"Part five ~ exhibition"

322 39 18
                                    


;من گرنگی بە مەودا نادەم لە هەرشوێنێ بیت
لەگەڵتم!
.


.
.
.
Vote?!
.
.
.
.
 "Eirá's pov"

دوای ئەوەی کە من و یۆل هاتینە خوارەوە چوینە سەر مێزەکەو بەیانی باشمان لێکردن . من و یۆل ئەمجارە لە تەنیشت یەک بووین ئەو بەرامبەر جونگکووک منیش بەرامبەر نامجوون .تەواوی کاتەکە ئێمە قسەمان کرد بەڵام یۆل هیچی نەئەوت ئەگەر پرسیاری بۆچونی ئەویشمان بکردایە تەنها سەری ئەجوڵان هەموومان تێبینی حاڵیمان کردبوو کە لەوەتەی هاتووین سەریشی بەرز نەکردۆتەوە تەنانەت ئەو خواردنانەشی حەزی لێی بوو هیچی دوا نەکرد  بێگومان من  ئەزانم بۆ لەو حاڵەیە بۆ ساتێ پێکەنینم پێیهات لە تاو بیرکردنەوە سەیرەکانی ئەو کەشە بەردەوام بوو تا نامجوون چەتاڵەکەی دەسی داناو دەسیکرد بە قسە

Namjoon: یۆل گەر ئاساییە ئەتوانم بزانم ئەمڕۆ بۆ وایت؟

*پرسی بە هێمنی وە یۆلیش سەری بەرز کردەوە کەمێ سێری کردو وتی...

Yoll: ڕاستیەکەی کەمێ هەست بە باشی ناکەم  لەوانەیە هی سەرماکە بێت ، تەنها ئەوەیە سپاس بۆ خەمخۆریت

*دوای ئەوەی کە وایوت سێری جونگکووکم کرد کە پێکەنینێکی لاری کرد ئەترسام ئەو شتە بکا کە بیری لێکەمەوە... و ڕێک بەو جۆرەش بوو دەسی کرد بە قسە

Jungkook: بۆ یۆل دوێنێ شەو لە کوێی خەوتی تا واو لێ بێ..ئەوەنەی من بزانم ژورەکانی ئێرە گەرمکەرەوەی باشیان تیایە؟

*دوای ئەوەی وایوت سێری یۆلم کرد کە بە ئاشکرا شڵەژاوی لە چاویا دیار بوو دڵنیام ئێستە لەتاو شەرم گرکانێ لە ناخیا دروست بووە.. سێری نامجوونم کرد کە بە سەر لێشێواوی سێرمان ئەکا.

Yoll: منیش نازانم بەڕێز جونگکووک بۆ سەرمام بووە لەوانەیە کاریگەری ڕۆژانی پێشوو تر بێت کە لە ناو بەفرا بووم

*وایوت دوای ئەوەی بە قورسی ناوی جونگکووکی هێنا زانیم کە خەریکە توڕەبێ بۆیە هەوڵمیا بەچاو جونگکووک تێگەیەنم کە قسەیتر نەکات ئەگینا توڕەئەبێ و ئابڕوومان ئەبا..  باشبوو جونگکووک تێگەشت لێم و هیچیتری نەوت بەڵام جار جار سێری یۆلی ئەکردوو پێکەنی

Namjoon:ئەگەر هەست بە باشی ناکەی یۆل پێمان بڵێ با بڕۆین بۆ لای پزیشک؟

*وایوت بە تۆنێکی گرنگی پێدان و زەردەخەنیە ئەکرد لەگەڵ قسەکانی...بەڕاستی ئەم کوڕە زۆر نمونەیە

Yoll:نا سپاس نامجوون من باشم

دوای قسە کردنەکەی زەردەخەنەیەکی کەمی کرد ،دوانەکەی تر تۆزێ شۆک بوون زانیشم هۆکارەکەی چییە ئەویش ئەوەیە یۆل لە ماوەی ئەم چەن ڕۆژەی یەکتر ناسینمانە هیچ ڕوکەشێکی نەبووە بێجگە لە بێزاری وە لەگەڵ منیشا کاتێ پێکەنیوە کە ئەوانی لێ نەبوو بە ڕای خۆی بێ ئەیەوێ لای نەناسراو ڕەسمییانە ڕەفتار بکا وە  بێگومان هەر کەسێ بووایە هەر شۆک ئەبوو ئێستا ئەزانم بە هەڵە بیریان لە کەسایەتی کردۆتەوە
.

"ژوانێک لە کتێبخانە✔️"Where stories live. Discover now