"Part thirteen~DNA"

209 24 63
                                    

;گەر بەرگەی سارد و سەرما ناگری لێم نزیک مەبەوە چونکە من وەک بەفر وام جوانم بەڵام زۆر سارد!
.
.

.
Vote?!
.
.
.

"Namjoon's pov"

دوای ئەوەی کە بە یۆنگیم وت کە چۆن ئەو تاڵە قژەی ئون جیم دەسکەوێ کەمێ قسەی ترمان کردو و من هاتمە ماڵەوە هەم ئێستا نزیکی کاتی نانخواردنە با لەگەڵ دایکما نان بخۆم بۆ ئەو باشترە ،،
چومە ژوورەکەم ڕاستەوخۆ گەرماوێکم کرد لە بەر ئەو ڕووداوەی بە سەر من و ئێرا هات هەموو قژم پیس بوە ،باش بوو ئەو هیچ هەستی پێ نەکرد و نەشڵەژا ئەگەر هەستی پێکردایە زۆر خراپ ئەبوو بۆ من خۆم بەو بارودۆخەش حاڵم خراپ بوو ئەگەر بیزانییایا وابزانم لە شەرمەزارییا ئەمردم چونکە هیچ بەهانەیەکم نەئەبوو بۆ وتن ،، دوای تەواو بوونم لە گەرماو جلێکم لە بەر کرد کە بتوابم بۆ ماڵی یۆل بیپۆشم . بەڵێ ئەمە پلانەکەی من و یۆنگی بوو کە ئەبێ ئەمشەو بڕۆم بۆ ماڵی یۆل تا ئەو تاڵە قژەم دەسکەوێ بەڵام ئەوەیان کەمێ قورسە چۆن دەسم بکەوێ بەس نا هیچ شتێ بۆ من مەحاڵ نییە ئەگەر پلانی A سەری نەگرت ئەوا پەنا ئەبەم بۆ پلانی B ئەگەێ ئەویش سەری نەگرت ئەوا 24 پیتی ترمان هەیە لە زمانی ئنگلیزی و لە یابانی 204 پیت هەیە سپاس بۆ خوا کە مێشکێکی زیرەکم هەیە توانای چارەسەر کردنی کێشەکانم هەیە ...
لەگەڵ دایکما نانی ئێوارەمان بەیەکەوە خوارد یەکسەر بەجێم نەهێشت بەڵکو کەمێ لە گەڵیا قسەم کرد تا هەست بە خراپی نەکات و کەمێ باشتربێ لەو دۆخەی کە ئێستا تیایاتی لە ماوەی قسەکردنەکەمان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باسی ئێرام بۆ کرد بەڵام نە ناویم هێنا نا باسی ئەو ڕوداوانەم بۆ کرد کە لە ڕابردوو ڕویان یاوە دایکم زۆری پێخۆش بوو کە هاوڕێیەکی کچم هەیە و ئەمەوێ هەستی خۆمی بۆ دەڕببڕم بەڵام ئێستا نا جارێ زووە بۆ کردنی ئەو کارە هێشتا ئامادە نیم دایکم هەر پشت گیری ئەکردم و هانی ئەیام وە باسی داهاتووی بۆ ئەکردم کە چۆن ئەبێ ئای دایکە گیان ئەگەر ئەزانی ئەو کچەی من باسی ئەکەم کچی کام بنەماڵەیە هەرگیز ئەم هیوایانەم پێ نابەخشی ، بەس ئەم قسانەی هەر باشترن لەوەی یۆنگی کە بەس کاری بێهیوا کردنی
منە! بە دایکمم وت کە ئەچم بۆ لای ئێرا تا ڕێگەبات بڕۆم ئەگەر نەم وتایە ئێرا (بێ ئەوەی ناوی بێنێت)  هەرگیز نەیئەهێشت بەم شەوە بە جێی بهێڵم ئای شەرم لە خۆم ئەکەم کە ئەبینم خەریکی درۆ کردنم کە ئەمەش لەو سیفاتانەیە کە حەزی پێ ناکەم یان خەریکم بە فێل ئەچم بۆ ماڵی خەڵک ئاخ یۆنگی هەمووی خەتای تۆیە واولێکردوم بکەومە ئەم بارە .. لە ڕێگا بووم بچم بۆ ماڵی یۆل تا دوکانێکی گوڵفرۆشم بیننی ئا ئەمە شتێکی باشە هەم جوانترە هەم هۆکارەکەم ئەبێتە جێی باوەڕ کردن ، دابەزیم و چەپکێ گوڵم کڕی کە ئەم وەرزە زۆر باوە و خەڵک زۆر ئەیکڕن هیوادارم ئەوانیش حەزیان لێبێ ، ئۆتۆمبێلەکەم لە بەردەم ماڵی یۆلا ڕاگرت و دابەزیم چومە بەردەم دەرگاکەیان پێش ئەوەی لە دەرگا بەم هەناسەیاکی قوڵم هەڵمژی و خۆم ئارام کردەوە بۆ ئەوەی ئاسای ڕەفتار بکەم لە زەنگەکەم یا بە ڕێکی وەستام کەمێکی نەبرد ئون جی دەرگاکەی کردوەوە کەمێ شۆک دیابوو ناحەقی ناگرم ئەوەی ئەبێ لێرەبێ جونگکووکە نەک من هەم من کوا ئەوەنە نزیکیشنم لە یۆل؟ ، زۆری نەبرد لە ماوەی کەمتر لە چرکەیاکا یەکسەر خۆی ئاسای کردەوە و بە ڕووخۆشی دەسی کرد بە قسە

"ژوانێک لە کتێبخانە✔️"Where stories live. Discover now