ᏢᎪᏒᏆ ¦4¦

1.5K 224 60
                                    

Vote =40
Comment =15

For
New Part☻

"ئازارم بدە لەگەڵ ڕاستیەکان بەڵام ھەرگیز ئاسوودەم مەکە لەگەڵ درۆیەکاندا"

༄ѵԾƬє & ꒝๏MMєƝƬ࿐

~ڤۆت بکەن~

سەرەڕای ئەوەی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکی مۆدێرنمان هەیە، بەڵام دایک و باوکمان
هێشتا پەیڕەوی نەریتەکەیان کرد. من و جونگکوک یەکترمان بینی
چەند ڕۆژێک پێش هاوسەرگیریمان.ئەمڕۆ جارێکی تر یەکتر ئەبینینەوە
چونکە دیارە ڕۆژە گەورەکەیە. ​​هەستم بە شڵەژان و دڵەڕاوکێ کرد لە هەمان کاتدا.
سەیری خۆم ئەکرد لە ئاوێنە تەواو درێژەکەدا
پێم وایە بە لەبەرکردنی ئەم جلە جوان دەردەکەوم و تەنها کەمێک ماکیاژم کردوە
"ئاهـرا.."لە پشتەوە گوێم لە دەنگی دایکم بوو...
"دایکە."من وەڵامیم دایەوە و هاتە لام لە باوەشی گرتم و دەستی لەپشتەوەم ئەدا
."کچەکەم بڕیارە هاوسەرگیری بکات.ببە بە هاوسەرێکی باش و دایکێکی باش بۆ نەوەکانم باشە؟"ئەو ئامۆژگاری کردم زەردەخەنەم کرد و سەرم ڕاوەشاند
"لە ئێستاوە بیر لە نەوەکان بکەمەوە ها.. دایکە؟"گاڵتەم پێکرد
"بەڕاستی مەبەستم ئەوەیە ئاهرا.ئەوە گاڵتە نییە"ئەو شانەکانی منی گرت.
"با بڕۆین.باوکت چاوەڕێییە لە ناوسەیارەکە"دایکم وای وت

دایکم و ئونی سەرەتا چوون بۆ شوێنی کۆبوونەوەکە دواتر من و باوکم...
لە ئۆتۆمبێلەکەداین بەردەوام بووم بە یاریکردن بە پەنجەکانم و لە پەنجەرەکەو سەیری دەرەوەم کرد
"ئاهرا شڵەژاویت؟"بیستم باوکم پرسی
"بەڵێ."قسەم کرد."شڵەژاو مەبە و هاوسەنگی خۆت ڕابگرە ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە، باشە؟"باوکم دەستەکانمی گرت
" دەزانی چی؟ئاوا هەستم ئەکرد کاتێک خەریک بوو هاوسەرگیری لەگەڵ دایکت بکەم، زۆر شڵەژاو و دڵەڕاوکێ..بەڵام کاتێک سەیری ئەوم دەکرد،شڵەژان و دڵەڕاوکێیەکەم ڕاستەوخۆ نەما"چیرۆکەکەی بۆ گێڕامەوە.
"هەوڵبدە سەیری ڕووخساری جۆنگکووک بکەیت..دڵنیام شڵەژان و دڵەڕاوکێت نامێنێت، من دڵنیام بەمە شڵەژاوی و دڵەڕاوکێ کەت لە دوورەوە نامێنێت."باوکم وتی

ئێمەگەیشتە شوێنی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەم.لەوێ تەنها خێزانەکەم وە خێزانەکەی جونگکووک و...میوانەکان ئامادەبوبون.

من و باوکم لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین و بە پێ بەرەو دەرگای چوونە ژوورەوە ڕۆیشتین
لەوێ هەردووکمان بە پێ دەڕۆین بۆ لای قەشەکەو جونگکووک ...
شەڕەفێکە هاتنی بووکەکەمان، کیم ئاهرا!" بەڕێز جیۆن وتی هەمووان سەیریان ئەکردم و چەپڵەیان لێدا."بەو پێیەی بووک لێرەیەبا زەماوەندەکە دەست پێ بکەین.پیانۆدەست پێ بکە!"بەڕێز جیۆن دووبارە وتی
پیانۆژەن پیانۆی دەژەند و من و باوکم دەستمان کرد بە ڕۆیشتن بۆ لای شوێنی هاوسەرگیریەکە (باوەڕکەن نازانم ئام شوێنەم بیرنایە چی پێیەڵێن کە قەشەکە و دوو هاوسەرەکە لێی ئەوەستن🙂💔یەکێ گەرەزانێ ناوەکەی بڵێ !!)
کاتێک گەیشتین،باوکم دەستی یام بە جونگکوک و ئەویش گرتی. باوکم لە پشتمەوە وەستا دەستەکانی بەیەکەوە گرێدراون.

بـڕیاری هـەڵـە J.JKWhere stories live. Discover now