༄ѵԾƬє & ꒝๏MMєƝƬ࿐
"ئاهـرا .. ئێمە گەشتین" گوێم لێبوو کەسێک بانگم ئەکات
چاوەکانم کردەوە و کەمێک باوێشکم دا ، بەڵێ من زۆر ماندوو بووم لە دوای پاک کردنەوەی ئەم ماڵەگەورە ."بـابڕۆین"جونگکووک هەستاو ڕێگاکەی چۆڵ کرد
شتەکانمان هەڵگرت و وە جونگکووک تاکسیەکی گرت
" لە خانوەکەی مندا ئەمێنینەوە"جونگکوک لەناو تاکسیەکە وای وت
"تۆ خانوت هەیە لێرە؟" پرسیم
"وەک ئەزانیت من لێرە لە دایک بووم .. هەرچەندە بەدەگمەن لەگەڵ خێزانەکەم دێین بۆ ئێرە، بەڵام ئەم خانووە پڕە لەیادگاری وە بۆیەشە ناتوانم بیفرۆشین "
وەمنیش دەمم بەشێوەیەکی بازنەیی کردەوە و سەرسامبوم و سەرم ڕاوەشاند
دوای 20بۆ25 خولەک گەشتینە بەرامیەر خانویەکی سادە کە ڕەنگێکێ چوکلێتی هەبوو کەوا بە شورایەمی دارینی دەورەدرابوو .
"کەواتە ئەوە خانوەکەتە ؟"پرسیم
"بەڵێ .. جوانە وانیە؟" پرسی
. " سادە و ئارام ,زۆرم بەدڵە " وەڵامم دایەوە
سەیری کردم و وتی " ئەمە پێش ئەوەی باوکم کۆمپانیاکەی بەڕێوەببات دوای ئەوە , ئێمە گواستمانەوە بۆ ناو خانوویەک کە لە سیئۆل دەزانیت" ڕوونیکردەوە
" وەرە با بچینە ژوورەوە " کلیلێکی دەرهێنا و دەرگای پێشەوەی کردەوە"واو ئێرە تۆزاوییە " جونگکووک وتی
" باشە ئەگەر وایە ئەوا با پاکی بکەینەوە " وتم و جانتاکەم لە لایەک دانا
" نەخێر ... هەستیاریم بە تۆز هەیە هەوکردنی لووتم هەیە" جونگکوک سەری لەقاند
" بەڵێ وادیارە دووبارە من دەبێ پاکی بکەمەوە" قۆڵی کراسەکەمم هەڵکرد
" نەخێر.. " جونگکوک هەردوو شانی منی گرت
" هێـی , ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی پشوومان هەبێت باشە؟ تەنانەت خۆت بە پاککردنەوە یان هەر شتێکەوە سەرقاڵ مەکە..تەنها ئارام بگرە و ڕەنگە , بتوانین لێرە کارەکانمان بکەین " وتی و دووبارە گاڵتەی پێم کرد" تش , باشە..ئێستا دەوستم " دەستەکانی لە شانەکانم دوورخستەوەو جانتاکەم هەڵگرت"
"ئێستا با شتەکانمان بخەینە ژوورەکەمانەوە " جونگکوک وتی و ڕێگاکەی گرتەبەر
" جونگکوک " بانگیم کرد ، سوڕایەوە و سەیری کردم" ژوورەکەم لە کوێیە؟ " پرسیم ..دەستی ڕاکێشا و بردمی بۆ ژوورێک .
" ئەمە ژوورەکەتە " هەستم بە ئاسوودەیی کرد کاتێک ئەو قسەیەی کرد
" وە هەروەها ئەمەش ژوورەکەم کەواتە, ئێمە ئەم ژوورە پێکەوە هاوبەش دەکەین .. تێگەیشتیت؟ " وتی و بە بەهێزی سەیری کردم سەیری کرم ، ڕقم لەوەیە بەمە ڕازی بم بەڵام پێویستە قبوڵی بکەم
" زۆر ماندوو بووم " جونگکوک قۆڵەکانی درێژ کردەوە و خۆی لەسەر جێگاکە کەوتە خوارەوە
" ئاهرا وەرە ئێرە " دەستی لەسەر کورسییەکی تەنیشت جێگاکە دا منیش وەک ئەوەی داوای کرد کردم
" با بچینە دەرەوە و نان بخۆین ، ڕات چییە ؟ " لە کاتێکدا وەک منداڵێک لەسەر جێگاکە دەسوڕایەوە
" باشە بەڵام ئایا لەم کاتەدا هیچ دوکانێکی کراوە هەیە؟ کاتژمێر ١٠ی شەوە " وەڵامم دایەوە
" هێی دەتوانین لە نزیکترین فرۆشگا ڕامیۆن بخۆین " جونگکووک وتی
" پێم وابوو تۆ ڕەتی دەکەیتەوە ڕامیۆن بخۆیت چونکە دەزانی ئێ ..تۆ دەوڵەمەندیت " شانتکانم بەرز کردەوە
" دەوڵەمەند بوون بەو مانایە نییە کە ناتوانیت ڕامیۆن بخۆیت " وتی و پێکەنی
" ئێستا دەتوانین بچین؟ برسیمە! " وتی لەکاتێکدا دەستی لە سکی دەدا زەردەخەنەم کرد ...
چووینە نزیکترین فرۆشگا و نانمان خوارد ، دوای ئەوە چووینە شوێنێکی نزیک بۆ چیژوەرگرتن و ئاسودەبون
" ئاهـ..ماوەیەکی زۆرەبیت لەوکاتەوەی کە دوایین جار هاتمە ئێرە .. " جونگکوک وتی لەکاتێکدا قۆڵەکانی درێژکردەوە
" چێژ لەوە وەربگرە" وتم و قۆڵەکانم لە بەدەوری خۆمدا هێنا چونکە زۆر ساردە جونگکوک پرسی " سەرماتە؟ "
" نەخێر .. " وەڵامم دایەوە لەکاتێکدا هەردوو دەستەکانم دەشۆرد
" تۆ دروزنێکی خراپیت .. وەرە ئێرە " ڕایکێشام و قۆڵەکانی لە دەورم ئاڵاند کاتێک پێکەوە دەڕۆیشتین
" هیوادارم ئەمە وات لێبکات هەست بە گەرمی بکەیت " وتی لەکاتی ڕۆشتندا سەیرێکی جۆنگکووکم کرد *بۆچی ئەم کارە دەکەیت جونگکوک؟ *" ئایا هەموو شتێک باشە؟ " گەڕامەوە بۆ ڕاستی کاتێک لەناکاو جۆنگکوک پرسی
" بـ بەڵێ من باشم " کەمێک زمانم گرتی
" با بگەڕێینەوە ماڵەوە پێویستت بە هەندێک پشووە " وتی کاتێک بەرەو ئاراستەی ماڵەوە دەڕۆشتین ، بەڕاستی بێدەنگ بوو چونکە هیچ کام لە ئێمە نەماندەویست هیچ قسەیەک بکەین ئێمە تەنها بە پێ دەڕۆین
" ئاهرا دەتوانم شتێکت لێ بپرسم؟ " جونگکوک لە ناخەوە پرسی
" بەدڵنیاییەوە ، فەرموو " وەڵامم دایەوە
" ئایا تۆ .. هیچ.هەستێکت هەیە بۆ من؟ " جۆنگکووک پرسی
من بێدەنگ بووم چونکە چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد شتێکی لەو جۆرە بپرسێت بەڵام من ڕەفتارێکی ئاساییم کرد " نازانم ... تەنها ئەوەندە دەتوانم بڵێم کە سەختە وەڵامت بدەمەوە " وەڵامم دایەوە
" ئەی چی دەرارەی تۆ؟ ئایا تۆ هەستت هەیە بۆ من؟ " بە بوێریەوە پرسیم
" من ؟ من هەمان وەڵامی تۆم هەیە .. نازانم .. بەڕاستی ئاڵۆزە" وەڵامی دامەوە
" بۆچی پرسیارێکی وات کرد ئەگەر خۆت وەڵامەکەی نازانیت ؟ " لێیم پرسی
" تەنها پرسیار دەکەم ئایا وەڵامت هەیە بۆی .. " وەڵامی دایەوە لەکاتێکدا سەری دانەواندە خوارەوە
" هێی جۆنگکوک " وتم کاتێک سەیریم دەکرد
" ڕقم لە قسەکردنە لەگەڵ کەسانێک کە سەیری خوارەوە دەکەن کاتێک قسە دەکەم بۆیە سەرت بەرز بکەرەوە " پێم گوت
" هێی تۆ زۆر توند و تیژی ! دەتوانیت کەسێکی کچانەتر بیت؟ " سەری بەرزکردەوە
" چی ؟ چاوەڕێی ئەوە دەکەیت بگۆڕێم و وەک کچانی تر نەرم و نیان و کچانە بم ؟ تکایە ..! " وتم و چاوەکانم وەرگێڕا
" تش , دەزانم تۆش کچیت .. تۆ تەنها ئەوە نیشان نادەیت کە کچیت " گاڵتەی کرد
" بێدەنگ بە " وتم پاشان سەیرم کرد
" ئاهرا پرسیارێکت لێ دەکەم بەڵام تکایە شێت مەبە " وتی
" چییە ؟ " پرسیم
" تۆ..دەتەوێت... " چی دەڵێت ؟ بۆچی هەست بە نائارامی دەکەم لەم بارەیەوە
" منداڵت هەبێت؟ " کۆتایی بە پرسیارەکەی هێنا ... ئاهـ ..سەیر نییە هەستم بە نائارامی دە کرد
" جۆنگکوک , تۆ زۆر دوور ڕۆشتیت.. کاتێک ئامادە بووم وەڵامت دەدەمەوە باشە؟ " وەڵامم دایەو سەری لەقاند و زەردەخەنەی کرد
" ببورە ئەگەر وام لێکردیت کە هەست بە نائارامی بکەیت .. بەڵام بەڕاستی من زۆر بە پەرۆش بووم لەو بارەیەوە "جۆنگکووک قسەی کرد
" باشە دەزان دایک و باوکم و دایکت هەمان شتیان پرسی لێم ؟" پێم گوت
" بەڕاستی ؟ وەڵامەکەت چی بوو ؟ " پرسی
" گوتم دواتر بیری لێدەکەمەوە " دووبارە پرسییەوە
" بۆچی دواتر بەڵام ئێستا نا ؟ " پرسی
"جۆنگکوک تکایە " وتم بەو هیوایەی بزانێت مەبەستم چییە !" تێدەگەم باشە، هەردووکمان پێویستمان بە کاتە...ئۆهـ..سەیرکە گەشینەوە ماڵەوە ! " جونگکوک بە پەرۆشەوە وتی کاتێک ماڵەکەی بینی ، چووینە ژوورەوە و یەکسەر خەوتین چونکە هەردووکمان دوای ئەو ڕۆژە درێژە ماندووبوین
____________________________________________________________________
سڵاو ئازیزانم گەڕامەوە بە پاڕتی نوێ دوای ساڵێـک!
هیوادارم چێژی لێ ببینن ♡☆
>کۆمێنت بکەن ڕیاکشن و ڕای خۆتان بنووسن<
~ڤۆت بکەن~
لەهەڵەی ڕێنووسیم ببـوورنـ💜
⊰بـەردەوامــە⊱
11/8/2024 SUN
BẠN ĐANG ĐỌC
بـڕیاری هـەڵـە J.JK
Bí ẩn / Giật gân"لــەکـــاتـــی تــەوقــەکــردنـــەکـــەدا دەســتــمـی بــەخــراپـی گــوشـی کـە وایـکـــرد ئـــازارم هـــەبـــێ" "بــەهــەڵـە بـیـرم لــە تـۆ کـردەوە !!" " نـــامـــەوێ هــــاوســـەرگـــیری لـــەگـــەڵدا بـــکـــەم" "ئــەو خـراپــە ! مـن ڕقــم لــێـ...