"Part seven ~ nightmares"

291 36 12
                                    

؛هەنێجار هەموو شتێ لە ناخەوە ئەگری ، بەڵام چاوەکان هیچ فرمێسکییان نییە!
.
.
.
Vote?!
.
.
.

After 4 months;

ئەمڕۆ چوار مانگ تێپەڕی بە سەر یەکتر ناسینی ئەو چوارەیا ، بە بەراورد بە سەرەتای یەکتر ناسینییان ئێستا نزیکتر بونەتەوە تەنانەت لە پشوەکانیشا بەیەکەوە ئەچنە دەرەوە .. هەر یەکەیان بە جۆرێ بەردەوامی بەو پەیوەندییە ئەیەن ،، ئەگەر لە ئیراوە دەست پێبکەین ئەوا ئەو هەمیشە هەوڵ ئەیا سنورێ بۆ پەیوەندییەکە دانێ بە تایبەتی بۆ نامجوون چونکە نزیکترە لەو بە بەراورد بە جونگکووک ،،، وە تا ئێستا کۆنتڕۆلی هەموو هەستەکانی کردووە و زاڵ بووە بە سەریانە بەڵام لەوانەشە بە پێی کات هەستەکانی بە سەریا زاڵ بن و کۆنتڕۆڵی کەن وە دەربارەی یۆل لە سەرەتاکانا هەر وەک یەکەم جار بوو بەڵام بەرە بەرە ڕوخۆش و کراوە بوو لە گەڵیان وە دوای ئەو ڕۆژەی خواردن و دەرمانی بۆ جونگکووک برد پەیوەندییەکەیان باشتر بووە تەنانەت ئێستا بەیەکەوە ئەچنە دەرەوە وە لەبەر ئەوەی تا ڕادەیەک لە یەک ئەچن لە هەنێ شتا ئەوە وای کردووە نزیکتر بن ... وە نامجوونیش سەرسامی ئیرایە هەمیشە هەوڵ ئەیا نزیکتر بێتەوە لێی وە هەمیشە هەوڵی دڵخۆشکردنی ئەیا، ڕاستە ئەمانە لەوانەیە هەموو هاوڕێیەک بیکا بۆ هاوڕێکەی بەڵام ئەوەی نامجوون هیچ بە مەبەستی هاوڕێیانەوە نییە بەڵکو وەکو خۆشەویستێک سێری ئەکا چەندین جار ویستوێتی هەستەکانی خۆی بۆ دەربڕێ بەڵام هەنێ هۆکار ڕێگر بوون لێی وە ترسێکی گەورە لە دڵیا هەیە کە ئایا دوای ئاشکرا بوونی ئەو ڕوداوانە ئەگەری پێکەبوونیان ئەمێنێ یان جارێکی تر ئیرا لەگەڵی ئەمێنێتەوە ،دوای ئەو ڕۆژەی چوو بۆ ماڵی ئیرا ئەوە تەنها پرسیارە کە لە مێشکییایەتی بەڵام ئەو هەوڵی یا ئەو بیرکردنەوانە فەرامۆش بکا و چاوەڕێی کات بکا.. دەربارەی جونگکووکیش ئەویش وەک نامجوون هەستی بۆ یەکێکیان هەیە بەڵام بۆ ئیرا نا بەڵکو بۆ یۆل، لە سەرەتاکانە هەوڵی پشگوێخستنی ئەیا بیری ئەکردەوە کە گونجاو نییە بەڵام چیتر نەیتوانی و هەستەکانی بە سەریا زاڵ بوو ، دوای ئەوەی لە هەستەکانی دڵنیا بوو ئەوەی لە توانایا بووە کردویێتی بۆ یۆل وە هەوڵی دابینکردنی کاتی یاوە بۆی ، وە ئەیەوێ باشتر یۆل بناسێ و شارەزای بێ هەر بۆیە ئەیەوێ لەگەڵ ئیرا قسە بکات دەربارەی یۆل


"Yoll's pov "                       

دوای ئەوەی پەیوەندیم کرد بە کۆمپانییایەوە و دوای پشوم کرد ئەوانیش قبوڵیان کرد کە بۆ ئەمڕۆ پشوو وەر گرم خۆی ڕاستیەکەی ئەمڕۆ زۆر کارم هەبوو بەڵام تەواوی دوێنێ شەو نەمتوانیەوە بخەوم وە لە بەر ئەوەش ئازارێکی زۆر لە سەرمایە بڕیارم یا شتێ ئامادە بکەم تا بتوانم حەبێکی ئازار بخۆم ...دوای تەواو کردنی ئەو خواردنەی بۆ خۆم ئامادە کردبوو حەبەکەم خوارد بەڵام وەک وابوو هیچم نەخواردبێ هەر سەرم ئازاری هەبوو کەمێ پاڵکەوتم بۆ ئەوەی باشتر بم بەڵام هیچ ...بۆیە پەیوەندیم بە ئیراوە کرد بۆ ئەوەی دوای کار بێ بۆ لام هەم کەمێ بە قسەکردن لە گەڵیا ئەو ئازارەم بیر ئەچێتەوە هەم بۆی باس ئەکەم کە دوبارە وام لێ هاتۆتەوە ....دوای ڕۆژێکی دورو درێژ تەنها شت کە کردم پاڵکەوتن بوو وە چاوەڕێ کردنی ئیرا سێری کاتژمێرم کرد وا ئەبوو بە حەوت سەرەتا وام زانی کە نایەت بەڵام چەن خولەکێکی نەبرد لە دەرگای یاو منیش لێم کردەوە وە خواردنی لەگەڵ خۆی هێنابوو بەیەکەوە مێزەکەمان ئامادە کرد و دەسمان کرد بە نانخواردن وە لە کاتی نانخواردنە تەنها باسی ئەو کارەی کۆمپانیای ئەکرد کە ماوەی سێ هەفتەیە کاری لە سەر ئەکەین بەڵام  هێشتا تەواو نەبووە کارەکە کاری کۆمپانیای خۆمان نییە بەڵکو کاری هاوبەشە وە زۆر گرنگیشە کارەکە بۆیە بەڕێوبەری کۆمپانییایەکە دوامان لێ ئەکا زوو کارەکە تەواو کەین ...هەردووکمان بێدەنگ بووین ئەو خەریکی کۆکردنەوەی سەر مێزەکە بوو منیش دانیشتبووم وتی کە من دانیشم خۆی کۆی ئەکاتەوە ..هێشتا ئەو ئازارە هەر لە سەرمایە بیرم ئەکردەوە ئەمە چیە کە من ساڵانێکە وام لێ یەت ،کاتێکیش چووم بۆ لای پزیشک تەنها وتی لەوانەیە دەرونم مادوو بێت وە ئەبێ پشوو بەم ، لەو بیرکردنەوەیانەیا بوو تا ئیرا هاتوو دانیشت و قسەی کرد

"ژوانێک لە کتێبخانە✔️"Where stories live. Discover now