Vote and comment❤️
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
لە ئەو ڕۆژە گەرمەدا، گوندەکە پڕ بوو لە جم و جۆڵ و خۆشی،
ئاهەنگی بەیەکگەیشتنی لەیلا و هیوا، وەک گوڵێکی جوان لە باخچەی خۆشەویستیدا دەڕوێت، ژنان و پیاوان بە دڵخۆشییەوە خەریکی
ئامادەکاری بوون، دەنگی پێکەنین و گۆرانی لە هەموو
لایەکەوە دەبیسترا
سۆز لە ژوورەکەی لەیلادا وەستابوو، چاوەکانی پڕ بوون لە شادی بۆ براکەی،جلە ڕەنگاوڕەنگەکەی سۆز وەک تاڵە تیشکێکی خۆر دەدرەوشایەوە،بەڵام لە ناخیدا ، شەپۆلێکی بچووکی دڵەڕاوکێ هەبوو،
بیری لە دوێنێ دەکردەوە، لەو ساتە پڕ لە هەست و سۆزەی
لەگەڵ دکتۆر
کاتێک وێنەی دکتۆر دەهاتەوە بەر چاوی، ڕوومەتەکانی گەرم
دادەهاتن،لە خەیاڵیدا، چاوە گەشەکانی دکتۆر و دەنگە نەرمەکەی دەبینییەوە،
لەناکاو، دەنگی دایکی وەک شنەبایەکی نەرم گوێی پڕ کرد
: "سۆز!"
سۆز لە خەیاڵە شیرینەکانی دەرهات و سەری بۆ لای دەرگاکە سووڕاند،دایکی، بە جلێکی نەخشێنراوی کوردی، هاتە ژوورەوە،
دایکی بە نەرمی دەستی بە چەناگەی سۆزدا هێنا، چاوەکانی پڕ بوون لە خۆشەویستی و شانازی،بە دەنگێکی نەرم و پڕ لە سۆز وتی:
"خودا بتپارێزێت کچەکەم،چەندە قەشەنگی بەو زەردەخەنە شیرینیەی سەر لێوتەوە"
سۆز بە دەنگی دایکی لە خەیاڵەکانی دەرهات و زەردەخەنەیەکی
گەرمی بۆ کرد. دایکی بە چاوێکی پڕ لە خۆشەویستی سەیری
کرد و وتی:
"کچە جوانەکەم،چەندە دڵخۆشم کە برایەکی وەک هیوات هەیە و خوشکێکی وەک تۆی هەیە،خودا بەختەوەرتان بکات"
سۆز هەستی بە گەرمایی دڵی دایکی کرد و وتی: "سوپاس دایە گیان،منیش زۆر دڵخۆشم بۆ هیوا،بەلام تۆ بۆچی ئەوەندە جوان
خۆت ڕازاندۆتەوە؟وەک بووکی زاوا وایت!"
