;گەورەترین هەڵەی ژیانم ئەوەبوو پێموابوو خەڵک هەمان ئەو خۆشەویستیەم پێدەبەخشن کە من بەوانم بەخشیوە.
.
.
.
Vote?!
.
.
.Yoongi:هیچ
Namjon:چی هیچ
Yoongi:ئێ ئەبێ بیرکەمەوە ئەم کارانە هەروا ئاسان ناکرێ هەم دوێنێ شەو پێش ئەوەی بڕۆمەوە ماڵ کەمێکم خواردەوە بۆیە مێشکم زۆر هیلاکە,,وابزانم زۆر قسەم کرد سەرم ئەیەشێت ئەچمە ماڵەوە پشویەک ئەیەم و کەمێ گرنگی بەو بابەتە ئەیەم پاشان جوابت لێئەگێڕمەوە
Namjon:باشە کەواتە درگا کراوەیە تۆ بڕۆ
Yoongi:چشش , باشە زۆر درەنگ مەڕۆرەوە خۆت ئەزانی دایک ئەمڕۆ تەنیایە
Namjon:خەمی منت نەبێت
Yoongi:باشە ماڵئاوا
Namjon:سی یوو
یۆنگی ڕۆشت و منیش تەنها مامەوە لەم شوێنە ئەو کوپە قاوەیەی بەردەمم هەڵگرت کە دامنابوو کەمێ سارد بێتەوە پاشان بیخۆم و بڕۆمەوە ماڵ چونکە ئەمڕۆ دایکم تەنهایە کاتێ قاوەکەم برد بۆ دەمم زۆر سارد ببوەوە ئەمە وایکرد کە حەزم لە خواردنی نەمێنێت ههه مرۆڤش بە هەمان شێوەیە کاتێ کەسێک گەرموو گوڕە لەگەڵت تۆ گرنگی پێنایەیت و بە مرۆڤێکی کەمی ئەزانیت لەبەر ئەو گرنگی پێدان و گەرموو گوڕیەی بۆت و پژگوێی ئەخەیت بەڵام پاشانیش کە سارد ئەبێتەوە لەگەڵت و وەک جاران نامێنێت هەمووان ڕەخنەی لێئەگرن بەوەی کە لەخۆی گۆڕاوە و وەک جاران نەماوە ئەمە ئەوە ئەگەیەنێ مرۆڤەکان شایەنی هیچ نین بۆیە هەمیشە بۆ خۆت بژی,,, کەواتە گلەی مەکە لەو کەسەی لێت سارد ئەبێتەوە چوونکە هەموو هۆکارەکە گرنگی پێنەدا و کات تەرخان نەکردنتە بۆ ئەو کەسە ئێستە وا هەستەکەم کە منیش وەک ئەو مرۆڤانەم لێهاتوە کە شایەنی هیچ نین چونکە کاتێ گەرم بوو نەمخوارد و ئێستەش کە ساردە ڕەخنە ئەگرم و نامەوێ بەڵام بەهەرحاڵ ئەبێ زوو بڕۆمەوە کاتی ئەو بیرۆکە قوڵانە نیە ئەوانە هەڵەگرم بۆ کاتێ کە ئەمەوێ بنوسم ئوف ئەمە چیە دووبارە دڵتەنگی گەڕایەوە بیرم کەوتەوە کە من ئەو کتێبەم ون کردووە بە هەرحاڵ هەرچەنە زۆر سەختیشە بۆم بەڵام ئەبێت دەسکەم بە دانەیەکی نوێ هەم ئەمجارە ئەزموونم زیایکردووە لەچاو جارەکەی تر بەڵام هەر ئەوە پێگەیەکی تایبەتی هەبوو لەناو دڵمم ,, هیوادارم ئەگەر کەوتبێتە بەردەم
هەرکەسێک باش ڕێزی بگرێت و شایەنی بێت ویستم بڕۆم بەڵام بیرم کەوتەوە تەلەفۆن بۆ جوونگکووک کەم بۆیە مۆبەکەم هەڵگرت
in call;

YOU ARE READING
"ژوانێک لە کتێبخانە✔️"
Mystery / Thriller"کۆتای هاتووە" «لە کۆنەوە وتراوە چوون بۆ کتێبخانە بەسوودە بۆ لەبیرکردنی کێشەکانت چی ئەگەر کێشەکانی منی زیادکرد » ژانەر :ڕۆمانسی , ژیانامە