"part four ~ I'm sorry"

375 50 13
                                    

;لە باوەشم بگرە وەک ئەوەی ئەمڕۆ ئەمرم.
.
.
.
Vote?!
.
.
.

"Eirá's pov"
دوای ئەوەی من و یۆل پیاسەمان کرد بڕیارمان یا بڕۆین بۆ قاوەخانەکە بۆ لای کوڕەکان .قاوەخانەکە دیمەنێکی زۆر جوانی هەبوو بە تایبەت لای ئەو مێزانەی کە لە تەینیشت پەنجەرە گەورەکان بوون کە وای کردبوو دیمەنی دەرەوە دەر بکەوێ .دوای ئەوەی من و یۆل چووینە لای کوڕەکان من لای نامجوون و یۆلیش لای جونگکووک دانیشت لە بەر ئەوەی ئەوان پێش ئێمە چوبوونە ژورەوە هەنێ خواردن و خواردنەوەیان داوا کردبوو کە بۆ ئەم کەش و هەوایە گونجاو بوو دواتر بۆ من و یۆلیشیان دوا کرد بەردەوام بووین لە قسەکردن و گۆڕینەوەی ڕاو بۆچوونەکانمان سەبارەت بەوەی بچین بۆکوێ و کوێ خۆشە ڕاستییەکەی ئەوەی تەواوی هەموو کاتەکە بابەتی ئەکردەوە نامجوون بوو وە ئێمەش ڕای خۆمان لە سەر دەڕئەبڕی
خ

ەریکی خواردنبووم تا پرسیارێ هات بە مێشکما ئەویش ئەوە بوو باشە نامجوون چۆن توانی ئەوەنە بە خێرای ئەم گەشتە ڕێک بخا و بلیتی دەست بکەوێ وایە ئێمەش بلیتمان ئەکڕی بەڵام نەمانئەتوانی بەو زویە گەشتەکە بکەین , بۆیە دەسمکرد بە پرسیار



Eirá: باشە بەڕێز نامجوون چۆن توانیو ئەوەنە بە خێرای بلیتەکان بکڕیت خۆو ئەزانی ئێرە لەم وەرزەیا گەشتیار زۆر ڕوی تێکا زۆر قورسە دەسکەوتنی بلیت وا بە خێرای

*کەمێ بە پەرۆشەوە پرسیم سەرنجمدا یۆلیش هەمان کاردانەوەی هەبوو  دوایەوەی بیری لە پرسیارەکەم کردەوە.... سەیری نامجوونمان کرد بە زەردەخەنەیەکی جوانەوە سەیری ئەکردین وایکردبوو چاڵەکانی ڕوومەتی دەربکەوێ

Namjoon: ئەوەی ڕاستی بێت من خۆم چارەسەرم نەکرد ڕاستە ئەتوانم بیکەم بەڵام بە ئامۆزا خۆشەویستەکەم وت ئەو شارەزا ترە لەم بوارەیا بۆیە ئەو بۆی چارەسەر کردم

*وایوت و ئێمەش سەرمان بە مانای تێگەشتنەوە جوڵاند و دەستمان کردەوە بە قسە کردن...

دوای چەند کاتژمێرێک لە مانەوە لە قاوەخانەکە بڕیارمان یا بڕۆینە ژوورەکانمان هەم خۆشی وا نزیکی خۆرئاوابوونە لێرە کەش و هەوا زۆر سارد و ناجێگیرە بۆیە مانەوە لە دەرەوە باش نییە
..
دوای ئەوەی چوومە ژوورەکەم کەمێک پشووم یاو دەسم کرد بە ڕێکخستنی ئەو جلانەی کە ئەمڕۆ کڕیمان دوای ماوەیەک سەرنجمدا کەسێک لە دەرگا ئەیات سەرەتا وام زانی کارگوزارە بەڵام دەرکەوت یۆلە کە کۆمەڵێ جبس و چۆکڵێتی پێ بوو لەگەڵ خواردنی تر دوای ئەوەی هاتە ژوورەوە بەیەکەوە خواردنەکانمان ئامادە کرد کردمانە سەر فلیمێک دوای تێپەڕ بوونی ماوەیەک فلیمەکە تەواو بوو منیش ویستم دەس کەم بە قسە

"ژوانێک لە کتێبخانە✔️"Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon