Vote =20
Comment =15
For
New Part☻༄ѵԾƬє & ꒝๏MMєƝƬ࿐
~ڤۆت بکەن~
Ahra's Pov
خۆم جوڵاند بۆ لای ڕاست شۆک بووم کە هەستم بەئاسوودەیـی و نەرمی کرد .
"دوێنێ شەو لەسەر قەنەفەکە خەوم لێکەوت ... چۆن ئەبێت ئەوەندەنەرم و ئاسوودەکەر بێت وەکوو جێگایەک؟؟"پرسیارم لەخۆم کرد. چاوەکانم کردەوە و شۆک بووم بە بینینی ئەوەی من لەسەر جێگام . لەناکاو هەستام و ژوورەکەم پشکنی"من لەکوێم؟" دووبارە پرسیم.
"لەژوورەکەی منی"خۆم سوڕاند بۆلای چەپـ'ـم بۆ بینینی جونگکووک لەگەرماو هاتە دەرەوە لەگەڵ ڕۆبێکی گەرماو . چی نەخێر ! ئایا ئەو شتێکی ئەنجامداوە لەگەڵ من؟ بۆچی من لە ژوورەکەی ئەوم؟"بـ -بۆچی من لێرەم؟ ئایا شتێکت ئەنجام داوە لەگەڵ من؟"پرسیم بەترسەوە.
" شەوی ڕابردوو بەدەم خەوەوە ئەڕۆشتیت وە هاتیتە ژوورەکەم وە من هیچ شتێکم لە تۆ نەکردوە بۆیە تکایە زێدە ڕۆیی مەکە لە نواندن " ڕونی کردەوە سووپاس بۆخودا."تکایە ئێستا بڕۆ دەرەوە لە ژوورەکەم ئەمەوێت جلەکانـ'ـم لەبەربکەم .. مەگەر" ئەو سەیری منی کرد "ئەتەوێت من ببینی کاتێک جلەکانـ'ـم لەبەر ئەکەم" بزەی بەفیزی کرد
"مـ - من ئەڕۆم!"بەخێرایی هەڵسام و ڕامکردە ژوورەکەم ئەتوانم گوێم لێبێت کە پێئەکەنێت
گەرماوێکم کرد و خۆمم گۆڕی ڕۆشتمە دەرەوە لە ژوورەکەم و ڕۆشتمە سەر قادرمەکان
ئەوم دۆزیەوە ، 'تۆستەکە'ی ئەخوارد لەکاتێکدا سەیری موبایلەکەی ئەکرد
"سڵاو"سڵاوم لێی کرد
"ئۆهـ .. سڵاو! کەمێکت ئەوێت؟"پرسی
"بەدڵنیایـیەوە"وەڵامیم دایەوە
"بڕۆ و خۆت درووستی بکە بۆخۆت"وتی و پێکەنی سەیرکردنێکی بکوژانەم پشاندا دواتر ڕۆشتمە چێشتخانەکە ."تـش .. ئەو دوێنێ جوانبوو ئەمڕۆش بێزارکەر و نامۆ"بە مینگەوە بەخۆمم وت
کەمێک تۆست لەگەڵ کووپێک قاوەم بۆخۆم ئامادەکرد .ڕۆشتمەوە بۆ هۆڵەکە چووم بەرامبەر جونگکووک دانیشتم قاپەکەم لەسەر مێزەکە دانا و جونگکووک بەخێرایی وەکوو برووسکێک ،یەکێک لەتۆستەکانـ'ـمی هەڵگرت
"یـاهـ !تۆ پێویستە بڕۆیت و خۆت درووستی بکەی بۆخۆت"لەدەستیـ'ـم دا"هاوسەرەکەم دروستی ئەکات منیش پێویستە بیخۆم ڕاستە؟"وتی و برۆکانی هەڵتەکاند
"ئایـش!ڕقملێتە"هاوارم بەسەر دا کرد
"ئـۆو .. منیش خۆشمەوێیت"وتی بە گاڵتەوە
"بۆ ئەم ساتە منت بەدەست هێنا جونگکووک ، چاوەڕێبە بۆ تۆڵەسەندنەوەم"ئەوم ئاگادار کردەوە."باشە من چاوەڕێی ئەمە ئەکەم ئـاهـرا .. من بەڕاستی مەزەندەی ئەوە ئەکەم"ئەو وەڵامی دامەوە. "ئۆهـ .. بەمبۆنەیەوە هاوڕێکانم ئەمڕۆ لێرەئەبن ئەوان سەردانی ئێمە ئەکەن ئایا کێشەت نیە لەگەڵ ئەمەدا؟"ئەو پرسی
YOU ARE READING
بـڕیاری هـەڵـە J.JK
Mystery / Thriller"لــەکـــاتـــی تــەوقــەکــردنـــەکـــەدا دەســتــمـی بــەخــراپـی گــوشـی کـە وایـکـــرد ئـــازارم هـــەبـــێ" "بــەهــەڵـە بـیـرم لــە تـۆ کـردەوە !!" " نـــامـــەوێ هــــاوســـەرگـــیری لـــەگـــەڵدا بـــکـــەم" "ئــەو خـراپــە ! مـن ڕقــم لــێـ...