;مەبە دەرمانی هیچکەس مرۆڤەکان کاتێ چاکدەبنەوە دەرمانەکان فڕێئەیەن!
.
.
.
Vote?!
.
.
."Taehyung's pov"
Taehyung: ئێرا ئێرا تەنها یەک خولەکی
نەیهێشت قسەکەم بکەم دەرگاکەی بە ڕووما داخست ، تێناگەم ئەو شەوە هەموو شتێ زۆر ئاسایی بوو بۆچی وا لە ناکاو شتەکان ئاڵۆز بوون ، کەمێ وا مامەوە تا بیری ئەو قسەیەیم کەوتەوە کە وتی بڕۆم لە دایکم بپرسم تۆ بڵێی لەسەر ئەو قسانە بێ کە دایکم پێی وت؟ بڕوا ناکەم وا بێت ئەو لەو جۆرانە نییە کەواتە چییە؟ تەنانەت خۆشی وتی کە لە دڵی ناگرێ , باشترە بڕۆم بۆ لای دایکم هیوادارم ئەم ئاڵۆزییە کۆتای بێت
....
گەیشتمە کۆمپانیا ڕاستەخۆ چوومە ژورەکەی دایکم بەڵام لەوێ نەبوو پرسیم کە لە کوێیە وتیان چۆتە ماڵەوە ، مێشکم باش ناڵێی ئەگەر دایکم بچێتە ماڵەوە یان شتێکی گەورە ڕووی یاوە یان تەندروستی تێک چووە
چوومو ناو ئۆتۆمبێلەکەم بەرەوە ماڵەوە بەڕێکەوتم......
Taehyung: دایکم لە کوێیە؟
Sarvant: لە هۆڵەکەیە بەڕێزم
چوومە هۆڵەکە تێبینی دایکم کرد هیچ لە باش ناچێ دەسی بە سەریەوە گرتووە و خەیاڵی ڕۆیشتووە
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و بە هێمنی لە بەرامبەری دانیشتم هیوادارم ئەویش وەک ئێرا وەڵام نەیاتەوە نازانم چۆن دەس بکەم بە قسە بارودۆخەکە خۆی ناخۆشە ئەم ڕووخسارەی دایکیشم ناخۆشتری کردووەTaehyung:سڵاو دایکە ، هاتم بۆ کۆمپانیا لەوێ نەبووی نەخۆشی؟
*قسەم کرد بەڵام وەڵام نەبوو
Taehyung :دایکە؟
*دەسم جوڵاند لە بەردەمیا
Syong:ئاهـ تایهیۆنگ چی ئەکەی لێرە
Taehyung:دایکە ئەوە ئەبێ من بە تۆی بڵێم تۆ هەرگیز ئەم کاتانە لە ماڵەوە نابی هەم بۆ وا خەیاڵت ڕۆیشتووە
Syong:بۆ نابێ کەمێ پشوو بەم منیش وەک ئێوە مرۆڤم
Taehyung:باشە توڕە مەبە تەنها وام زانی شتێک بووە
*بە توڕەی و بێزارییەوە قسەی کرد ئێستا من هیچم وت تا توڕە بێ
Syong:هیچ نەبووە تەنها ئەم ماوەیە ماندووم پێویستم بە پشووە
*بۆچی ناتوانم باوەڕی پێبکەم من دایکم ئەناسم هەرگیز ناکەوێتە ئەم بارودۆخانەوە ئەگەر شتێکی گەورە نەبووبێ بەڵام چییە نازانم
YOU ARE READING
"ژوانێک لە کتێبخانە✔️"
Mystery / Thriller"کۆتای هاتووە" «لە کۆنەوە وتراوە چوون بۆ کتێبخانە بەسوودە بۆ لەبیرکردنی کێشەکانت چی ئەگەر کێشەکانی منی زیادکرد » ژانەر :ڕۆمانسی , ژیانامە