"parti 39🧡"

2.3K 229 149
                                    


جیمین: جۆنگکووک پێویستە قسەت لەگەڵ بکەم
(بەبێ ئەوەی لە دەرگا بدات هاتە ژوورەوە و هەر یەک لە شەدە و کووک لە یەک جیابوونەوە )

کووک: زۆرباشە هیۆنگ تۆ بڕۆ ئێستا منیش دێم
(بە شڵەژاوی ووتی )

جیمین: زۆر باشە لە ژورەکەی خۆم چاوەڕێتم
(ڕۆشتە دەرەوە )

شەدە: گەمژە شەرمەزار بووم لای جیمین
(بە توڕەییەوە کێشای بە سینگی کووکا)

کووک: بۆچی شەرمەزار بوویت تۆ لەگەڵ هاوسەری خۆتا بوویت
(شەدە ویستی قسە بکات بەڵام کووک لێوی نا بە لێوییەوە و ماچێکی کورتی کرد )

کووک: دواتر ئەتبینمەوە هاوسەرەکەم
(ڕۆشتە دەرەوە و بەڕێ کەووت بۆ ژوورەکەی جیمین )

کووک: جیمین چی بووە ؟؟
(هاتە ژوورەکەی و دانیشت لەوە ئەترسا بڵێ لە شەدە نزیک مەکەوە تا کاتی هاوسەر گیری )

جیمین: جۆنگکووک کەمێک پێش ئێستا لە کۆمپانیابووم و ژمارەیەکی نەناسراو نامەیەکی بۆم نارد وێنەی تۆ و سکرتێرە کۆنەکەت بوو زۆرتوڕەبووم بەڵام بڕوام پێت هەبوو کە بەیانی تای بە جلی خەوەوە ماڵی جێهێشت زانیم ئەوەش پەیوەندی بەمەوەبووە سەرەتا بە تایم ووت و ئەو هەموو شتێکی بۆم ڕوونکردەوە بەڵام تۆ ئەزانی ئەوان بۆچی وا ئەکەن ؟؟
(هەموو شتێکی بە هێمنیەوە وت لە کۆتاییدا بە پرسیارەوە سەیری کووکی کرد)

کووک:لەڕاستیدا بەڵێ دۆنکگوو شەدەی ئەوێت ئاڵییاش ووتی نیوەی کۆمپانیاکە و وە ئەشیەوێت ببێتە هاوسەرم بۆ ماوەیەکی کاتی
(بە خەمبارییەوە وتی)

جیمین : کووک مەترسە ئەوان هیچیان پێ ناکرێت ماوەیەکی تر هەموویان زیندانی ئەکرێن
(دەستی لەسەر دەستی هیۆنگەکەی دانا )

کووک: چۆن ئەوە ئەکەی گەر‌ شەدە بزانێ ئەوە هەمان ئەو دۆنکگووەی دراوسێمان بووە ئەو هەڵبژێرت و من جێبهێڵێت ؟
(ئە ترسەوە پرسی )

جیمین: من شەدە ئەناسم ئەو تەنها تۆی ئەوێت وە ئەو هەر زیندانی ئەکرێ چونکە من ئەو ماوەیەی هاتوومەتەوە کارم لەسەر دۆزینەوە ئەو پارێزەیە ئەکرد کە پشکەکانی باوکمی بۆی دزی بوو
(هەنێ پەڕاوەی خستە پێش کووک و کووکیش سەیری کردن)

کووک: ئەو دزێکی لێهاتووە
(بە سەرسوڕمانەوە وتی )

جیمین: بەڵێ منیش پۆلیسێکی لێهاتووم
(بە لەخۆبایی بوونەوە وتی )

کووک: وە هیۆنگێکی نایابیشی
(بە زەردەخەنەوە )

دوای ئەوەی جیمین وکووک کەمێکی تر لەسەر کاری کۆمپانیا قسەیان کرد و دواتر کووک چووەوە ژوورەکەی شەدە

"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊   (تـەواوبـووە✔︎)Where stories live. Discover now