سيۆنگ: ئەچم جلێکت بۆ ئەهێنم لەبەری بکە و شەو کە کووک هاتەوە پێی بڵێ دیدارم هەیە
(بە بڕوا بەخۆ بوونەوە قژی خستە پشت گوێی )
شەدە: من شتی وا ناکەم نامەوێ کووک وا بیربکاتەوە کەسێکی ترم خۆشەوێت من ئەوم خۆشەوێت
(بە دڵتەنگییەوە )
سیۆنگ : گەمژە گەر ئەتەوێ ئاشت بێتەوە ئەبێ وا بکەی
(کێشای بەسەریا )
شەدە: باشە کەواتە بڕۆ بەس زوو وەرەوە ئێ
(بە دوو دڵیەوە ڕازی بوو )
سیۆنگ: خەمت نەبێت خۆم ئەتڕازێنمەوە وە بەیانیش دێم بۆ بینینت بزانم کووک چۆن بووە لەگەڵت
(بە شەیتانییەوە وتی )
شەدە: گەمژە مەبە شتی وا ڕوونادات
(بە توڕەییەوە کێشای بە شانی سیۆنگ)
سیۆنگ: بڕوا بکەم؟؟ هەرچۆنێک بێت ئەتبینمەوە
(بە فیزەوە ڕۆشت)
شەدە: گەمژەی هیچ نەزان
(بە توڕەییەوە )
.................
بـــــۆ ئـێـــوارە
کووک: بۆ شوێنێک ئەڕۆی ؟؟
(لەسەر سفرەکە دانیشت شەدەی بە جلی دەرەوە بینی )
شەدە: لەڕاستیدا بەڵێ دیدارێکم هەیە
(سەرنجی لەسەر خواردنەکە لانەبرد بەڵام زۆر شڵەژاو بوو )
کووک: دیدار ؟؟
(بەکەمێک توڕە بوونەوە )
شەدە: جارێ با نانەکەمان بخۆین
(نەیویست بکاتە دەمە قاڵەو نانەکەیان نەخۆن خەمی خۆی نەبوو خەمی کووکی بوو )
کووک: من هیچم پێ ناخورێ پێم بڵێ بۆ کوێ ئەڕۆی ؟؟
(بە توڕەییەوە کێشای بە مێزەکەیا و شەدە لەگەڵی ڕاچەڵەکی )
شەدە: کووک بۆچی وا توڕە ئەبێ مەگەر چیم ووتوە ؟؟
(بە دڵپڕیەوە )
کووک: ووتم پێم بڵێ بەو جلە نەفرەتیانەت بۆ چ دۆزەخێک ئەڕۆی ؟؟
(بەهاوار و توڕەییەوە )
Oops! Bu görüntü içerik kurallarımıza uymuyor. Yayımlamaya devam etmek için görüntüyü kaldırmayı ya da başka bir görüntü yüklemeyi deneyin.
ŞİMDİ OKUDUĞUN
"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊 (تـەواوبـووە✔︎)
Hayran Kurgu"خۆشویستنی تۆ مافێکە تەنها بە من دراوە" دەست پێک :- 18/4/2022 ڪۆتایی:- 1/10/2022
