"parti 25🧡"

2.2K 223 9
                                    


"SHADA POV "

ماوەی چوار ساڵە بەسەر ئەو ڕۆژە تێپەڕێوە بەڕاستی ڕۆژێکی ناخۆش بوو هەموو هیواکانم لە دەست دا وەک کەسێکی مردوو ئەژیم هەست بە دڵ تەنگی ئەکەم وا هەست ئەکەم من مافی ژیانم نییە بەڕاستی بێزار بووم نامەوێ خۆم بکوژم بەڵام ناشمەوێت بژیم من بوومە هۆی مردنی کەسێک ئەوە زۆر ئازارم ئەدات نامەوێ بیری لێ بکەمەوە و قەد لە مێشکیشم دەرناچێت نازانم ئەبێ چی بکەم و وە ئێستا من لە لەندەنم و دایکم سەرۆکی کۆمپانیایە لە سیۆل من نامەوێ بچمە سیۆل و نامەوێ هەستەکانم دووبارە دەست پێ بکاتەوە ئێستا من لەگەڵ لانگ ماڵمان جیا کردۆتەوە پێکەوە ئەژین و زانکۆشمان تەواو کردووە لەو ماوەیەدا جۆنگکووکم هیچ نەبینیوە نامەوێ بیبینم هەست بە شەرمازاری ئەکەم لەبەر ڕابردووم وە هەستیش بە شەرمەزاری ئەکەم کە دایکم بەو تەمەنەوە خۆی کۆمپانیایەکە بەڕێوە ئەبات بەڵام من نامەوێ قسەیان لەگەڵ بکەم ئەوان هەموو شتێکیان لەمن شاردەوە من لەبەر ئەوان نەمتوانی خواحافیزی لە کەسە خۆشەویستەکانم بکەم لە کۆتایی ڕۆژەکانیان نەمتوانی لەگەڵیان بم

لانگ: شـــەدە
(بەهاوارەوە بانگی شەدەی کرد وای کرد کە  ڕاچەڵەکێم )

شەدە: یــا لانگ بۆ لە دەرگا نادەی
(بە بێزاری باڵکەووتم )

لانگ: شـەدە تکایە با بڕۆینە دەرەوە بێزار بووم لەماڵەوە تکایە
(بە تکاوە)

شەدە: باشە کەواتە خۆ..
(نەیهێشت قسەکەم تەواو بکەم خۆی خستە باوەشم )

لانگ: تۆ باشترینی منی
(ماچی ڕوومەتی شەدەی ئەکرد)

شەدە: تەواو تەواو تا پەشیمان نەبوومەتەوە هەڵسە خۆت بگۆڕە
(پاڵی بە لانگەوە نا تا دووری بخاتەوە)

دواتر چوومە لای کانتۆرەکەم و جلێکم دەرکردوو زۆر دڵخۆشم ئێستا بە دڵی خۆم جل ئەپۆشم هیچ کەس نیە ڕێگر بێت لێم خۆم گۆری و مەیکئاپێکی کەمم کرد و قژم کۆکردەوە و لەئاوێنەکە سەیری خۆمم کرد زۆر گۆڕاوم بەڵام ناشرین نەبوومە چوومە خوارەوە لانگ چاوەرێم بوو

لانگ: واوو تۆ وەکو هەمیشە ناوازەی
(بە شێوەیەکی درماتیکی قسەی ئەکرد و وا خۆی دەرخست مەست بووە بەجوانیەکەم)

شەدە: پیف جارێ چیت دیووە
(بە پۆزەوە قسەکەم کرد دواتر سەیری لانگم کرد خۆی گرژ کردووە بۆیەووتم )

شەدە: درەنگ ئەکەوین دێیت یان لە ماڵەوە ئەبین
(ویستم بڕۆم بەڵام لانگ پێش من ڕایکردە دەرەوە منیش دەرگاکەم قوفوڵکرد و چووین بۆ پیاسەکردن)

شەدە: درەنگ ئەکەوین دێیت یان لە ماڵەوە ئەبین (ویستم بڕۆم بەڵام لانگ پێش من ڕایکردە دەرەوە منیش دەرگاکەم قوفوڵکرد و چووین بۆ پیاسەکردن)

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.
"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊   (تـەواوبـووە✔︎)Donde viven las historias. Descúbrelo ahora