ᏢᎪᏒᏆ ¦14¦

2.7K 256 149
                                    

 

༄ѵԾƬє & ꒝๏MMєƝƬ࿐

~ڤۆت بکەن~

Ahra's Pov

ماوەی دوو مانگە هاوسەرگیریمان کردووە ، ئەم چەند ڕۆژە جونگکووک بەتەواوی سەرقاڵە بەهۆی کارەکەیەوە ، کە بوەتە CEO (سەرۆک )ـی کۆمپانیای خێزانەکەی
من زۆر دڵتەنگم کە وا ئەوهیچ پشویەک وەرناگرێت  وە هەمیشە درەنگ ئەگەڕێتەوە ماڵەوە .

بەشێک لە جەستەم هەست بەتاوان ئەکات بەهۆی ئەو چونکە ئەو تاکەکەسە کەوا کار ئەکات لەکاتێکدا من تەنها لەماڵەوەم بێ هیچ جۆرە کارێک ئەو هەڵەیەکەی لەوەدایە کەوا ڕێگەنادات من کاربکەم ئەو ئەڵێت کە من ئەبێت ببم بە ئافرەتی ماڵەوە و گرنگی بە ماڵەوە بدەم ! بەمە ئەڵێم  خەسوو ..

>لێرەدا لە وتنی دایکە مەبەستی دایکی جونگکووکە <

"دایکە ئەوە منم ئـاهـرا .. حاڵت چۆنە؟"
"من باشم ئـاهـرا .. کەواتە تۆ چۆنیت وە جونگکووک چۆنە؟"
"هەردووکمان باشین .. دایکە ئەتوانم داوای شتێکت لێبکەم؟"پرسم
"بەڵێ ، ئەوشتەچیە؟"دایکم جوابی یامەوە
"ئمـم .. جونگکووک ئەتوانێ پشوو وەربگرێت لەکارەکەی؟"وتم بەناڕێکی
گوێملێبوو ئەو پێکەنی  "تۆ ئەتوانی پرسیار لە خۆی بکەی ، ئـاهـرا ئەو ئێستا سەرۆکی کۆمپانیاکەیە "ئەو وەڵامی یامەوە

"ئۆهـ .. باشە سووپاس دایکە"سووپاسیم کرد
"باشە .. یـا تۆ دووگیانیت؟ دەنگت لـاوازە"دایکم وتی کە وای لەمن کرد شۆک بم
"نـ-نـەخێر من تەنها کەمێک ماندووبووم بەهۆی پاکردنەوەی ماڵەکە"وەڵامیم دایەوە
"ئۆهـ .. وابیر ئەکەمەوە کەوا دووگیانبیت .. وە منیش لەگەڵ کوڕەزاکەم یاری بکەم؟" ئەو لەناکاو هەمووشتێکی پرسی
"دایکە ئەبێت بیرێکی لێبکەمەوە" وەڵامیم دایەوە تاوەکوو خۆم بەدووربگرم لە پرسیاری زیاتر .
"زۆر بیر مەکەوە .. تەنها پەلە بکە "ئەو وتی و پێکەنی
"دایکە .."وتم بەشەرمەوە
"ئای خوایە .. من وام لە بوکەکەم کرد شەرم بکات .. بمبوورە من ناتوانم دەست بەسەر هەستەکانمدا بگرم"دایکم وتی

"ئاساییە دایکە ، من ئەبێت بڕۆم خوات لەگەڵ"وتم و کۆتاییم بە پەیوەندیەکە هێنا.

"پێویست ئەکات مۆڵەت بۆ ئەو وەربگرم ؟ چی گەر تودگڕەبوو؟
همم .. لەناکاو کەسێک لەدەرگای دا "بوەستە!"بەپەلە لەژوورەکەم هاتمەدەرەوە و لە قادرمەکانا هاتمەخوارەوە .. ئەبێت کێ بێت بەم کاتە؟ مەحاڵە گەر جونگکووک بێت کاتژمێر 2 گەڕابێتەوە  دەرگەکەم کردەوە و سەیری ئەوکەسەی بەردەمم کرد

"ئەزانم باش دەرئەکەوم بەڵام تکایە بوەستە لە سەیرکردنم وەک ئەوەی من سەیربم یا هەرشتێکی تر"ئەوە جونگکووک بوو هاتە ژووئەوەو منی لەسەر ڕێگاکە پاڵنا
"بۆچی وا زوو گەڕاویتە ماڵەوە؟"پرسیم کاتێک دەرگاکەم داخست
"ناتوانم بگەڕێمەوە؟"وتی کاتێک فێنک کەرەوەکەی کارپێکرد
"زۆر گەرمایە"وتی کاتێک لەسەر قەنەفەکەدانشت و بۆنیباخەکەی ڕاکێشا

بـڕیاری هـەڵـە J.JKNơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ