"parti 27🧡"

2.3K 233 5
                                    


دواتر بە لەرزینی موبایلەکەم خەبەرم بوویەوە سەیرم کرد سیۆنگە پەیوەنیم پێوە ئەکات سەیری کاتژمێرم کرد دوانزە لایدابوو دیارە زۆر خەوتووم نانی ئێوارەشم نەخواردووە پەیوەنیەکەم وەڵام دایەوە هەرچەنە پێم سەیرە بۆچی لە یەک ماڵین ئەبێ بە پەیوەندی قسە بکەین

لە پەیوەندییەڪە

سیۆنگ : شەدە تکایە ئەتوانی‌ بێیتە باخچەکە
(بە تکاوە داوای ئەکرد)

شەدە: چی ڕوویداوە ؟
(خۆی ئـەمویست بچم نان بخۆم بەڵام ویستم بزانم بۆچی بانگم ئەکات )

سیۆنگ: تەنها زۆر بێ تاقەتم ئەوێت قسەت بکەن لەلای تۆ ئارام ئەبمەوە
(زۆر بە دڵتەنگی قسەی ئەکرد حاڵی ئەو لە من خراپترە وام هەست کرد باش ئەبێت بەڵام خراپتر بووە )

شەدە: باشە ئێستا لات دەبم
(پەیوەندیەکەم داخستەوە و چوومە خوارەوە )

:یەکسەر چوومە باخچەکە بیری ئەو ڕۆژە کۆنانە ئەکەم لێرە هەموو شتێک دێتەوە پێش چاوم ژیان لێرە زۆر لەوە سەختترە کە بیری لێ ئەکەیتەوە بەهەرحاڵ وەک هەمیشە زۆرم ووت چووم بەڵام کەسی لێ بوو پێم سەیر بوو سیۆنگ ووتی کەوا لێرەم بەڵام لەوێ نەبوو چوومە سەر یەکێک لە کورسیەکان دوای ماوەیەک یەکێک لەدواوەی کورسیەکە لە باوەشی کرد زەردەخەنەیەکم کرد وامزانی سیۆنگە بەڵام کە قسەی کرد

کووک: بیرتم ئەکرد مشکەکەم
(باوەشەکەی توندتر کرد )

شەدە: ......
(هیچم نەووت ئەمویست توند لە باوەشی بکەم و بۆنی بکەم و دەستی بە قژیا بێنم ئەمویست لە باوەشە گەرمەکەیا بگریم ئەمویست سەیری ناو چاوەکانی بکەم و بڵێم زۆر زۆرم بیر ئەکرد

کووک: بۆچی خۆتم لێ بە دوور ئەگری چوارساڵت پێ کەم بوو هم؟
(من بە دەنگە لەرزیوەکەی تێکدەچم )

شەدە: تکایە دوورکەوە جۆنگکوک شتەکانم لەسەر گران مەکە
(هەوڵم دا دووری بخەمەوە )

کووک:بۆچی ئەترسی بکەویتەوە داوم هم؟ هێشتامنت خۆشەوێت بۆچی ئەیشاریەوە
(لەوپەڕی گێژیا قسەی کرد ئاخر من هێشتا لە داوی تۆم و بەس تۆم خۆشەوێت )

شەدە: ههههه هەست ناکەی زیادە ڕۆیی ئەکەی لە بەرامبەرم دانیشە ئەمەوێ قسەت لەگەڵ بکەم
(هەرنا کە لە باوەشیم قسە کردن سەخترە )

کووک: بەڵام هەوڵ مەدە بە قسەکانت ئازارم بدەی
(دەستەکانمی گرت هەست بە ساردی دەستەکانی ئەکەم دڵم خێرا لێ ئەدا )

شەدە:جۆنگکوک من نامەوێ لەگەڵ تۆدا بم
(وا هەستم کرد بەشێکی جەستەم ئەیەوێت لێم جیابێتەوە )

"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊   (تـەواوبـووە✔︎)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن