لانگ: شەدە دایکت نەخۆشە
(به پچڕ پچڕەوە ووتی)شەدە: چی ئەڵێی ئەوە؟
(بە شۆکەوە)لانگ: ئێستا قسەم لەگەڵ تای کرد ووتی خاتوو پارک زۆر نەخۆشە
(بە دڵتەنگیەوە )شەدە: نابێ تکایە ئەمەوێت بیبینم
(ووتی بە گریانەوە)لانگ: کەواتە با بگەڕێینەوە بۆ سیۆل
(فرمێسکەکانی شەدەی ئەسڕی لەگەڵی )شەدە: خۆت کۆبکەوە هەر ئەمڕۆ ئەڕۆینەوە
(خێرا هەڵسا لەسەر بێدەکەی )لانگ: بەڵام چی بە بەڕێوبەر بڵێین
(سەرنجی شەدەی خستە سەر خۆی )شەدە: ئممم من دواتر قسەی لەگەڵ ئەکەم جارێ با بڕۆین
(چووە دەست شۆروو لانگ چووە ژوورەکەی خۆی )"SHADA POV"
بەڕاستی وەک گەمژەیەک خۆم ئەبینم وام لە ژیانی خۆم کرد هەست ئەکەم کەسێکی ترسنۆک و هیچ نامەوێ ئیتر بەو شێوەیە بژیم حەزم بە ڕاکردن نییە من ئەچمەوە بۆ سیۆل کۆمپانیای براکەم و باوکم بەڕێوە ئەبەم ئیتر دایکم ماندوو نابێت ئەمەوێ لای دایکم بم نامەوێ ئەویش لەدەست بدەم و لە کۆتا ڕۆژەکان لای نەبم هەرچەندە زۆر لێی توڕەم بەڵام بیری کردنەوە لەوەی کە بە جێم بهێڵێت مێشکم وێران ئەکات نامەوێ هەر بیریشی لێ بکەمەوە بۆیە ئەگەڕێمەوە ئەمە بڕیاری کۆتاییمە و پێم وایە ئەبوایە زووتر ئەو بڕیارەم بدایەت دواتر خۆم ئامادە کرد و شتەکانم کۆکردەوە لەگەڵ لانگ چوینە فڕۆکەخانە
شەدە: لانگ دایکم حاڵی باشە ئێستا ؟؟
(بەخەمەوە پرسی )لانگ: بەڵێ حاڵی باشە بەهۆی ماندوو بوونەوە بووە
(کەمێک بە شڵەژاوی و قسەی کرد و لە کۆتایی زەردەخەنەی کرد )شەدە: زۆر باشە کەمێکی تر ئەگەین
(لانگیش سەری لەقاند و شەدەش دوای ماوەیەک خەووت )لەلایەکی تر
تای: کووک پلانەکەمان سەری گرت یەڵا دەسم ماچکە
(دەستی هێنایە پێشەوە بە لە خۆبایی بوونەوە)کووک: ووو ووواتا چۆن
(بە پچر پچڕەوە)تای: شەدە و لانگ وا لە ڕیگان بۆ سیۆل
(بە دڵخۆشیەوە)کووک : گاڵتە ناکەی وایە
(بە دڵخۆشیەوە )تای: نەخێر بەڕاستمە لە بەیانیەوە لە ڕێگان
(بە زەردەخەوە سەیری دڵ خۆشی براکەی ئەکرد)

ESTÁS LEYENDO
"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊 (تـەواوبـووە✔︎)
Fanfiction"خۆشویستنی تۆ مافێکە تەنها بە من دراوە" دەست پێک :- 18/4/2022 ڪۆتایی:- 1/10/2022