〔ڤۆت و کۆمێنت بکەن ئازیزانم 〕
" ئێستا بۆ کوێ دەچین " لێم پرسی
" بۆ شوێنی دڵخوازی من" وتی کاتێک زەردەخەنەی کرد ،من سەرم و لەقاند و سەیری دەرەوەم کرد دیمەنەکە زۆر نایاب بوو .. شاخەکان و دەریا .. من زۆرم خۆشدەوێن جۆنگکوک وتی کاتێک پشتێنەکەی کردەوە
" ئەمە شوێنی دڵخوازی تۆیە ؟ " پرسیم کاتێک سەیری دەوروبەرم دەکرد و تێگەیشتم گەیشتینە کەنار دەریایەک
" بەڵێ..ئێستا تەواو خۆر بەدەرەوەیە بۆیە با پێکەوە بڕۆین" دەستی درێژ کرد و منیش گرتم دەستەکانمان لەهی یەکتر گرێدابوو کاتێک بە درێژایی کەنار دەریاکەدا دەڕۆیشتین
" دوایین جار کە هاتمە ئێرە ساڵی ڕابردوو بوو .. بەجۆرێک دڵتەنگ بووم چونکە بە تەنیا لێرە بووم .. بەڵام ئێستا کە تۆم هەیە هەستێکی جیاوازم هەیە و زۆر دڵخۆشم ! " ئەو هاوارێکی کرد
" ئۆیی..جۆنگکوک تۆ زۆر نازداریت (کیوتیت)! " ڕوومەتەکانیم توند گرت
" نازانم بۆچی پێشتر ڕقم لێتبوو هایـشـ .. !" جونگکوک وتی و پێکەنی
" منیش " وتم ، بەپێ ڕۆیشتین بەرەو دەریاکە ڕۆشتین
" ئاهـ .. شەپۆلەکە دێت !! " وتم و جونگکوک دەستمی ڕاکێساو ڕامانکرد،
وە ئەو لەپشتەوە باوەشی پیاکردم و دەستەکانی لە کەمەرم ئاڵاند وە نزیک گوێچکەم نزیک بویەوە وتی " خۆشم دەوێی " و ڕوومەتمی ماچ کرد
" منیش .. " ڕوومەتیم گرت و لێوەکانم نا بە لێوەکانیەوە
" من دڵخۆشترین پیاوم لەسەر زەوی ئێستا " وتی کاتێک زەردەخەنەی کرد من تەنها زەردەخەنەم بۆ کرد و سەرم لەقاند
" هەست بە دڵخۆشی ناکەیت ؟ " پرسی
" بەڵێ بێگومان کاتێک لەگەڵتم دڵخۆشم جونگکووک " وتم و باوەشم پیاکرد
" با وێنە بگرین ! " وتی و مۆبایلەکەی دەرهێنا وێنەیەکی گرت کە من لە باوەشم گرتووە و ئەویش بە مۆبایلەکەی وێنەکانی گرت کاتێک بەناو وێنەکاندا ئەکەڕاین وسەیرمان دەکرد وتی " ئەمە چاپ دەکەم و دواتر لە ماڵەکەماندا هەڵیدەواسین " وتی
" ئەمە باشترینە ! " ئاماژەی بەو وێنەیە کرد کە هەردووکمان یەکترمان ماچ کردووە سەرم بە بەڵێ لەقاند و بە شەرمەوە زەردەخەنەم کرد
" بیری بوسان دەکەم کاتێک ئەگەڕێمەوە سیئۆل" جونگکوک ئاهێکی هەڵکێشا لەکاتێکدا سەیری شەپۆلەکەی دەکرد"جارێکی تر دەتوانین بێینەوە ، ڕاستە ؟ " دەستەکانم لە کەمەری گرێدابوو و سەیرم کرد
" بە دڵنیاییەوە ئازیزم" قۆڵی خستە سەر شانم و باوەشی پێداکردم سەیری کاتژمێرەکەی کرد و وتی " هێشتا زووە ، پێت چۆنە بچین سەردانی داپیرە بکەین ؟ " پرسی
سەرم لە قاند ڕۆشتین بۆ ماڵی داپیرە کە تەنها چەند کیلۆمەترێک لە کەنار دەریاکە دوورە لە دەرگاکەمان دا و داپیرە سڵاوی لێکردین
" ئایی .. ئەوە هەردووکتانن ! لەدوای ئەوڕۆژەوە کە جێتان هێشتم زۆرم بیرەکردن " داپیرە وتی و هەردووکمانی لە باوەش گرت
" ئێمەش بیرتمان ئەکرد داپیرە" جونگکوک وتی و جارێکی تر داپیرەی لە باوەش گرت
" بەڵام..ئەمڕۆ دەڕۆین.. " وتی
" بەڵێ تێگەیشتم جونگکوک..دەتوانی جارێکی تر سەردانم بکەیت باشە؟ " وتی کاتێک دەستی لە پشتی جونگکوک دا
" داپیرە منیش بیرت دەکەم " وتم و باوەشم پێدا
" نیگەران مەبە..دەتوانیت جارێکی تر جونگکوک بهێنیتەوە ئێرە " وتی و باوەشی پێداکردم
"داپیرە بۆچی لەگەڵمان نامێنیتەوە ؟ جگە لەوەش تۆ بە تەنیا لێرەیت..دەتوانم ئاگادارت بم کاتێک لە ماڵەکەمان دەمێنیتەوە " پێشنیارم کرد ،بینیم جونگکوک چاوەکانی فراوان بوو و پەنجە گەورەی بۆ بەرز کردمەوە
" ببوورن جۆنگکوک ئاهرا من لێرە ئاسوودەترم وە من لێرەش هاوڕێی زۆرم هەیە.. " ڕەتیکردەوە
" باشە ، جاری داهاتوو دێم و سەردانت دەکەم " وتی و هەردووکمان سەرمان لەقاند
" داپیرە با پێش ئەوەی بڕۆیا با وێنە بگرین " وتم و مۆبایلەکەم دەرهێنا چەند وێنەیەکمان لەگەڵ داپیرە گرت و دوای ئەوە ماڵەکەیمان بەجێهێشت
" کووکی هەر لەئێستاوە بیری داپیرە دەکەم..بەڕاستی لەگەڵمان دڵخۆشە.. " وتم
" دەزانم ، منیش بیری ئەو دەکەم جارێکی تر دێینەوە ، باشە ؟ ببورە " دەستی گرتم لەکاتێکدا دەستی چەپی هێشتا لەسەر سوکانی ئۆتۆمبێلەکە بوو
" بۆچی ئەڵێی ببورە ؟ " پرسیم و سەیری ئەوم کرد
" بۆ ئەوەی پشووەکەمان کورت بوو ..ئاواتم خواست درێژتر بێت بەڵام لەبەر کارەکەم" بە دڵتەنگیەوە وتیئاساییە ، ئەوەی گرنگە بۆم ئەوەیە کاتەکانمان بەیەکەوە بەسەر بەرین ئەوە بۆ من باشترینە " دەستیم گرت
" ئایی ، ۆ زۆر نازداریت (کیوتیت) ئازیزم.. " گاڵتەی پێکردم و منیش مستێکی سوکم لێدا " ببوورە" داوای لێبوردنی کرد ڕاستەوخۆ بە ئۆتۆمبێلەکەی ڕۆیشت بۆ فڕۆکەخانە لەبەر ئەوەی نزیک کاتژمێر 5 بوو
" کێ دواتر ئەم ئۆتۆمبێلە دەبات " پرسیم
" شۆفێرێک لە کۆمپانیاکەمان " وتی
" کۆمپانیای ترتان لێرە هەیە ؟ " پرسیارم کرد
" کۆمپانیاکەمان 8 لقی هەیە لە سەرانسەری کۆریا یەکێکیان لە بوسانە " وەڵامی دامەوە شتەکانمان دەرهێنا و چووینە ناو فڕۆکەخانە جونگکوک چووە لای پاسەوانەکان تا کلیلی ئۆتۆمبێلەکەیان پی بات لە کاتێکدا من لە شوێنی چاوەڕوانی چاوەڕێی ئەو بووم
" ببوورە بۆ دواکەوتنم" جونگکوک داوای لێبوردنی کرد کاتێک لەبەردەمم دانیشتبوو
" ئاساییە تەنها چەند خولەکێک لەمەوبەر بوو، بابڕۆین " هەستام و چووین جانتاکانمان لە سکانەرەکەدا هەڵگرت وو هەموو شتێکمان پشکنی دواتر , گوێمان لە ڕاگەیاندنێک بوو کە وتی کە گەشتەکەمان بەم زووانە دەستپێ ئەکات
" بابڕۆین" جونگکوک وتی " جونگکوک وتی کاتێک لەپێشەوەی من بوو من تەنها لەو شوێنە وەستابووم کە پێشتر لێی بووم هات و دەستی گرتم و لەگەڵ خۆی بردمی
" دەزانم تۆ دڵتەنگیت کە ئەم شوێنە بەجێبهێڵیت بەڵام دەبێت ئێستا بڕۆین جارێکی تر دێینەوە باشە ئازیزم ؟ " وتی و منیش وەک منداڵێک سەرم لەقاند چووینە دەروازەی ڕۆشتن و بلیتەکانمان دا بە کچە بەڕێوەبەرەکە کاتێک نۆرەی ئێمە بوو بینیم بەڕێوەبەرەکە سەیری جونگکوکی دەکرد لەکاتێکدا جونگکوک بلیتەکەی دەدا , دەستی لە جونگکووک دا پێموایە بە ئەنقەست ئەو کارەی کرد چونکە دوای ئەوە چاوەکانی سوڕاند بەسەرمائەو پێی وایە کە جونگکوک سەرنجی ڕادەکێشێت گەر ئەو کارە بکات ! سۆزانی بڕۆ ژیانی خۆت بەدەست بهێنە لە بیرکردنەوەکانمدا جنێوم پێدا
" بڕۆ پیاوی خۆت بدۆزەرەوە !" کاتێک بلیتەکەم دا وتم
" چۆن بوێری ئەوەت هەبوو ئەوە بڵێیت ! " کچەکە سەیری کردم
" تۆ ئەو کەسەی کە چاوت بڕیوەتە هاوسەرەکەم و هەوەسبازی لەگەڵا ئەکەیت بۆیە پێشنیار دەکەم پیاوێک بدۆزیتەوە چونکە هاوسەرەکەم هی منە " وتم
" وەرە ئازیزم " قۆڵەکانم بە جونگکوکەوە بەستەوە و چووینە ناو فڕۆکەکە
" واهـ بەڕاستی ناوازە بوو ! " جونگکوک بە خۆشحاڵیەوە وتی. من پێکەنیم و سەرم لەقاند
" کەواتە غیرە ئەکەیت؟ " بە تۆنێکی گاڵتەجاڕانە پرسی
" بێگومان " وتم و زەردەخەنەی کرد و دەستی لە سەرم دا
" ئەوە کچەکەی خۆمە" لە باوەشی گرتم . دواتر فڕۆکەکە لە بوسانەوە بەرەو سیئۆل بەڕێکەوت____________________________________________________________________
ئینجا ئازیزانم ئەمە کۆتا پاڕتە لەبەر پۆلی ١٢ـە ! تادوای وزاری ئەڕۆم ان شاء اللە گەر خودا گیان تەمەنی پێدام کە تەواو بووم ئەگەڕێمەوە ❤️🩹<ڤۆت و کۆمێنت بکەن >
لەهەڵەی ڕێنوسیم ببوورن ♡>بـەردەوامـە
ŞİMDİ OKUDUĞUN
بـڕیاری هـەڵـە J.JK
Gizem / Gerilim"لــەکـــاتـــی تــەوقــەکــردنـــەکـــەدا دەســتــمـی بــەخــراپـی گــوشـی کـە وایـکـــرد ئـــازارم هـــەبـــێ" "بــەهــەڵـە بـیـرم لــە تـۆ کـردەوە !!" " نـــامـــەوێ هــــاوســـەرگـــیری لـــەگـــەڵدا بـــکـــەم" "ئــەو خـراپــە ! مـن ڕقــم لــێـ...