"parti 40🧡"

2.3K 223 145
                                    

جیمین: کووک جەیبی دەستگیرنەکراوە ئاگات لە خوشکەکەم بێت وە ئەمەوێ بڵێم ئەو ئێستا زۆر ترساوە لەوەی بەسەری هاتووە ئەو تەنها لەگەڵ تۆ باشە هەوڵ بدە ئەو شتانەی لەبیر بەریتەوە
(بە خەمبارییەوە داوای ئەکرد خوشکەکەی دڵخۆشکات)

کووک: زۆر باشە تەواوی هەوڵی خۆم ئەدەم لە پاراستنی
(بە سووریەوە وتی و جیمین باوەشی پێداکرد)

جیمین: بڕوام پێتە دەی هەڵسە بڕۆ بۆ لای
(بە هێمنی کێشای بە شانیا )

کووک : زۆر باشە هیۆنگ
(هەڵساو چوویە پێش ژوورەکەی شەدە و لەدەرگای دا پێش ئەوەی هیچ وڵامێک بێت چووە ژوورەوە )

کووک: وابزانم لە کاتێکی گونجاو هاتم
(چووە سەر بێدەکەو ڕووی کردە شەدە )

شەدە: چیەکەی لە ژوورەکەی من بۆ خۆت ژوورت نییە
(بە گرژیەووە )

کووک: ئازیزەکەم تۆ حاڵت باشە
(بۆیە پرسی چونکە شەدە کە هاتنە ڕۆحی لەبەر نەبوو لەترسان ئێستا زۆر ئاسایی ڕەفتار ئەکات )

شەدە: بەڵێ کووک من زۆر باشم
(هاتە لای کووک و لەسەر قاچی کووک دانیشت )

کووک: دڵخۆشم بەوەی کەباشیت
(بە دەستەکانی دەموچاوی داپۆشی )

شەدە: یااا کووک وامەکە
(بە بێزارییەوە )

کووک: ئەزانی چەند ترسام همم؟؟
(بە سۆزەوە )

شەدە: چۆن ئێمەتان دۆزیەوە
(بە مەراقەوە پرسی )

کووک: ئەوان ئێوەیان بردە ماڵەکەی خۆیان دواتر من لە پارێزەرەکەیانم پرسی ئەو پێی ووتین گەر ئەویش نەیوتایە ئێمە هەر ئەماندۆزیەوە بەڵام درەنگ تر دوێنێ شەو درەنگ هاتمە لات لێرە نەبووی چوومە لای لانگ تای لەوێ خەووتبوو بە ئاگام هێنا ئەو موبایلەکەی تۆی خستبوویە ژێر چاودێری بەڵام ماڵەکەی ئەوان دژە چاودێری بوو تەنها ڕێگاکە دیاربوو ئەوەی گرینگە ئێوە سەلامەتن
(بە خۆشەویستییەوە سەیری چاوەکانی ئەکرد )

شەدە: گەر تۆزێک درەنگ تر بهاتاین لەوانیە بیکو...
(کووک دەستی لەسەر دەمی دانا و )

کووک: شششش هیچی پێناکرێ ئیتر لەبیری خۆتی بەرەوە
(شەدەی نوقمی باوەشی کرد )

کووک: ئەزانی پێویستە سزات بدەم
(شانەکانی شەدەی گرت و بەرامبەری خۆی ڕایگرت )

شەدە: چی ؟؟
(بە سەرسورماوی و داماییەوە)

کووک: دوێنێ بەبێ پرس چویتە دەرەوە ئەوەش سزای هەیە
(بە جدییەوە وتی )ٚ

"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊   (تـەواوبـووە✔︎)Onde histórias criam vida. Descubra agora