;هەندێک لە ئێمە بە زیرەکی خۆی سەردەکەوێت و هەندێکی تریش بە گەمژەی ئەوانیتر!
.
.
.Vote?!
.
.
.person:ئێرا؟
*ئاوڕم یایەوە بینیم خاتوو ئونجیە ڕووخساری شڵەژاو دیار بوو ،بەرەو ڕووم هات منیش هەڵسام وەک ڕێز
Eirà:بەیانی باش خاتوو ئونجی شتێ بووە؟ وا بەم کاتە هاتووی بۆ ئێرە ؟
Eunji:بەیانی تۆش باش ، ئێرا نازانم یۆل لە پێرێ شەوەکەیەوە دیار نییە وتم لەوانەیە لەگەڵ تۆ بێ بەڵام ئەمڕۆ هیچ پەیوەندیەکی نەکردووە و دەنگی نیە و پەیوەندی پێوە ئەکەم وەڵامی نییە،دوێنێ بەیەکەوە بوون؟
*کە وای وت موچورکە بە هەموو گیانما هات ئەگەر بڵێین لەبەر دەمە قاڵێکەمانبووە ئەوە ڕەفتاری یۆل نییە خۆی وون کات بۆیە باوڕناکەم لەبەر ئەوە بێت نەمزانی چۆن پێی بڵێم کە لای من نەبووە ئەترسم شتێکی لێبێت
Eirà: سەرەتا ئارام بە خاتوو ئونجی ،یۆل کچێکی گەورەیە ئەتوانێ ئاگای لە خۆی بێت ، وە سەبارەت بە دوێنی نەخێر نەمبینیوە
Eunji: چی ؟ واتە بەیەکەوە نەبوون ؟ نەخێر من دڵنیام شتێ بووە هەر خۆشی جەوی باش نەبوو ئەی ئەگەر شتێکی لێ هاتبێت ؟
Eirà: خاتوو ئونجی وا بیر مەکەرەوە هەم ئەڵێی کچی خۆت ناناسی نازانی ڕەفتارەکانی چۆنە هەم وەک خۆت وتت جەوی باش نەبووە لەوانەیە ویستبێتی بەتەنیابێت
*ویستم بەم قسانە هەر هیچ نەبێ کەمێ ئارامی کەمەوە, مێشکم بۆ هەزار شت ئەچوو بەڵام هەوڵم ئەیا ئەرێنیانە بیر کەمەوە
Eunji: باشە ئەی بۆچی وەڵامی پەیوەندییەکانم نایاتەوە بە خێرای با لە یەکێ بپرسین بزانین دوێنێ نەیبینیوە
Eirà: باشە من ئێستا لە یەکێ لە پاسەوانەکان ئەپرسم بزانم ئەوان بینیویانە
ڕێگەم نەیا ئەو بێت ئەوم بەجێ هێشت و چووم بۆ لای یەکێک لە پاسەوانەکانی بەردەم درگاکە بەڵام وتیان کە دواین جار پێرێ دیویانە کە کەلوپەلەکانی پێچاوەتەوە و لەگەڵ یەکێ لە کارمەندەکان ڕۆیشتووە بۆ کۆمپانییای کیم ،،
نەمویست خاتوو ئونجی بە تەنیا بەجێی بهێڵم بۆیە داوای چەند کاتژمێرێ مۆڵەتم کرد ئەوانیش ڕازی بوون کەمێ پێم سەیر بوو من دوێنێش داوام کرد و ئەمڕۆش
..
بەهەرحاڵ بەڕێکەوتین بۆ کۆمپانییای کیم دوای ماوەیەک گەیشتین و ڕۆیشتینە ناو کۆمپانییاکە تا چووین بۆ لای کارمەندی پێشوازیEirà: سڵاو بەڕێزم هاتووین بزانین ئون یۆل دوێنێ هاتووە بۆ ئێرە؟
Worker:ئون یۆل؟ کارمەندە تازەکە؟
YOU ARE READING
"ژوانێک لە کتێبخانە✔️"
Mystery / Thriller"کۆتای هاتووە" «لە کۆنەوە وتراوە چوون بۆ کتێبخانە بەسوودە بۆ لەبیرکردنی کێشەکانت چی ئەگەر کێشەکانی منی زیادکرد » ژانەر :ڕۆمانسی , ژیانامە