vote and Comment❤️
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
کاتێک کەسێکی خۆشەویست دەگەڕێتەوە ژیانت
هەست دەکەیت دنیات دووبارە ڕووناک بووەتەوە
بەتایبەت کاتێک ئەو کەسە براکەت بێت
گەڕانەوەی هیوا وەک دەرمانێک وابوو بۆ دڵی بریندار
دەستی نەرمی دڵنەوایی بەسەر ئازارەکانیدا هێنا
ژیانی پڕ کرد لە هەستی ئارامی و خۆشەویستی
بەیانی زوو، چاوەکانی بە شادییەوە کرانەوە
بە دیتنی هیوای برای، دڵی لێی دا
وەک منداڵێک کە دیاری چاوەڕوانکراوی وەرگرتبێت
باوەشێکی گەرم، هەموو ئەو بۆشاییانەی پڕ کردەوە
کە دووری لە براکەی دروستی کردبوون
هەستی کرد دووبارە تەواو بووەتەوە
لەو ساتەدا، هەموو خەمەکانی ڕەوینەوە
ژیان دووبارە مانای خۆی وەرگرتەوە
وەک ئەوەی دوای شەوێکی درێژ، ڕۆژ هەڵهاتبێتەوە
.........................
هیوا بە چاوێکی گاڵتەئامێزەوە روانییە خوشکەکەی و بە دەنگێکی نەرم پرسی: سۆز چاو مەست حاڵی چۆنە؟"
سۆز قاقای پێکەنینێکی بەرز لێدا و سەیرێکی براکەی کرد. کاتێک تێگەیشت مەبەستی هیوا لەیلایە، روخساری گەشایەوە. بە دەنگێکی پڕ هەست وەڵامی دایەوە: "دەبێ چۆن بێ؟پەرێشان و چاو لە ڕێ!"
هیوا بە شانازییەوە گوتی: "دەی ئەمرۆ دەگەم بە دیداری؟"
چاوەکانی سۆز لە سەرسوڕمان گەورە بوون، "واتا چۆن؟"
پرسی بە سەرسوڕمانەوە
هیوا هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا و گوتی: "سۆز،دەزانی گەلێک دکتۆری تر رووی لە دێ کردووە،یەکێک لەوان هاوڕێمە"
سۆز بە تووڕەییەکی ساختەوە وەڵامی دایەوە: "جا بە خاتری خوا ئەمە بەمن چی؟"بە بێزارییەوە پشتی تێکرد:
"تۆ بۆ ناچی بۆ دیدەنی لەیلا؟"
"نا چاوەڕێی کاتی گونجام سۆز"
لە کۆتاییدا، سۆز بە هاروهاجییەوە زمانی لە براکەی دەرهێنا و بە پێکەنینەوە جێی هێشت، لە کاتێکدا گوێی لە پێکەنینی گەرم و خۆشەویستی براکەی بوو کە لە پشتییەوە دەهات
.
.
