Ch,14

109 28 14
                                        





vote and comment❤️


سۆز، بە دڵێکی پڕ لە هەیەجان و خۆشەویستی، ئەو ساتانەی لەگەڵ دکتۆردا بەسەری برد دووبارە لە زەینیدا دەژیێنێتەوە،کاتێک لێوەکانی دکتۆر ماچێکی نەرمی لەسەر دەستەکانی بەجێ هێلا،

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



سۆز، بە دڵێکی پڕ لە هەیەجان و خۆشەویستی، ئەو ساتانەی لەگەڵ دکتۆردا بەسەری برد دووبارە لە زەینیدا دەژیێنێتەوە،کاتێک لێوەکانی
دکتۆر ماچێکی نەرمی لەسەر دەستەکانی بەجێ هێلا،

هەستی بە شەپۆلێک لە گەرمی و خۆشەویستی کرد کە
بە هەموو لەشیدا بڵاو بووەوە،ئەو چرکەساتە، هەرچەند
کورت بوو، بەڵام بۆ سۆز گەلێک زۆربوو

هەست بە گۆڕانکارییەک لە ناخی خۆیدا دەکات، ئەو پەیوەندییە
نوێیە لەگەڵ دکتۆر، هیوایەکی نوێی پێ بەخشیوە، هیوایەک
بۆ ژیانێکی باشتر و پڕ لە خۆشەویستی،لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا
ترسێک لە ناخیدا هەیە، ترسی ئەوەی کە نەتوانێت ئەم هەستە
جوانە بپارێزێت یان لەوانەیە شتێک ڕووبدات و ئەم
خۆشییەی لێ بسەنێتەوە،

چەند خولەکێک پێش ئێستای بیرکەوتەوە کە چۆن
پرسیارەکان لەناو مێشکیدا دەخولانەوە؛
'پشووەکەی تەنها بۆ ماندوبوونی جەستەی نەبوو؟'
'ئەو ماچکردنەی دەستەکانم وەک هێمایەک بۆ قبوڵ
کردنم بوو؟'

تا ئەوەی لە کۆتا ساتیاندا ئەوەی بە گوێی سۆزدا چرپاند

"من ئامادەم ئەو دیوارانەی کە لە دەوری دڵم دروستم کردبوون،بیروخێنم..."

دوای ئەو ساتە ناوازەیە یەکێک لە پەرستارەکان ئەو هەواڵەی
بە دکتۆردا کە پێویستیان پێیەتی،

هەرچەندێک دکتۆر لێی دوور دەکەوتەوە ڕووی لێی دەکردەوە
وەک ئەوەی پێی بلێت کە چەندێک تامەزرۆی ئەم بینینەی بووە،

(گەرانەوە بۆ ئێستا)

سۆز هێشتا نازانێت چ ڕووداوێکی دڵتەزێن چاوەڕوانی دەکات،
ئەو بە دڵخۆشییەوە بەرەو ماڵەوە دەڕوات، بیر لە دیدارەکەی لەگەڵ دکتۆرەکە دەکاتەوە و هەستی خۆشەویستی لە دڵیدا گەشە دەکات،

بە دڵێکی پڕ لە هەست و خەیاڵ گەڕایەوە بۆ دێکەی خۆیان،
کاتێک گەیشتەوە ماڵ، دیمەنێکی نائاسایی بینی کە دڵی داچڵەکاند،خێزانەکەی بە کۆمەڵ کۆببوونەوە و هەموویان
بە کوڵ دەگریان،

لەو کاتەدا، نازەنین، یەکێک لە دانیشتووانی دێ، بە دەموچاوێکی خەمبارەوە هاتە لای سۆز،چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک و دەنگی دەلەرزی کاتێک دەستی کرد بە قسەکردن:

نازەنین: "سۆز گیان....دەبێ خۆت بگریت،
هەواڵێکی زۆر ناخۆشم هەیە"

سۆز بە ترسەوە پرسی
"چی بووە نازەنین؟بۆچی هەموو کەس دەگری؟"

نازەنین بە دەنگێکی نزم: "براکەت....هیوا"

سۆز بە پەشۆکاوی: "هیوا چی؟چی بەسەر هیوا هاتووە؟"

نازەنین: "بەداخەوە...هیوا لە ڕووباری دێدا خنکاوە،هەموومان هەوڵماندا ڕزگاری بکەین،بەڵام نەمانتوانی.."

سۆز، بە بیستنی ئەم هەواڵە، هەستی کرد دنیا لەبەرچاوی تاریک
بوو،قاچەکانی لەرزین و نزیک بوو بکەوێت،
دەنگی هاواری بەرز بووەوە:

"نا !ئەمە ناکرێت ڕاست بێت!هیوا!گیانەکەم!"

لەو ساتەدا، سۆز کەوتە سەر ئەژنۆکانی و دەستی کرد بە گریانێکی
بەکوڵ،فرمێسکەکانی وەک لافاو بەسەر گۆناکانیدا دەهاتنە خوارێ،

لەیلا، هاوسەری هیوا، بە شێوەیەکی جیاواز دەگریا،
گریانەکەی قووڵ و پڕ لە ئازار بوو،فرمێسکەکانی بە خێرایی
بەسەر گۆناکانیدا دەهاتنە خوارەوە، وەک لافاوێکی بچووک،
چاوەکانی پڕ بوون لە خەم و دڵتەنگی بۆ هاوسەرە خۆشەویستەکەی کە لەناکاو لەدەستی دا، جار جار قیژەیەکی بەرزی لێوە دەهات کە
گوزارشتی لەو ئازارە قووڵە دەکرد کە هەستی پێدەکرد،

هیوا، برای سۆز، لە ڕووباری دێدا خنکا،ئەم ڕووبارە ،
کە بە درێژایی مێژوو ژیانی بەخشیوە بە ناوچەکە، ئەمجارە
ژیانی گەنجێکی برد،

لەو ڕۆژەدا، هیوا لەگەڵ هاوڕێکانی چووبوو بۆ مەلەکردن
لە ڕووبارەکە، وەک زۆر جاری تر،بەڵام ئەمجارە، لەوانەیە
بەهۆی لافاوێکی کتوپڕ یان ڕەوتێکی بەهێزی ئاوەکەوە،
هیوا نەیتوانی خۆی ڕزگار بکات،تەرمەکەی دوای
کاتژمێرێک دۆزرایەوە، دوور لەو شوێنەی کە لێی چووبووە
ناو ئاوەکەوە،

بۆ سۆز، ئەم ڕووداوە تەنها لەدەستدانی براکەی نییە، بەڵکو هەست
بە لەدەستدانی بەشێک لە منداڵی و بێگەردی خۆیشی دەکات،
ڕووبارەکە، کە پێشتر شوێنی یارییەکانیان و بیرەوەرییە
خۆشەکانیان بوو، ئێستا بووەتە هێمای خەم و مەرگ،




.

.

بۆچی خوێنەری ئەوەندە کەمە🫠❤️‍🩹

|| پیۆنی|| Where stories live. Discover now