خۆی و دواتر شەدە و لانگ خوا حافیزیان لە جیمین کردوو چوونە قوتابخانە و جۆنگکوک و جیمین چوون بۆ فڕۆکەخانە و جیمین چوو بۆ لەندەن )

جۆنگکوک / ئـیتر کاتێ منە
(وتی و بە پەرۆشەوە دەستەکانی کردە ناو یەکەوەو چووە ناو ئوتۆمبێلەکەی دواتر چووە کۆمپانیا کارەکانی تەواو کرد ئێوارە گەڕایەوە ماڵەوە )




لێرەش تەواو
وەک ڕێزێک بۆ ماندوو بونم ڤۆت و کۆمێنت
بکە 😻

"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊   (تـەواوبـووە✔︎)Où les histoires vivent. Découvrez maintenant