"part nineteen ~ Eirá's turn"

187 25 14
                                    

;تێکچوونی پەیوەندی هاوڕێیەتی بەئازارترە لە تێکچوونی پەیوەندی خۆشەویستی.
.
.
.
Vote?!
.
.
.

"Yoll's pov"

ڕۆشنای ئەیا لە چاوم  نەفرەت من دایمە پەردەکان دائەیەمەوە بێزاربووم بۆیە بەرە بەرە چاوم کردەوە و چاوم تروکاند تا بە تەواوی بتوانم چاوم بکەمەوە هەست بە کەمێک ئازاری سەر ئەکەم بیرم نایەت ئایا دوێنێ سەرئێشەکەم گرتۆتەوە؟ کەمێ سێری ژورەکەم کرد بەڵام ئەمە چییە ژورەکەی خۆم نییە کەواتە لە ژووری کێم کەمێ شڵەژام کە بیرم کەوتەوە کۆتا جار لەگەڵ یۆنگی بووم لەسەر مێزێک لەگەڵ بنەماڵەی کیم بەڵام نازانم دواتر چی ڕویدا! نا شتی وا نابێ من ئاگام لە خۆم نەبووە دیارە بۆیە هێندراومەتە ئێرە باشە من ئاگام لە خۆم نەبووە ئەی ئەو چی! با بۆستم لە دروست کردنی چیرۆک تەنها بە چاوێکی ئەرێنیانەوە بیربکەمەوە کێ ئەڵێ من هەر لە ماڵی یۆنگیم؟ ، کەمێ سێری ژورەکەم کرد تا بزانم کاژمێری لێیە تا لای سیسەمەکە بینیمەوە سێرێکی کاتژمێرەکەم کرد چی کاژمێر 1ی نیوەڕۆیە ئەو هەموو ماوەیە خەوتووم؟ ماوەیەک وا مامەوە ئەوەنە پاڵکەوتووم پشتم سڕ بووە باشتر وایە هەڵسم... هەڵسام ڕۆیشتم بۆ ئەو دەسشۆرەی لە ژوورەکەبوو تا کەمێک خۆم ڕێک بخەمە
..
خۆمم ڕێک خستو و سێڕی ئەملاو لای ژورەکەم کرد تا جانتاکەم بدۆزمەوە کەمێک جێگەکەم هەڵیایەوە هەر لەویابوو جانتاکەمم هەڵگرت ئێستا کاتی ئەوەیە بڕۆمە دەرەوە تا بزانم لە ماڵی کێ ماومەتەوە ئای هەست بە شەرم و شەرمەزاری ئەکەم هاتومەتە ماڵی کەسێ بە تایبەت ئەگەر یۆنگی بێت ئەو بەڕێوبەرمە ئەمە ئەتوانێ کاریگەری لە سەر کارەکەم دروست بکات دەرگاکەم بە هێواشی کردەوە هاتمە دەرەوەی ژورەکە ئەمە ماڵە یان هۆتێل ئەم هەموو ژوورەی تیایە ئێستا ئەگەر کەسێ هاو من چی بکەم
..

هەوڵم یا بە هیچ جۆرێ دەنگ دروست نەکەم بە هێواشی ئەڕۆیشتم تا کچێکم دی لە پلیکانەکانەوە ئەهاتە سەرەوە بە جلوبەرگەکەیا دیارە خزمەتکارە لە کاتێکی گونجاو هات بەرەو ڕووم کەمێ خۆی چەماندەوە قسەی کرد

Servant:بەیانی باش خاتوون، هاتم تا پێت بڵێم دایکت لە خوارەوە چاوەڕێتە

هیچم نەوت تەنها سەرم کەمێ جوڵان . دایکم ؟ دایکم چۆن زانیوێتی ؟ دڵنیام هیچ جەوی باش نابێت دوای ئەوەی زانیوێتی ،من چیم بەسەرهاتووە چوومە خوارەوە بینیم دایکم لە بەردەم دەرگاکە وەستاوە سێری شتێک ئەکات نەمتوانی بیبینم چونکە لای منەوە دیار نەبوو کە منی بینی سێرکردنێکی نامۆی پێیام وەک بڵێی کە من لێرە چی ئەکەم ،
ڕۆیشتم بۆ لای ڕاستەوخۆ باوەشی پیا کردم منیش بە هێواشی باوەشم پیا کردەوە

Eun ji:کچم؟ تۆ باشی؟

Yoll:بەڵێ باشم دایکە

Eun ji:خۆ هیچ شتێک نەبووە؟

"ژوانێک لە کتێبخانە✔️"Where stories live. Discover now