〔Vote and comment〕
Ahra's Pov
لە خەو هەڵسام کاتێک گوێم لە چرپەی باڵندەکان بوو لە دەرەوە
بەڕاستی خەواڵووم ! قۆڵەکانم درێژکردەوە تاوەکوو کەمێک خەو بەرم بدات وابزانم هێشتان ماندووم بەهۆی دوێنێوە سەیری لای ڕاستم کرد و جونگکوکم بینی ، ئەو لە منداڵێکی ساوا دەچێت کاتێک کە خەوتووە .. ئەو قژە پڕەی و ڕوومەتە بەرزەکانی و لێوە بچووکەکەی .
لێدانی دڵم خێرادەبێت کاتێک بیری لێدەکەمەوە بۆچی هەست بەم جۆرە دەکەم ؟ ئایا من .. ڕەنگە ... ئاشقی ئەو بم ؟ یان ئەمە تەنها هەستەکانی منە کاتێک کوڕێکی قۆزی وەک ئەو دەبینم ؟ چەند خولەکێکە چاوم لەسەریەتی ! کاتی ئەوە هاتووە نانی بەیانی ئامادە بکەم لە ژوورەکەم چوومە دەرەوە و هەموو شتێکم بە ڕێکوپێکی بینی
" ئۆی کێ هەموو ئەمانەی کردووە؟ " لە دڵی خۆمدا گوتم
" سڵاو ! دەبێ تۆ هاوسەری جونگکوک بیت " خاتونێک لە کە تەمەنی لەدەوروبەری٤٠ ساڵیدا ئەبوو سڵاوی لێکردم
" سڵاو ، بەڵێ من هاوسەری ئەو ناوم جیۆن ئاهرایە "سەریم بۆ دانەواند
" من خاتوو یۆنگم , من خزمەتکاری پێشووی ئەم ماڵەم . دوێنێ جونگکوک تەلەفۆنی بۆ کردم و داوای لێکردم ماڵەکە پاک بکەمەوە چونکە وتی نامەوێت تۆ هەمووی پاکبکەیتەوە , ئەم بەیانییە هاتمە ئێرە ، کلیلی یەدەگەکەم لایە " کلیلەکەی پیشاندام
لەناکاو وتی " تۆ ززۆر بەبەختی کە هاوسەرێکی وەک جونگکوکت هەیە " منیش سەرم لەقاند و زەردەخەنەم کرد
خاتوو یۆنگ دیسانەوە وتی "هەست دەکەم بەڕاستی تۆی خۆشدەوێت "
"سوپاس " ئەوە تاکەشت بوو کە توانیم بیڵێم
" ئاهرا , ئێستا دەبێت بڕۆم بە جونگکوک بڵێ کە من لێرەبووم و وەرە بۆ ماڵەکەم ئەگەر کاتت هەبوو " وتی و منیش سەرم بۆی دانەواند
من بە دەوری ماڵەکەدا دەسووڕامەوە دوای ئەوەی خاتوو جۆنگم بەڕێ کرد سەیرم کرد وێنەی خێزانیەک بە دیوارەکەوە هەڵواسراوە وێنەیەکی کۆنی جونگکوک و خێزانەکەیەتی " ئاو..جۆنگکوکی بچووکی نازدار ... برایەکی گەورەی هەیە؟ باشە !" وتم کاتێک سەیری وێنەکەم دەکرد، وێنەیەکی تر وێنەی جونگکوک و براکەیەتی براکەی لەپشتەوە باوەشی لێی گرتووە
" بەیانیت باش! " ترسام چونکە لەناکاو جونگکوک شانەکانمی گرت
" چی دەکەیت ؟ " پرسیاری کرد
" سەیری وێنەکانت ئەکەم " وتم کاتێک ئاماژەم بە وێنەکەدا
" من نازدار (کیوت)دەردەکەوم ڕاستە ؟ " وتی
گاڵتەم پێکرد و چاوەکانم وەرگێڕا " چی ؟ ڕاستە " خۆی ئەوەى وت
" بەڵێ..بەڵێ ..کەواتە جۆنگکوک برایەکی گەورەت هەیە؟ " لێم پرسی
" بەڵێ.. ئەو ئێشتا لە خزمەتی سەربازیە " وتی
سەرم لەقاند و سەیری وێنەی سەر کابینەکەم کرد " واو..ئەمە کێیە ؟ " وتم کاتێک چوارچێوەکەم گرت
" ئەوە داپیرەمە دەتەوێت چاوت پێی بکەوێت؟ " وتی
پرسیم کەی دەتوانین چاومان پێ بکەوێت
" چۆنە ئەمڕۆ ؟ " وتی
" زۆر باشە ! دەمەوێت خواردنێکی بۆ ئامادە بکەم با بچینە بازاڕ ! " بە پەرۆشەوە گوتم " ئاهـ ..من تاقەتم نییە.. " جونگکوک ئاهێکی هەڵکێشا
" تکایە .. لەبەر من ..تکایە .. " لە کاتێکدا دەستەکانیم گرتبوو و لێی دەپاڕامەوە"تش .. باشە .. بەڵام دەبێت ئەمڕۆ ڕێنماییەکانم جێبەجێ بکەیت " وتی .
" باشە من وادەکەم " ڕازی بووم ، بینیم کە بزەیەکی کرد ، منیش ڕۆیشتمە ژوورەکەم بۆ ئەوەی گەرماوێک بکەم منیش خۆم ئامادە کرد و جونگکوکیش هەروا ، خۆشبەختانە جونگکوک بە یاریدەدەرەکەی گوت کە ئۆتۆمبێلێکمان بۆ ئامادە بکات لە ماوەی مانەوەمان لێرە بۆیە ئاسانە بۆ ئێمە کە بگەڕێین و بچینە هەرکوێیەک کە ئەمانەوێ ئەو ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕی و چووینە بازاڕ
" کوکی دەتەوێت چی بخۆیت ؟ " پرسیم
" ئمـ .. سیخی بەرخ ؟ " وتی (سیخی بەرخ یاخود گۆشتی بەرخ بە برژاوی خواردنێکی کۆریە کە پێی دەڵێن lamb skewers ئەتوانن سێرچی بۆ بکەن)" لەوێ ! خواردنگەیەک هەیە کە سیخی بەرخ دەفرۆشێت ! با بڕۆین ! " بە پەرۆشەوە گوتم کاتێک لەبەردەمیدا دەڕۆیشتم هەست دەکەم کە سەیری من دەکات
" هێی ! چاوەڕێی چی دەکەیت؟ " لێم پرسی لەکاتێکدا سەیری کردم
وتی " تۆ .. تۆ جیاوازیت " وتی
" من ؟ جیاواز؟ لە کەیەوە؟ " پرسیارم لێکرد
" نازانم بەڵام ئەمڕۆ بەڕاستی جیاوازیت ، نەخۆشیت؟ " پرسی لەکاتێکدا پشتی دەستی لەسەر نێوچاوانم دانا پێکەنینم و دەستیم لابرد
" من نەخۆش نیم جونگکوک .. با بچین سیخی بەرخەکە بکڕین باشە؟ " دەستی گرتم و بەرەو خواردنگەکە ڕۆیشتم ئێمە سیخی بەرخ و ئەو شتانەی ترمان کڕی کە پێویستم بوودوای کڕینی هەموو شتێک چووینە ماڵەوە
"کوکی، ئەگەر ماندوو بوویت ئەوا بخەوە"وتم کاتێک ئەو شتانەی کڕیومانە لە چێشتخانەم دانا
"باشە .. دڵنیابە چێشتخانەکە نەسوتێنیت "گاڵتەی پێم کرد
" پێت وایە چێشتخانەکە دەسوتێنم؟ "پرسیم
" لەوانەیە "ووتی و بزەیەکی بەفیزی کرد ، ڕقم لێتە! ئەو پێکهاتانەم ئامادەکرد کە پێویستم پێیانە بۆ دروستکردنی خواردنەکەم شۆربای سەوزە و کیمچی و کیمباپم بۆ ئامادە کرد هەموو شتێکم خستە ناو ٣ دەفرەوە بۆ ئەوەی بیهێنینە ماڵی داپیرەی جونگکوک ، ەنها پێویستم بەوەیە جونگکوک لە خەو هەڵسێنم
ڕۆیشتم بەرەو ژوورەکەمان و جونگکووکم بینی کە خەریکی وەرزشی شناو کردن بوو لە گۆشەی ژوورەکە بە جۆرێک ,کە سێکسی دەردەکەوێت چونکە جەستەی بە ئارەقە تەڕ بووە ..ئاهـ .. بیر لە چی دەکەیتەوە ئاهـرا؟" جونگکوکاهـ چی دەکەیت؟ " پرسیم
" بێگومان وەرزش دەکەم . " "ئەو وتی کاتێک هەستا
" خواردنەکە ئامادەیە و دەبێ ئێستا بچینە ماڵی داپیرە؟ "وتم
"باشە ئازیزەکەم سەرەتا دەبێت گەرماوێک بکەم "ئەو وتی کاتێک نزیکتر بوەوە لێم و برۆی بەرز کردەوە
"ئۆهـ ... هەرچییەک بێت تەنها بڕۆ گەرماوەکەت بکە "وتم کاتێک لە ژوورەکە چوومە دەرەوە و گوێم لە پێکەنینی بوو کاتێک چوومە دەرەوە لە ژوورەکە
ئەوە نزیک بوو ..دڵم خەریک بوو بتەقێتەوە کاتێک ئەو کارەی ئەنجامدا ... ئاهـ جیۆن جونگکوک!____________________________________________________________________
سڵاو ئازیزانم ئەمەش پاڕتی نوێ ツ
هیوادارم چێژی لێ ببینن ♡☆
>کۆمێنت بکەن ڕیاکشن و ڕای خۆتان بنووسن<
~ڤۆت بکەن~
لەهەڵەی ڕێنووسیم ببـوورنـ💜
⊰بـەردەوامــە⊱
13/8/2024 TUE
أنت تقرأ
بـڕیاری هـەڵـە J.JK
غموض / إثارة"لــەکـــاتـــی تــەوقــەکــردنـــەکـــەدا دەســتــمـی بــەخــراپـی گــوشـی کـە وایـکـــرد ئـــازارم هـــەبـــێ" "بــەهــەڵـە بـیـرم لــە تـۆ کـردەوە !!" " نـــامـــەوێ هــــاوســـەرگـــیری لـــەگـــەڵدا بـــکـــەم" "ئــەو خـراپــە ! مـن ڕقــم لــێـ...