"parti 46🧡"

1.9K 199 113
                                    

[jungkook]
بـەیانیت بـاش ئـازیزڪەم 
10:16 am

[Jungkook]
ببورە خۆشەویستـم ڪاتمان جـیاوازە لـای من بـەیانی نییـە
10:17 am

[jungkook]
خـۆشەویسـتم خـەریڪی چیـت ؟
10:18 am

[jungkook]
ئـای من پیویستـە بخـەوم زۆر مانـدووم ڪە خـەبەرم بوویەوە قسـە ئەڪەینەوە
10:19 am

شەدە: گەمژە درۆ لەگەڵ منا ئەکەی پێت نیشان ئەدەم هەڵخەڵەتاندنی من یانی چی
(بە توڕەییەوە موبایلەکەی داناو چووە ژووری کاکردنەکە لەو ماڵە یەک چووری کارکردن هەیە و خۆی بە هەنێ کارەوە خەریک کرد تا لانگ هاتە لای )

لانگ: زۆر بێزارم تکایە پەیوەندی بە جۆنگکووکەوە بکە با بهێڵێت بچینە دەرەوە
(بە داماوی خۆی خستە سەر سۆفیاکە )

شەدە: ئای نەخێر بەڵێنەکەم ناشکێنم بەڵام من لە جۆنگکووک توڕەم و جوابی پەیوەندیەکانیشی نادەمەوە
(بە توڕەیی و دڵتەنگیەوە سەیری لانگی کرد )

لانگ: ئەمجارەیان بۆچی؟
(خۆی جدی کردەوە و پرسی )

شەدە: دوێنێ بە منی ووت ئەخەوێت دواتر بەیانی لە ستۆری تای بینیم لە باڕ بوونە
(بە توڕەییەوە و لانگیش سەرسام بوو )

لانگ: بەڕاستی یانی چوونە باڕڕ ؟
(بە سەرسوڕمانەوە )

شەدە: بەڵێ من خۆم بینیم
(هەڵسایەوە و هاتە لای لانگ دانیشت )

لانگ: بەڵام تای هیچ ستۆریەکی دانەنابوو
(بە تێنەگەیشتنەوە وتی )

شەدە: ئای گەمژە مەبە وەرە من سکرینم کردووە با نیشاند بدەم
(دەستی لانگی گرت و بردیە ژوورەکەی خۆی و موبایلەکەی هێنا و وێنەکانی نیشانی لانگ دا)

لانگ:ئەوە چییە کەواتە تای ستۆریەکەی لە من شاردووەەوە
(بە پەشۆکاوی وتی )

شەدە: کەواتە نازانم چی بکەم
(بەەمباری خۆی فڕێدایە سەر بێدەکە لەوانەیە ئێستا ئەوەتان پێ ئاسایی بێت کە کووک چووەتە باڕ بەڵام خۆتان بخەنە شوێنی ئەوان کەسێک ئەوا درۆتان لەگەڵ بکات بەڕاستی شاییەنی خەمبارییەوە )

لانگ: ئێ وامەکە منیش لە تۆ باشتر نیم
(بە بێزارییەوە سەیری شەدەی کرد )

شەدە: کەواتە ئەبێ تۆڵەیان لێ بکەینەوە
(هەڵساییەوە و بە جدیەوە قسەیەکرد)

لانگ: تۆڵەی چی ؟ چۆن ئەوە بکەین؟؟
(بە مەراقەوە ووتی )

شەدە: ئیهمالیان ئەکەین و درەنگ جوابی نامەکانیان ئەدەینەوە و خۆی کاتمان جیاوازە ئەوە بیانویەکی باشە
(بە شەیتانییەوە وتی )

"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊   (تـەواوبـووە✔︎)Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt