"Part seventeen ~ tear"

172 26 16
                                    

;هیچ شتێک ناتوانێت ئاسن لەناو ببات بەڵام ژەنگەکەی خۆی ئاسنەکە لەناو ئەبات بە هەمان شێوە هیچ کەسێک ناتوانێت مرۆڤێک لەناو ببات تەنها ئەو کەسە نەبێت کەلە ناخیایەتی!
.
.
.
Vote?!
.
.
.

Doctor: ژەهراوی بووە

Yoongi:چی !؟ دکتۆر تۆ دڵنیای ؟

*پێم سەیر بوو کە وای وت خۆ داپیرەم خواردنی چێشتخانە و شت ناخوا تا بڵێم ئەوە هۆکارەکەیەتی

Doctor:بەڵێ بە پشکنینەکانە دەرکەوتووە

Yoongi:باشە ئەتوانم بزانم ئەو هۆکارانە چین کە کەسێک ژەهراوی ئەکا؟

Doctor: لە ڕاستیدا هۆکاری زۆر هەیە بەڵام باوترینیان ژەهری دەستکرد خۆیەتی یان خواردنی بەسەرچوو و خراپ بوو یان هەوڵیان بۆ خۆکوژی و دەرمانی بەسەرچوو

Yoongi:سپاس بۆ ڕونکردنەوەکە و کەی ئەتوانێ بڕواتەوە ماڵەوە؟

Doctor:ئێستا هەنێ دەرمانمان بۆداناوە کە ئەوانە تەواو بوون ئەتوانێ بڕواتە ماڵەوە

Yoongi:دووبارە سپاس

دوای ئەوەی چەن ڕێنماییەکی دامێ و دەرمانی پێویستی بۆ نوسیم ، بە یەکێک لە شۆفێرەکانم وت دەرمانەکان بکڕێ و خۆشم ڕۆیشتم بۆ لای داپیرەم تا هەنێ پرسیاری لێبکەم ڕۆیشتمە ژورەوە لە سەر یەکێک لە کورسییەکانی نزیک داپیرە دانیشتم و پرسیم

Yoongi: داپیرە؟ چۆنی؟ هەست بە باشتر بوون ئەکەی؟

Grandmom: باشم کوڕم تۆم بینی باشتر بووم

Yoongi: ئەزانم ئێستا پرسیار ئەکەی کە کەی ئەڕۆیتە ماڵەوە کە دەرمانەکانت تەواو بوون ئەڕۆیتە ماڵەوە

Grandmom: کوڕی خۆم باش ئەمناسێ من هیچ تاقەتی ئێرەم نییە و لێرە ئاسودە نیم

*دەسی یا لە ڕومەتم

Yoongi: باشە وەک وتم ئەڕۆین لێرە ، ئێی داپیرە پرسیارێکم هەیە ؟

Grandmom: بڵێ کوڕم

Yoongi:داپیرە ئەمڕۆ چییو خوارد یان خواردەوە ئەمەوێ بزانم بۆ وات لێ هاتووە دکتدۆرەکە وتی ئەگەری ئەوەش هەیە هەوڵی خۆکوژی یابێت بەڵام ئەوە چاوەڕوان نەکراوە

Grandmom: ئاه کوڕەکەم خۆم ئەوەنەم نەماوە لە ژیان خۆکوژی چی و سەبارەت بە خواردن هەر نانی بەیانیم خوارد ئا و قاوەیەکیش تەنها ئەوەندە

Yoongi: ئاوا نا بۆم باس کە بە جوانی

Grandmom: باشە کوڕم ،، نانی بەیانی و کەمێ سوپم لەگەڵ کاسیا و لومیا خوارد دوای نانی بەیانی کاسیا قاوەیەکی بۆ هێنام و خواردمەوە کەمێکی نەبرد بەرچاوم تاریک بوو بانگی یەکێ لە خزمەتکارەکانم کرد

"ژوانێک لە کتێبخانە✔️"Where stories live. Discover now