ᏢᎪᏒᏆ ¦17¦

168 22 24
                                    

〔Vote & comment〕

چووینە ماڵی داپیرە گەشتەکەمان لەوێ نزیکەی ٤٠ خولەکی خایاند
" ئاهرا گەیشتین ئەمە ماڵی داپیرەیە .. با بڕۆین ." جونگکوک وتی و چووە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە و بینیم بەرەو دەرگای ئۆتۆمبێلەکەم دێت دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆم کردەوە " وەرە " وتی و دەستی گرتم دەستی گرت تا لەبەردەم دەرگاکە وەستاین لە دەرگاکەی دا و بانگی داپیرەی کرد دواتر داپیرە دەرگاکەی کردەوە
" ئاهـ ... جۆنگکوکاهـ ..ئای خوایە نەوەکەم تەواو گەورە بووە ! " داپیرەی وتی و باوەشی پێداکرد
" داپیرە بیرمەکردی .. چۆنیت ؟ " جونگکوک داپیرەی لە باوەش گرتەوە
" لەم ڕۆژانەدا بەڕاستی پشتم ئازاری هەیە ، و ببورە کە نەهاتم بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەت بەڕاستی ئەو ڕۆژە نەخۆش بووم.. " وتی و سەیری کردم
" ئاهـ داپیرە پێویستە باسی خۆتم بۆ بکەیت تا بتوانم سەردانت بکەم" جونگکوک وتی و لێوی شۆڕکردەوە
" یاهـ .. دایکت پێشتر سەردانی کردووم ، بۆیە نیگەران مەبە ئازیزم " وتی و زەردەخەنەی کرد
" ئای کەواتە ئەمە بوکەکەمە؟ " پرسی کاتێک سەیری کردم
"سڵاو داپیرە" سەرم بۆی دانەواند
" جونگکوکاهـ ! زۆر جوانە ! " داپیرە وتی و شانەکانی گرتم
" ئاهرا ، ڕاستە ؟ پێشتر دایکی جونگکوک ناوتی پێ وتوم " هالمۆنی پێی وتم
" ئاهـ ... بەڵێ" زەردەخەنەیەکم کرد
" ئاهـ .. با لە ژوورەوە بەردەوام بین لە قسەکردن ! "داپیرە قۆڵی لە قۆڵی من گرێ داو منی بردە ژوورەوە
" داپیرە بۆچی جێت هێشتم " جونگکوک وتی و دانیشت
" ئێستا گەورە بوویت بۆیە ئاگاداری خۆت بە " داپیرە وتی و هەردووکمان دانیشتین جونگکوک گاڵتەی پێکرد و منیش پێکەنینم بە کاردانەوەی ئەو
" ئاهرا حەزت لێیە هاوسەری جونگکوک بیت؟ " پرسی و منیش بەو شتە سەرسام بووم
" هالمۆنی چەند خواردنێکمان بۆ هێناوی کە ئاهرا ئامادەی کردوون" جونگکوک وتی کاتێک کیسە نایلۆنەکانی پیشان دا سوپاس بۆ خوا , جونگکوک توانی سەرقاڵی بکات..ئەگەرنا دەبوایە وەڵامی پرسیارەکەی بدەمەوە
" ئۆهـ .. بەڕاستی سوپاس ئاهرا .. مادام خواردنەکانت هێناوە بۆ ئێرە , با بخۆین ! "داپیرە کیسە نایلۆنەکانی برد و چووە چێشتخانە ئەو ڕۆیشت و هەردووکمان لە ژووری میوان دانیشتووین
" سوپاس جونگکوک " سوپاسم کرد
" بۆ چی ؟ " بە بێهەستیەوە پرسی
" بۆ ئەوەی ڕزگارت کردم .. " وتم
" ئاهـ ..سەبارەت بە پرسیارەکە ؟ بەڵێ .. سەیری ڕووخسارتم کرد و پێم وا نەبوو ئاسوودە بوویت بۆیە , یارمەتیم دای بەڵام ... هەروەها دەمەوێت بزانم چی وەڵامێکم دەدەیتەوە بۆ ئەوە ... دەتوانی پێم بڵێی ؟ " پرسی
" دواتر لە ماڵەوە " وتم
" بەڵێن بدە ؟ " جونگکوک وتی و سەیری کردم. سەرم لەقاند و زەردەخەنەیەکم کرد
*من وەڵاممم هەیە بۆ ئەم پرسیارە تەنها نازانم چۆن دەریببڕم *

" ئاهرا , جونگکوک ! وەرە خواردن بخۆن ! " گوێمان لە داپیرە بوو بانگی کردین جونگکوک قۆڵی لە سەر شانم دانا و بەرەو چێشتخانە ڕۆیشتین
" جونگکوک , دوایین جار کە بینیم ئەوە دەکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بوو کاتێک تەمەنت 13 ساڵ بوو و ئەویش لە ڕۆژی دواتردا لێت جیا بووەوە ... " داپیرە وتی و منیش بە بیستنی بە قورسی پێکەنینم
" تەنها پێم پێبکەنە ئاهرا..تا دەتوانیت پێبکەنە و دەزانیت چیت دەستدەکەوێت " جونگکوک چاوی تێبڕیم و بزەیەکی کرد ، بۆچی بەمجۆرە لە کەسێکی لادەر دەچێت ؟ دەستمان کرد بە خواردن و هەندێک کاتمان لەگەڵ داپیرە بەسەر برد
" جونگکوک , دەزانم تۆ سەرقاڵیت..بەڵام لەبیرت بێت , تۆ هاوسەرت هەیە پەیوەندی پێوە بکە و نامەیەکی بۆ بنێرە و بپرسە لە ماڵەوە چی دەکات بۆ ئەوەی هەست بە تەنیایی نەکات باشە ؟ " داپیرە ئامۆژگاری کرد و ئەویش سەری بە باشە جوڵاند
" ئاهرا ئافرەتێکی باش بە گوێ لە مێردەکەت بگرە و مامەڵەی باشی لەگەڵ بکە، هەروەها هیوادارم لە داهاتوودا بتوانی دایکێکی باش بیت بۆ منداڵەکانت , تێگەیشتیت ؟ " وتی و سەیری کردم
" بەڵێ داپیرە " سەرم بە بەڵێ جوڵاند
" بۆ هەردووکتان گوێگرن .. ئەگەر هەرکاتێ مشتومڕتان کرد یان لە یەکتر توڕە بوون قسەیەک لەگەڵ یەکتر بکەن و هەرگیز لە کێشەکان ڕانەکەن باشە..هەموو شتێک پێکەوە تێپەڕێنن و هیوادارم پەیوەندییەکەتان بەردەوام بێت بۆ هەمیشە، وە هیوادارم ببنە دایک و باوکێکی باش بۆ منداڵەکانتان . " وتی و دەستەکانی منی گرت کەمێک هەستم جوڵا بۆیە منیش دەستەکینم گرت
" بەڵێ داپیرە .. هەموو هەوڵێک دەدەین داپیرە نەخۆش مەبە و هەمیشە پشوو بدە باشە؟ پەیوەندیم پێوە بکە ئەگەر پێویستت بە شتێک بوو من لەگەڵت دەبم " جونگکوک وتی و باوەشی پێداکرد
" داپیرە سوپاس بۆ ئامۆژگاریەکانت هەموو هەوڵێک دەدەم و هەمیشە تەندروست دەمێنمەوە.. " داپیرەم لە باوەش گرت و ڕوومەتیم ماچ کرد
" ئاهـ .. ببورە ..کەمێک گریام " داپیرە داوای لێبوردنی کرد و فرمێسکەکانی سڕی
" داپیرە مەگری..با وێنە بگرین" جونگکوک وتی و مۆبایلەکەی دەرهێنا لەگەڵ داپیرە چەند وێنەیەکمان گرت و دوای بەسەربردنی کاتەکانمان لەگەڵیدا چووینەوە ماڵەوە جونگکوک ئۆتۆمبێلەکەی لێخووڕی و لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بێدەنگی باڵی کێشابوو بەسەرمانا جونگکوک لە مۆبایلەکەیەوە گۆرانی پێکردبوو و هەندێک لە گۆرانییەکانی دەوتەوە
پرسیم " ئەم گۆرانیەت بەدڵە ؟ "
" بەڵێ..باشترینە ! " وەڵامی دایەوە لەکاتێکدا سەرنجی لەسەر ڕێگاکە بوو
"من خەوم دێت .. " وتم هەست بە خەواڵوویی ئەکەم
" کەمێک بخەوە باشە؟ کاتێک گەشتین لە خەو هەڵتدەستێنم " وتی
سەرم بە بەڵێ لەقاند و لە چرکەیەکدا چاوەکانم داخست

" ئاهرا ! ئێمە لە ماڵەوەین " گوێم لە دەنگی جونگکوک بوو
" ئاهـ ..دەتوانی خولەکێک چاوەڕێ بکەیت؟ " بە خەواڵووییەوە گوتم
" تچ .. تۆ زۆر هێواشیت " گلەیی کرد و شتێکی تر کە کردی ئەوە بوو کە بە شێوازی بووک بەرزی کردمەوە کە چاوەکانم فراوان بوو
" بـ - بۆچی ئەمە دەکەیت؟ " پرسیم کاتێک سەیریم دەکرد
" چونکە تۆ زۆر هێواشیت نازانیت لە دەرەوە چەندە ساردە و دەبێت خولەکێک چاوەڕێت بکەم " وەڵامی دایەوە
" باشە باشە بێدەنگ بە دەمەوێت بخەوم " وتم کاتێک منی خستە سەر جێگاکە خۆم لەگەڵ دۆخی خەوتنم ڕێکخست و چاوەکانم داخست
" هێی پێش من مەخەوە " جونگکوک وتی بەڵام من تەنها چاوەکانم داخست
" تۆ وا نیشان دەدەیت کە دەخەویت ها؟ " جارێکی تر قسەی کردەوە
" چیت دەوێت جونگکوک؟ ! دەتوانیت تەنها ڕێگەم پێبدەیت بخەوم؟ " بە تووڕەییەوە وتم و دانیشتم و بزەیەکی کرد و لێم نزیک بووەوە بەرەو دواوە ڕۆیشتم تا پشتم بەر تەختەی جێگاکەدا کەوت
" من دەمەوێت .. " ئای خوایە بۆچی نزیک دەبێتەوە ؟
" جونگکوک ! تۆ لە سنوور دەرچووی !! "
" تۆ .. " بە سێکسییەوە لەبن گوێمدا چرپەی کرد
" چی - باسی چی دەکەیت.. جـ - جونگکوک؟ " من مینگەم کرد کاتێک چاوەکانم لێی دوور خستەوە
" مەترسە ئازیزم " وتی کاتێک سەرمی بەرزکردەوە و وای لێکردم سەیری بکەم سەیری ئەوم کرد و ئەویش سەیری کردم نازانم بۆچی ... دواتر ئەوەی ڕوویدا ...

____________________________________________________________________

سلاو ئەمەش پاڕتی نوێ ツ

چاوەڕێی پاڕتی داهاتوو بن (پێکەنینی شەیتانی)

چێژی لێببینن♡★

>ڤۆت بکەن و کاردانەوەی خۆتان بنوسن<

لە هەڵەی ڕێنووسیم ببوورنـ

بـەردەوامــە

15/8/2024 THU

بـڕیاری هـەڵـە J.JKDove le storie prendono vita. Scoprilo ora