جیمین : بەڕاستی زۆر ماندووم ناکرێ بابەتەکانیان هەڵگرن بۆ دوایی
(بە ماندویی خۆی سوڕاند )سیۆنگ: یاااا یاااا هەڵسن لەسەر جیمین ئەو هیلاکە ئەبێ بخەوێت
(شەدە و خاتوو پارکی لەسەر جیمین لابرد )شەدە : تشششش ئیرەیی ئەبەی
(کێشای بە شانی سیۆنگ )سیۆنگ: بەڵێ زۆریش هەڵسە جیمین لەگەڵم وەرە بۆ ژوورەکەت
(دەستی جیمینی گرت هەموو سەیرکردنەکانی فەرامۆش کرد )جیمین: باشە من ئەخەوم کەمێکی تر دێمەوە لاتان
(کەمێک بە دەنگی بەرز وتی چونکە شڵەژاو بوو )دواتر جیمین لەگەڵ سیۆنگ چوونە سەرەوە کەمێکی پێ چوو سیۆنگ هاتە خوارەوە و پێی وتن نانی بەیانی ئامادەکردووە دواتر دەستیان کرد بە نان خواردن لەسەر سفرەکە بە بێ دەنگی تاکوو
خاتوو پارک: هێشتا بڕوا ناکەم ژیانمان وەک درامایەک وایە
(کەوچکەکەی لە خواردنەکە دەئاڵاند )تای : دایکە لەبەر جیمین نەکەی من لەبیر بکە
(بە گاڵتە وتی تاکو کەمێک کەشەکە خۆش بکات چونکە نیوەیان هێشتا شۆک بوون )کووک: ئاااھ دایکە ئەمە بە کوڕی خۆت دامەنێ بەڕاستی تا من مابم ئەمەت بۆچییە
(بە قیزەوە سەیری تای کرد )شەدە: دایکە دەبینی بوویتەتە دایکی هەمووان جگە لە من
(بە توڕەییەکی کیوتەوە سەیری دایکی کرد )خاتوو پارک: بەڕاستی شێت دەبم لە نێوتان
(بە دراماتیکی دەستی گرت بە سەریەوە )هەمووان :هههههههھ کییوت
(پێکەوە هاواریان کرد )خاتوو پارک: ئاھ بیرم چوو ئەمڕۆ دیدارم هەیە لەگەڵ خاتوو مین و خاتوو مین ئەبێ خۆم ئامادە بکەم
(هەڵسایەوە و ڕۆشت )کووک : ئێمەش ئەبێ زووتر بچینە کۆمپانیا کاری زۆرمان هەیە بە بۆنەی هاتنەوەی جیمینیش ئەبێ ئاهەنگێک ڕێکبخەین
(سەیری تای ئەکرد لە کاتی قسەکردن )تای: کەواتە با خۆمان ئامادەکەین
(هەڵسایەوە و ڕۆشتنە ژوورەکانیان ئەوەی مایەوە تەنها سیۆنگ و شەدە بوو )سیۆنگ: شەدە ئەبێ ئەمڕۆ بێی لەگەڵم
(سەیری شەدەی کرد )شەدە: بۆ کوێ
(بە سەرسوڕمانەوە )سیۆنگ: بۆ بازاڕ
(بە ئاسایی )شەدە: بۆچی چیت پێویستە
(بە دەم خواردنەوە قسەیەکرد )
KAMU SEDANG MEMBACA
"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊 (تـەواوبـووە✔︎)
Fiksi Penggemar"خۆشویستنی تۆ مافێکە تەنها بە من دراوە" دەست پێک :- 18/4/2022 ڪۆتایی:- 1/10/2022