"Part fourteen~Date"

233 30 18
                                    

;خۆشەویستی ئەوەیە کە بیری کەسەکە دەکەی سەرەڕای ئەوەی لە بەردەمتایە.
.
.
.
Vote?!   
.
.
.
       
  "Eirà’s pov"
دوای قسەکانی یۆنگی هەر یەکەمان چوینەوە سەر کاری خۆمان و دەسمان کرد بە تەواو کردنی ئەو کارانەی مابوومان ،  چومە سەر کورسییەکەم دانیشتم و ئەو فایلانەم هێنا کە یۆل نوسیبونی هەموویم بە جوانی و وردی  خوێندەوە تا هیچ هەڵەیەکی تیا نەبێ بۆ ئەوەی لە کاتی نوسینی لەناو کۆمپیوتەرەکەم خەریکی چاک کردنی ئەو هەڵانە نەبم و کاتەکەم لەوانەیا نەکوژم  ،، ڕاستی ئەم ماوەیە زۆر زۆر ماندوو بووم هەم بەهۆی کاری کۆمپانییا هەم بە هۆی کارەکەی یۆنگی  کە  زۆر جار ئەرکەکەی یۆلیش من سەر پەرشتیم کردووە ئەمەش وای کردووە زیاتر ماندوو بم بە بەراورد بە کاتی ئاسای ، خۆشبەختانە ئەوەنەی نەماوە ئەو کارە تەواو بێ بە سەر کوتووی هیوادارم بە دڵی بێ و ڕەخنەی لێ نەگرێ چونکە زۆر بە وردی کارمان لە سەر کردووە نامەوێ دووبارە کاری لە سەر کەمەوە پێویستم بە کەمێک پشوو هەیە بەڵام وا بزانم دوای ئەمەش پشومان نابێ لەبەر پێشبڕکێی نێوان کۆمپانییایەکان هیوادارم وەکو ساڵانی پێشوو ئێمە پلەی یەکەم بە دەست بهێنین ،،بەڵێ لەوەتەی من لێرە کار ئەکەم کۆمپانییاکەمان لەو پێشبڕکێیە پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە وە تەنانەت یۆلیش پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە وەک باشترین نوسەر و کارمەندی کۆمپانییا هیوادارم ئەمساڵیش بۆ ئەو وا بێت بەڵام بۆ ئەمساڵ زۆر هیوام پێی نییە ئەم ماوەیە زۆر داوای پشوو ئەکا یان کارەکانی بە من ئەسپێرێ یان بە سەرنجەوە کار ناکا  هیچ وەک پار نییە جدی بێت بۆ کارەکەی و بێ وەستان کار بکات ، تاقەتی کارەکەی نەماوە تەنانەت بەلامەوە سەیر بوو کە پێی ئەوتم پشوو بە ئینجا کار بکە ئەوە هەرگیز سیفاتی ئەو نەبووە چونکە ئەو زۆر زۆر جدییە بە ڕادەیەک هەنێ جار من پێی بێزار ئەبم …..
کۆتا لاپەڕەم تەواو کرد ئایش زۆر ماندوو بووم ماوەیەکی زۆرە خەریکی نوسیم  بێ وەستان ئەمەش وای کردووە ملم بیەشێ  وابزانم پێویستم بە پشووە ، پاڵم یایاوە بە کورسییەکەم بۆ ئەوەی ئەو ئازارەی ملم باشتر بێ و چاوم داخست بۆ ئارام بونەوەی مێشکم , بەڕاستی کارێکی قورسم هەیە ،، بۆ چەن خولەکێ وا مامەوە تا چاوم کردەوەو سێری کاتژمێرەکەم کرد بینینم نزیکی کۆتای هاتنی کارە وابزانم من لە هەموویان زووتر تەواو بووم دڵنیام یۆل تەواو نەبووە چونکە نەهاتووە بۆ لام کەواتە زۆر باشە تا ئەو یەت من پشوو ئەیەم بەڕاستی زۆر ماندووم ،، هەنێ کەس وا ئەزانێ کاری ئێمە ئاسانە ئەو بڕە پارەیەی ئێمە وەری ئەگرین زۆرە بەڵام ئەمە هیچ زۆر نییە بۆ ئێمە ،من کەسێک نیم کە حەز بە پارە بکەم وە هەرگیزیش وا نابم .. من لە بەر ئەوە ئەڵێم کەمە چونکە هیچ نییە بە بەراورد بەو ماندووبونەی ئێمە ئەیبینین ئەمە وەک ئەوە نییە کە بیری لێ ئەکەیتەوە ئەمە ئەو کارە نییە کە لە سەر کورسییەکە دانیشی و دەس کەی بە شت نوسین لێرە  تۆ بەرپرسی هەر هەڵەیەکی کە ئەکرێ ئەبێ زۆر زۆر ورد کار بکەی نابێ بە هیچ جۆری هەڵە بکەی لە کارەکەیا چونکە ئێمە کار لە سەر هەواڵی ڕۆژانە و گۆڤار  ئەکەین ئەگینا کۆتاییەکەی دەرکردنە کۆمپانییاکەی ئێمە زۆر جدییە بۆ کار چونکە لە ژێر دەسی کەسانی باڵا دەستە بۆیە هەر وا ئەبێ .. لێرە ئەگەر دوا بکەوی ئەوا سزات ئەیەن بەکەم کردنەوەی بڕێکی موچەکەت کە ئەمەش بۆ هەنێ نەک بڕێک بەڵکو وەکو تەواوی موچەکەی وایە وە ئەگەر زۆر دوبارە بووەوە دەر ئەکرێی وە لە بەر ئەوەی کەس ئەوەی ناوێ هەموان ڕێک و پێک کار ئەکەن تەنها یۆل نەبێ کە چەندین جار دوبارەی کردۆتەوە وە هیچ نەبووە وای بۆ ئەچم کە لەبەر باش کار کردنی بێ چونکە ئەتوانم بڵێم بە نزیکەی یۆل ئەم کۆمپانیایەی بەرەو پێش برد بۆیە ئەوانیش سودی لێ وەر ئەگرن یۆل لەو بارەیەوە بە بەختە …
چاوم داخستوو خەریک بوو خەوم لێ ئەکەوت تا یەکێ بانگی کردم و منیش چاوم کردەوە تا بزانم کێیە ،، بیبیم کلارایە ، کلارا یەکێکە لە کارمەندەکانی ئێرە ئەو سکرتێرە بێگومان ئەو هاتووە ئەبێ شتێک لە ئارایا بێ بۆیە دەسم کرد بە پرسیار تا بزانم بۆچی هاتووە

"ژوانێک لە کتێبخانە✔️"Where stories live. Discover now