ڤۆت و کۆمێنت بکەن ئازیزانم ⏤͟͟͞͞☆
جونگکووک لێوەکانی ماچ کردم ...
" جونگکوک- " وتم کاتێک هەوڵیدا ماچەکە قووڵتر بکاتەوە
" تکایە .. " بە تۆنێکی نەرم وەڵامی دایەوە، نازانم بۆچی بەڵام من خۆمم دا بەدەستەوە و ڕێگەم پێدا ماچم بکات ، پاشان پاڵمی نا و وایکرد پاڵبکەوم بۆ سەر جێگاکە و لە ژێر جەستە گەورەکەی گیرم خوارد ئەو هەڵسا و منیش تەنها بە بەتاڵی سەیری ئەوم ئەکرد
" ئاهرا , دەزانم نەئەبوو ئەوە بکەم .. ببورە . " خەریک بوو بڕوات قۆڵیم گرت
" نەخێر جونگکوک ،
"تەنها ئەوە تەواو بکە کە دەستت پێکردووە " وتم بەڵام هێشتا ئەو نیگایە تاوانبارانەی لەسەر دەموچاویەتی
" ئەوە ئاساییە جونگکووک ، من توڕە نابم " دڵنیام کردەوە
"بەردەوام بە لەوەی کەمێک بەر لە ئێستا ئەنجامت دا " وتم و ڕامکێشا بۆ سەر جێگاکە بەبێ دوودڵی جارێکی تر ماچی کردمەوە و ئەمجارەیان من ماچم کردەوە دەستی لەسەر قژم بوو و دەستی کرد بە تێکدانیان لەم نێوەندەدا قۆڵەکانم لە ملی ئاڵاند و بەرەو خۆمم کێشکرد و ئەویش هاتە ئاستی من کە جەستەی لەسەر ئەوەی من بوو بزەیەکی کرد و لە سەر تا پێ سەیری کردم
" ئەمشەو جوان دەردەکەویت " وتی و گازی لە لێوەکانم گرت بە نەرمی
"تۆش باش دەردەکەویت جونگکوک " وتم و ڕوومەتاکینم توند گرت جارێکی تر ماچی کردمەوە و لەناکاو هەستم کرد دەستی بە دزییەوە خستە ناو کراسەکەمەوە تەنها ڕێگەم پێدا ئەوەی ئەیەوێت ئەنجامی بدات چونکە ئەو هاوسەرمە!
ئەمە یەکەمجارە ئەزموونی سێکس دەکەم بەڵام چۆن جونگکوک دەتوانێت واملێبکات هەست بە ئاسوودەیی بکەم ئەو بەهێزە
.. " جـ - جونگکوکاهـ ..پێموابێت پێویستە ئەمشەو بەسبێت .. دەتوانی بوەستیت؟ " پرسیم
" باشە پێم وایە دەبێ بخەوین ..کات درەنگی کردووە " وەستا و جەستەمان بە بەتانی داپۆشی
" جونگکوک دەتوانم شتێک بڵێم " کاتێک ڕووم کردە لای وتم
" پێش ئەوەی شتێک بڵێیت دەتوانیت لەبری ناوەکەم ناوم لێبنێیت ئازیزم، فەرموو؟ " وتی کاتێک تاڵەکانی قژم کە دەموچاوی داپۆشیبووم لابرد
" پێشتر وەڵامم بۆ پرسیارەکەت هەبوو ...بەڵام مـ - من لەوکاتەدا دڵنیا نەبووم لە هەستەکانم .. جونگکووک هەستم هەیە بۆ تۆ , ئێستا ئیتر ناتوانم درۆ بکەم..خۆشم دەوێی جونگکوک! " وتم و فرمێسک لە چاوەکانم کەوتە خوارەوە
"شششـ ... مەگری " وتی کاتێک فرمێسکەکانمی سڕییەوە
" منیش تۆم خۆشدەوێت ئاهرا ... بەڕاستی پشتم پێتدەبەستم بەڕاستی خۆشم دەوێیت " ناوچەوانمی ماچ کرد و باوەشی پێداکردم
" نەمدەزانی ئەم کچە سەختە عاشقی منە " وتی و پێکەنی ، پێکەنیم و بە سووکیی لە سنگی ئەوم دا ، من خۆم نزیکتر کردەوە لێی و لەباوەشی ئەودا خەوبردمیەوەڕۆژی دواتر ..
هەردووکمان لە خەو هەڵساین چونکە هەریەک لە مۆبایلەکەی من و جونگکوک زەنگی لێدەدا تێگەیشتم مۆبایلی جونگکوک بوو و بۆیە جونگکوک وەڵامی پەیوەندییەکەی دایەوە.. هەردووکمان دانیشتین و جونگکوک قۆڵی ڕاستی لە دەوری من بوو لە کاتێکدا دەستی چەپی مۆبایلەکەی گرتبوو
" ئەمڕۆ بڕۆ ماڵەوە " جونگکوک وتی و هێواش هێواش تاڵەکانی قژمی شانە ئەکرد بە پەنجەکانی
" ئازیزم دایکم دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات " وتی و موبایلەکەی پێدام
بروسکێکی کارەبایی بەدڵما هاو کاتێ وتی 'ئازیـزم'
" بەڵێ ، دایکە؟" وتم و دەستم کرد بە قسەکردن لەگەڵ خەسووم دواتر تەلەفۆنەکەی داخستەوە و منیش موبایلەکەم دایەوە بە جونگکوک
" وتی چی ؟ " جونگکوک پرسی
" ئەو تەنها پرسیاری لەبارەی ئێمەوە " وەڵامم دایەوە
" بۆچی لە ئێستادا هەست بە ساردییەکی زۆر دەکەم " پرسیم لەکاتێکدا دەستەکانم دەشۆرد
" مەڵێ ئەوەی دوێنێ شەو ئەنجاممان دا لەبیرت کردووە" وەڵامی دامەوە و بزەیەکی بە فیزی کرد ، بە بیرکردنەوە لە دوێنێ شەو وای لێکردم سوور ببمەوە
" دەزانم کە بە دڵت بوو " جونگکوک وتی و ڕوومەتمی ماچ کرد
" هەرچییەک بێت..گەشتەکەمان کاتژمێر چەند ئەبێت؟ " پرسیم
" ئم .. لە دەوروبەری کاتژمێر 5ی ئێوارە ؟ " وەڵامی دامەوە
" باشە بەڵام جونگ - مەبەستم ئەوەیە ئازیزم ..دەمەوێت گەشتێک بە دەوری بوساندا بکەم.کاتمان نەبووە بۆ ئەوەی بەدەوریا بگەڕێین بەڵام دەتوانین تەنها بچینە شوێنێک پێش ئەوەی بڕۆین ؟ " پرسیارم کرد و لیچم شۆڕکرد
جونگکوک لەبری ئەوە یەک وشەی نەگوت لێوەکانی ماچ کردم
" دەزانم دەتەوێت ماچت بکەم .. بەڵام پێویست ناکات لێوەکانت وا لێبکەیت باشە؟ دەتوانی تەنها پرسیار بکەی" وتی و پێکەنی. من بە دەستەکانم دەموچاوە سوورەکەم داپۆشی و جونگکوک لە باوەشی گرتم
" ببوورە کە وام لێکردیت کە شەرم بکەیت..زۆرم خۆشدەوێی ئەمەوێت کە گاڵتەت لەکەڵا بکەم .. ئەمڕۆ دەتبەمنیگەران مەبە.. " وتی کاتێک دەستی لە سەرم دا
" سوپاس کوکی !! " وتم و لە باوەشم گرت
" تۆ زۆر نازداری (کیوتی)! " ڕوومەتەکانمی گرت و زەردەخەنەی کرد
" با بچین گەرماوێک بکەین " جونگکوک دەستی منی لەگەڵ خۆی ڕاکێشا
" هێی تۆ یەکەمجار بڕۆ " وتم
" ئۆهـ نازاام بۆچی دەستەکانتم گرتووە " جونگکوکی ساختە پێکەنی
" دەزانم بۆچی ئەوەت کردووە جونگکوک ! " هاوارم کرد بۆ ئەوەی دڵنیا بم کە لە گەرماوەکەوە گوێی لێم بووە
" دەتەوێت ؟ ! " پرسیاری لێکردم
" نەخێر ! " وەڵامم دایەوە و پێکەنیم جلەکانم کۆکردنەوە کە بە هەموو شوێنێکدا پەرش و بڵاو بوون ، جونگکوک دەبێ دوێنێ شەو شێت بووبێت .. دوای چەند خولەکێک , جونگکوک تەواو بوو
" واو ... ئاوەکە بەڕاستی سارد بوو " جونگکوک وتی کاتێک قژی بە خاولییەکە وشک دەکردەوە بەدەستی قژ تەڕەکەی پەرش و بڵاوکرد و تێیم ڕوانی واو ! ئەو جەستەیەکی گەورەی هەیە.. ئاهرا ! بۆ وای ؟ !! بیرکردنەوەکانت کۆبکەرەوە و وازبێنە لەم بیرکردنەوانە ! سەرم لەقاند و تێگەیشتم جونگکوکیش سەیری من دەکات
" هێی..تۆم گرت کە چاوت تێم بڕیبوو..ئایا من ئەوەندە سەرنجڕاکێشم؟ " جونگکوک وتی و بزەیەکی کرد
" من .." لەلایەن ئەوەوە ڕاکێشرام و لێوەکانی ماچکردم
" بڕۆ گەرماوەکەت بکە دواتر دەچینە دەرەوە ." وتی
گەرماوم کرد و کاتێک لە حەمامەکە چوومە دەرەوە بینیم جونگکوک لێرە نەبوو جلەکانم لەبەر کرد و شتم کۆکردەوە بە جانتا بچووکەکەمەوە چوومە دەرەوە و بینیم جونگکوک لەسەر قەنەفەکە پاڵکەوتووە و بە قۆڵەکانی دەموچاوی داپۆشیوە
" جونگکووکی !" بانگیم کرد و چاوەکانی کردەوە
" چی ؟ ئای ئێستا ئامادەی شتەکانت کۆکردۆتەوە؟ " پرسی لەکاتێکدا چاوەکانی ئەخوراند
" ئایا تۆ ئەوەندە ماندوو بوویت لەوەی کە دوێنێ شەو ئەنجامت دا ؟ " پێکەنینم
" باشە.. با بڕۆین من شتەکانمم خستۆتە ناو ئۆتۆمبێلەکە پێش تۆ " وتی کاتێک هەستا ئێمە چووینە ناو ئۆتۆمبێلەکە و جونگکوک دەستی کرد بە لێخوڕین ...____________________________________________________________________
سڵاو ئەمەش پاڕتی نوی
ببورن بۆ ئەوە کەوا کەمێ زیادە ڕەوی تیابوو🤷
وەک ئەزانن حەزناکەم چیرۆک بەشی ١٨+ ـی تیابێ ! من لەو جۆرە نوسەرانە نیم .. سۆو ئەمە هەستەکەم کە زیادەڕووی تیابوو جا هۆپ یوو لێم تێبگەن ミ
فاینەڵی هەردووکیان هەستەکانیان بۆ یەکدی دەربڕی 💃
لێرەوە شتەکان زۆر چێژ بەخشترەبن ( ◡‿◡ *)❗ گرنگ بیخوێننەوە تکایە ❗
لێرەوە ئاهـرابۆی دەرکەوت کەوا جونگکووک خراپ نییە ، چونکە پێشتر وتی ڕقم لێیەتی و نامەوێت هاوسەرگیری لەگەڵا بکەم ، وە بەکەسێکی خراپ لەقەڵەمی دا .. ئەو خراپ بڕیاری لەسەر جونگکووک دا ، بەمانایەکی ڕوونتر ئەو بـەهــەڵـــە بــڕیـــاری لــەســەر جــونــگــکووکــ دا !
بەڵام بە پێی کات بۆی دەرکەوت کەوا جونگکووک کەسێکی خراپ نییە و بەڵکوو پێچەوانەکەیەتی ! ... و زانی کەوا ئەو بەهەڵە بیری لەو کردۆتەتەوە ... دوای ئەوەی بۆی دەرکەوت کە ئەو کەسێکی باش و گرنگی پێدەرە ئیدی کەوتە داوی خۆشەویستی ئەوەوە ...
جا ئەوەی گرنگە لێرە کە فێری ببین و پەندی لێوەرگرین ئەوەیە کەوا هەرگیز بڕیاری هەڵە لەسەر مرۆڤەکان نەدەین تاوەکوو نەیان ناسین ... ناکرێت کە کەسێکت نەناسیبێت و بێیت بە هەڵە بڕیاری لەسەر بەیت ،
لەبەر ئەم هۆکارەکەیە کە ناوی چیرۆکەکە
'بـــڕیـــاری هـــەڵـــە'ــیەڤۆت و کۆمێنت بکەن ئازیزانم ، ئەم ماوە ئەکتیڤم دابەزیوە ☹ وابڕیاربوو هەموو ڕۆژێ پاڕتێ دابنێم بەڵام کە ئەکتیڤ ئەبینم ئیدی ئارەزووی ئامادەکردنی پاڕتم نامێنێ ...
جابۆیە گەر پاڕتی ترتانەوێ ڤۆت بکەن وسەر و کۆمێنتێ بکەن و بینێرن بۆ هاوڕێکانتان تا پاڕتی داهاتو بنوسم ! .. با وەکوو پێشووی لێنەکەمەوە مەرجتان بۆ دابنێم تا پاڕت بڵاوکەمەوە 🦦 جا ئەکتیڤ بن با وای لێنەکەمەوە !لەهەڵەی ڕێنوسیم ببوورنـ☆
بــەردەوامــە
VOCÊ ESTÁ LENDO
بـڕیاری هـەڵـە J.JK
Mistério / Suspense"لــەکـــاتـــی تــەوقــەکــردنـــەکـــەدا دەســتــمـی بــەخــراپـی گــوشـی کـە وایـکـــرد ئـــازارم هـــەبـــێ" "بــەهــەڵـە بـیـرم لــە تـۆ کـردەوە !!" " نـــامـــەوێ هــــاوســـەرگـــیری لـــەگـــەڵدا بـــکـــەم" "ئــەو خـراپــە ! مـن ڕقــم لــێـ...