;لەبەر هۆکارێیک یەکترمان ناسی یان خۆشبەختیە یان فێربوونی وانە!
.
.
.
Vote?!
.
.
./seoul- 9:20Am -26/12/
"Eirá's pov"
لەبەر ئەو ڕوناکییە زۆرەی کە لە ژورەکەم بوو خەبەرم بووەوە لە خەوە قوڵەکەم بیرم نایەت کەی کۆتا جار بوو کەئاوا بە قوڵی خەوتم ئەمە بەهۆی ئەو کارەیە کە هەمە بەڕاستی زۆر پێویستی بە کات هەیە. , ئاوڕم بۆلای پەنجەرەکەم یایەوە سێری دەرەوەم کرد وا بەفر ئەبارێ ئەمە وایکرد ڕاستەخۆ یەکێکم بیر بێتەوە کە زۆری حەزی لە بەفرە بەڵام من بە پێچەوانەی ئەو زۆر حەزی پێ ناکەم ., بڕیارم یا هەڵسم و واز لە مانەوە بێنم لە سەر جێگاکەم . هەڵسام و هەموو ئەو کارانەم کرد کە ڕۆژانە ئەکرێن .لە بەر ئەوەی ئەمڕۆ ڕۆژی پشوومە بڕیارم یاوە بڕۆم بۆ ئەو کتێبخانەیەی کە ساڵانێکە بۆی ئەڕۆم بەڵام بە تەنیا نا چونکە حەزی پێ ناکەم ئەمەوێ یۆلی هاوڕێم بەرم ئەزانم ئەو حەزی لە کتێبخانە نییە بەڵام هەر کاتێک چووبێتم بە زۆر ئەوم لە گەڵ خۆم بردووە ، خۆزگە ئەوش ڕۆژێ حەزی لێبوو لەو هەستە تێئەگەیشت چونکە ئەو جیاوازییەمان هەنێ جار کێشەی بۆ دروست کردووین سەڕەڕای ئەوەی زیاتر لە 8 ساڵە ئەیناسم بەڵام لە زۆر ڕوووە جیاوازە لە من .من کەسێکی نەرمونیان و سارد ئەزانم ئێستا پێتان سەیرە و ئەڵێن چۆن بەڵام من وام نەرمونیانم لەگەڵ خەڵک بەڵام لەهەمان کاتا زۆر سارد و ئەوش داخراوە بەس لەگەڵ کەسی نزیک وا نییە . وە زۆر کەلە ڕەقە تەنها قسەی خۆی بەلاوە ڕاستە ئمم ئەمە ئەو شتەیە کە لەوا حەزی پێناکەم وە هەروەها لە کارەکەیدا کێشەی بۆ دروست کردوووە . وە بۆ لایەنی دارایی من لەو جۆرە مرۆڤانە نیم کە ئیرەیی بەرم بەڵام ئەو لەو ڕووەوە لە من باشترە ئەو خانوو و ئۆتۆمبێلی خۆی هەیە وە دەربارەی کار کردنیش هەردووکمان لە یەک شوێن کار ئەکەین بەڵام ئەو پلەی لە من بەرزترە کارەکەی ئێمە دەربارەی ڕۆژنامە و گۆڤارە کاری من ئەوەیە کە نوسینی گۆڤارەکان بە کۆمپیوتەرەکەم کۆپی بکەم و پێداچونەوەی پیابکە وە کارەکەی ئەویش برتییە لە نوسین و کۆکردنەوەی بابەت.ئەو بابەتەکان ئەنوسێ وە ئەییات بە من تا پێداچوونەوەی پێدابکەم و ئامادەی کەم بۆ بڵاو کردنەوە ,,,
پێویستە بڕۆم بۆ کڕینی هەنێ شتی پێویست تا نانی بەیانی ئامادەکەم ., هەر کە دەرگاکەم کردووە هەوایەکی سارد بەر ڕوخسارم کەوت وە لەبەر ئەوەی من ئۆتۆمبێلم نییە ناچار بە پێ ڕۆیشتم .لە کاتی ڕۆیشتنم سێری دەوروبەرم ئەکرد کە جۆرەها مرۆڤی تیا ئەبینی هەنێک دڵخۆشن لەگەڵ خيزانەکانیانە خەریکی وێنە گرتنن,, هەنێکی تر خەریکی خواردنەوەی قاوەن بەتەنها ,,هەندێکی تر خەریکی یاری کردنن بە بەفرەکە,, هەنێکی تر لەسەر کورسیەکان دانیشتوون بە خەمباری هیچ هیوایەک نابینی لە چاویانە سەیری دیمەنی بەفر بارین ئەکەن وەک بڵێی قسەی دڵیان بۆ سروشت بکەن . ئێمەی مرۆڤ هەر یەکەمان خاوەنی ژیانێکی جیاوازین یەکێکمان ناخۆش و ئاڵۆز وە بە پەچەوانەوە هی یەکێکمان خۆش و بێکێشە .ئەو ژیانەی هەمانە خۆمان دروستمان نەکردووە بەڵکو چارەنوسمانە بۆی داناوین بەڵام هەنێ جار خۆمان لێ بەرپرسیارین کە کێ ئەخەینە ناو ژیانمانەوە چونکە هەنێ مرۆڤ هۆکارن بۆ بوونی ئەو ژیانە ئاڵۆز و بەکێشەیە پێتسەیر نەبێت کە ئەڵێم مرۆڤ بەڵێ هەندێ وەک ژەهر وان ئەتوانن تەواوی ژیانت ژەهراوی کەن
..
ESTÁS LEYENDO
"ژوانێک لە کتێبخانە✔️"
Misterio / Suspenso"کۆتای هاتووە" «لە کۆنەوە وتراوە چوون بۆ کتێبخانە بەسوودە بۆ لەبیرکردنی کێشەکانت چی ئەگەر کێشەکانی منی زیادکرد » ژانەر :ڕۆمانسی , ژیانامە