"parti 32🧡"

2.2K 234 107
                                    

سیۆنگ: شش..تتت....تۆ
(زمانم ڵاڵ بوو توانای قسەکردنم نەبوو نازانم ئاوا خەوە یان ڕاستیه هەناسەکانم توند بوو )

جیمین : چی بووە ئازیزەکەم بۆچی وای
(به خەمخۆری بووە هاتە لام و دەستی بە ڕوخسارەمەوە گرت توانای وەستانم نەما هاوسەنگییم لە دەست دا خەریک بوو بکەوم خۆشبەختانە جیمین منی گرتەوە توند لە باوەشی خۆی نوقمی کردم منیش بە کۆڵ ئەگریام )

جیمین: شششش ئازیزەکەم تەواو ئیتر گریان نییە
(بە دەستەکانی فرمێسکەکانمی سڕی )

سیۆنگ: ج..جیمین تۆ ڕ..ڕاستی
(دەستم بە تەواوی دەم و چاوی هێنا و ئەگریام)

جیمین : بەڵێ من ڕاستیم ئازیزەکەم من جیمینەکەی تۆم
(ماچی کۆڵمەی کردم )

سیۆنگ: تۆ چۆن گەڕایتەوە تۆ لە کوێ بووی
(نەمتوانی بۆ یەکدەقەش خۆمی لێ دوورخەمەوە زۆر زۆر بیریم ئەکرد)

جیمین: له بەهەشت هەواڵیان پێم دا کەوا کەسێک زۆر خەمبارە بۆم بۆیە بڕیارم دا بگەڕێمەوە
(هەر وەک ئەوکاتە بوو کە جێم هێشت ستەم ئەکەم گەر بڵێم قۆزترین پیاو نییە)

سیۆنگ : گەمژە من لە دووریت خەریک بوو خۆمم ئەخواردەوە
(ئەمکێشا بە سنگیا )

جیمین: ئاوا بە خێرهاتنەوەم ئەکەی ئااخ دڵم ئ....
(بە شێوەکی دراماتیکی دەستی لەسەر دڵی دانابوو قسەی ئەکرد نەمهێشت قسەکانی تەواو بکات لێوم نایە لێوە پڕەکانی لێوەکانمان لەسەر یەکتری سەمایان ئەکرد تا پێویستمان بە هاناسەبوو لێومان لێک جیاکردەوە نێوچاوانمان بە یەکەوە نوساندبوو )

جیمین: زۆر بە چێژ بوو زوو زوو پێمی بدە
(بە چپەوە لە بن گوێم وتی )

سیۆنگ: تکایە جێم مەهێڵە
(سەیری ناو چاوەکانیم ئەکرد)

تای: وابزانم هەر من ماوم ماچی خۆم بکەم پێویستە منیش بیکەم
(براکەم ئەبێ هەموو شتێک تێکبدات)

کووک: زوو فریاکەوە با یەکەم کەس بیت لێی ببەی
(بڕۆیەکی بەرزکردەوە ئەوانە هەر لە شەڕی خۆیان ناکەون)

سیۆنگ : ئێوەش لێرەن دەی ئازیزەکەم با بڕۆینە ژوورەوە پێویستە ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەو دیار نەمانەت بدەیت
(دەستی جیمینم گرت و بردمە ژوورەوە )

جیمین: هەموو شتێک وەک یەکەم ڕۆژ وایە دەستکاری هیچتان و نەکردووە
(چاوەکانی داخستبوو زۆر دڵڕفێن بوو دووبارە توند لە باوەشی گرت زۆری پێ نەچوو ئەوەیش لە باوەشی گرتمەوە )

"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊   (تـەواوبـووە✔︎)Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt