"parti 29🧡"

2.2K 224 43
                                    

کووک : تششش گەمژە
(بە گاڵتە جاڕییەوە ووتی )

شەدە : ئاااھ سەرم
(لەبەر ئازار دەستی گرتبوویە سەری و ئەگریا )

کووک : ئەمڕۆ مەیە کۆمپانیا خۆی حاڵت باش نیە
(بەفیزەوە ووتی)

شەدە : گەمژە گەمژە گەمژە تکایە پێم بڵێ چی ڕوویدا
(بە گریان وهاوارەوە )

کووک: چی ڕوویدا همم من بەچی تێگەیشتووی وا ئەزانی تێنوی جەستتەتم تا بە سەرخۆشی دەستت بۆ بەرم ئەوە خوێن نییە لەسەر بێدەکەت ئەوە شەرابە‌ دوێنێ شەو لە دەستم کەووت
(بە تووڕەییەوە )

شەدە : ئەی جلەکانم بۆچی گۆڕاوە
(دەستی گرتبوویە سەری لەبەر ئازارەکەی )

کووک : لانگ دوێنێ شەو تۆی گۆڕی هەم گەر شتێکی وا ڕوویبدایە ئێستا لەجیاتی سەرت شوێنێکی ترت ئازاری هەبوو
(بە هێمنی ووتی کۆتایەکەی بەشەیتانیەوە سەری کرد )

شەدە : بڕۆ دەرەوە لە ژوورەکەم
(لەبێ ئەدەبی کووک سەریسوڕمابوو)

کووک : باشە من کارم هەیە جارێ بای
(یەکسەرە ڕۆشتە دەرەوە )

" JUNGKOOK POV"

دوای ئەوەی شەدەم جێهێشت چوومە کۆمپانیا جەیبیم بینی ئەڕۆشتە ژوورەوە بەشێکی بچوکی لە کۆمپانیاکەی ئێمە کردۆتەوە هەفتەیە دوو جار سەرپەرشتی ئەو پڕۆژەیە ئەکات کە ڕێکەوتنمان لەسەر کردبوو دوای ماندوو بوونێکی زۆر چوومە دەست شۆرەکە دەم و چام شۆرد و لە ئاوێنەکە سەیری خۆمم ئەکرد هەستم بە خۆشیەک ئەکرد کە شێوەی شەدەی بەیانیم بیرەکەووتەوە ویستم بڕۆمە دەرەوە بەڵام گۆێم لە دەنگێک بوو دڵنیابووم کە جەیبیە

جەیبی : نەخێر ئەمڕۆ نەهاتووە ...... هم ...نازانم تەنها ئەزانم هێشتا نەهاتووە بەڵام شتێکی تریش ...... ئێ هێشتا لێرە دەست بەکار نەبووە ....ئــا وابزانم ئەیانەوێت ئـاهەنگێکی گەورە بکەن ئینجا بیکەنە جێگرەوە ........ دڵنیانیم ..... باشە نەخێر نەخێر کچێکی بچوکە و قژێکی درێژی هەیە و جسمێکی سەرسورهێنەری هەیە ....... ئـائـا .....دڵنیابە بەڵام ئەبێ پڕۆەکە کەمێک هێواش بکەمەوە و کاتەکەی درێژبکەمەوە ..... خەمت نەبێت ئەو هەر بۆ تۆ ئەبێت .....خوات لەگەڵ

تا کۆتایی گوێم لێ بوو واهەستم کرد بۆ ساتێک توڕەیی پێش چاومی ڕەش کرد بەڵام هیچم نەکرد ئەمەوێ بزانم کێیە و بۆچی لێرەیە و چیئەوێت لە پچکۆلەکەم بەڕاستی مادام ئەبێ منیش ئاهەنگی جێگرتنەوەی دوابخەم دواتر هەستم کرد ئەیەوێت بێتە دەست شۆرەکە بۆیە خێرا خۆم کردە یەکێک لە ژوورەکان هات دەستەکانی شۆشت دواتر وتی

جەیبی : زۆرت نەماوە ساتەخۆشەکانت دەست پێ ئەکات

بە گاڵتە جارییەوە وای ووت و ڕۆشت دواتر من چوومە دەرەوە و چوومە ژوورەکەی خۆم بۆ ساتێک دانیشتم بیرم لەقسەکانی ئەکردەوە دواتر یەکێک ڕایچەڵەکاندم بە خێرا هاتنە ژوورەوەی دڵنیابووم کە تایە

"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊   (تـەواوبـووە✔︎)Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin