Ch,13

150 34 31
                                        



Vote and comment❤️

لە پاش هەفتەیەک لە غیابی دکتۆر، سۆز خۆی لە گێژاوی دڵتەنگییەکی قووڵدا دۆزییەوە، ئەم جیابوونەوەیە، هەرچەند کاتی بوو، وەک برینێکی کراوە لە دڵیدا دەیسووتاند،

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


لە پاش هەفتەیەک لە غیابی دکتۆر، سۆز خۆی لە گێژاوی
دڵتەنگییەکی قووڵدا دۆزییەوە، ئەم جیابوونەوەیە، هەرچەند
کاتی بوو، وەک برینێکی کراوە لە دڵیدا دەیسووتاند،

هەر چرکەیەک، هەر خولەکێک بە کزی و قورسی تێدەپەڕی،
وەک ئەوەی کات خۆی لەنگەر گرتبێت،

سۆز، لە نێوان هیوا و نائومێدیدا، ڕۆژژمێری دەکرد،
چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەو کەسەی کە نەیدەزانی چەند گرنگە بۆی،
بەڵام ئەم دووریە، وردە وردە، هێز و تینی لێ دەبڕی، هەستی دەکرد ڕۆحی وەک گوڵێکی بێ ئاو، وشک دەبێتەوە،

لە کۆتاییدا، بڕیارێکی گرنگی دا،دەبوو هەنگاوێک بنێت بۆ دەرباز
بوون لەم بارە دژوارە، بیرۆکەیەک لە زەینیدا گەشایەوە:
سەردانێکی بازاڕە بچووکەکەی ناو ئاوایی لەگەڵ لەیلای
تازە بووک،

ئەم گەشتە سادەیە دەرفەتێک بوو بۆ هەناسەیەکی تازە،
بۆ دۆزینەوەی ژیان لە دەرەوەی سنووری ئەو خەمەی
تەنیبووی،

بەم شێوەیە، سۆز هیوای وابوو کە لە نێو ژاوەژاو و ڕەنگاوڕەنگی
بازاڕدا، بۆ ساتێکیش بێت، بتوانێت وێنەی دکتۆر لە زەینی بسڕێتەوە،
ئەم هەنگاوە بچووکە، نیشانەی ئازایەتی و خۆڕاگرییەک بوو،
هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی خۆشی لە ناو ساتە سادەکانی ژیاندا،
لە کاتێکدا کە دڵی هێشتا لە شوێنێکی تر لێی دەدا،



————————————


لە نێو هەرای بازاڕدا، سۆز و لەیلا بە هێمنی دەگەڕان، دەستیان
تەنیا بۆ ئەو شتانە درێژ دەکرد کە پێویستیان پێی بوو،
بۆ ساتێک، سۆز هەستی بە ئارامییەکی ناوازە کرد، وەک بڵێی
شەپۆلێکی نەرمی خۆشی بەسەر دڵە پڕ لە خەمەکەیدا تێپەڕی،
بەڵام ئەم ئارامییە زۆری نەخایاند،

لەناکاو، بیرۆکەیەک وەک بروسکە لە مێشکیدا درەوشایەوە:
"ئەی ئەگەر دکتۆر گەڕابێتەوە؟ئەی ئەگەر من لێرەم ئەو لەوێیە
بێ ئەوەی بیزانین؟"

|| پیۆنی|| Where stories live. Discover now