vote and comment❤️
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
دکتۆر ئارێز دەستێکی بە ڕوخساری خۆیەوە گرت، هەناسەیەکی
قووڵی هەڵکێشا،تەنانەت خۆشی نەیدەزانی بۆچی ئاوا شێوابوو بە
بینینی بریندار بوونی سۆز،ژوورەکە پڕ ببوو لە بۆنی دەرمان و
خەمێکی قورس
تیشکی کزی گڵۆپەکە سێبەری درێژی لەسەر دیوارەکان دروست
کردبوو،
کاتێک گوێی لە زیادبوونی هەنسکی گریانی سۆز بوو، دەستەکانی لە ڕوخساری لابرد و لێی نزیک بووەوە،دەیبینی چۆن بە وردی هەردوو دەستی بە چاوەکانیەوە گرتبوو، وەک بڵێی دەیەوێت خۆی لە دنیا
بشارێتەوە، پەردەی پەنجەرەکە بە هێواشی دەجووڵایەوە، شنەی
بایەکی سارد دەهاتە ژوورەوە،
بە نەرمی و بە دڵەڕاوکێوە، دەستەکانی بۆ دەستی سۆز برد و بە هێواشی هێنایە خوارەوە،لەگەڵ ئەم کارەدا، جەستەی سۆز گرژ داهات،دەستەکانی گەرم و نەرم بوون، بۆنی عەتری سۆز، تێکەڵ بە بۆنی ئارەقە و فرمێسک، هەستێکی سەیری لە دڵی ئارێزدا دروست کرد،
"مەترسە لەمن سۆز، " دەنگی ئارێز نەرم و ئارام بوو، وەک لایلایەیەکی شیرین،"تەنیا نیگەرانت بووم ،نامەوێ جارێکی تر کارێکی بەم جۆرە نابەجێیە دووبارە بکەیتەوە،"
سۆز، کە هێشتا فرمێسک لە چاوە جوانەکانیدا دەدرەوشایەوە، بە دەنگێکی لەرزۆکەوە وتی:
"م-من تەنیا دەمویست دووبارە بە بینینەوەت شاد ببم،
دکتۆرم،" هەنسکی گریانە بە ئازارەکەی هێشتا لێوە دەردەچوو،
بەڵام کەم ببووەوە، وەک شەپۆلی دەریایەک کە هێدی هێدی
ئارام دەبێتەوە
"ئارێز" دکتۆر بە دەنگێکی نەرم وتی، وەک بڵێی وشەکە نهێنییەکی گەورەی تێدایە،
چاوەکانی سۆز فراوان بوون، وەک ئەوەی دنیایەکی نوێی بۆ کرابێتەوە،تیشکێکی سەیر لە چاوەکانیدا دەدرەوشایەوە، تێکەڵێک لە سەرسوڕمان و خۆشەویستی،
"ناوم بە ئارێز بێنە،" دکتۆر وتی، دەنگی پڕ بوو لە هیوا و چاوەڕوانی،حەزی بەوە بوو گوێی لە ناوی خۆی بێت لە دەمی
کچەکەوە، وەک ئاوازێکی شیرین کە تەنها بۆ ئەو بێت،
"ئارێز،" سۆز بە دەنگێکی نەرم و لەرزۆک وتی،چاوەکانی نەدەتروکاند، وەک ئەوەی بیەوێت هەموو وردەکارییەکانی ڕوخساری ئارێز لە بیرەوەریدا هەڵبگرێت،
کاتێک ئارێز گوێی لە ناوی خۆی بوو لە دەمی سۆزەوە، تەزوویەکی بێ بەزەیی نێردرا بۆ دڵی بێ کەسی،هەستی کرد دڵی خێراتر لێدەدات،
وەک بڵێی دەیەوێت لە سنگی بێتە دەرەوە،بۆ ساتێک، دنیای
دەوروبەری لە بیر کرد و تەنها سۆزی دەبینی
زەردەخەنەیەکی جوان لێوانی سۆزی نەخشاند کاتێک بەوەی زانی دکتۆر هۆشی لێرە نەماوە، ئەو زەردەخەنەیە وەک تیشکی خۆر وابوو کە لەناکاو لە ڕۆژێکی هەورینەوە دەردەکەوێت،ژوورەکەی ڕووناک کردەوە و گەرمایی بەخشییە دڵی ئارێز،
ئەو دەمەی ئارێز بە ئاگا هاتەوە لە دنیای خەیاڵی، سەیری کرد کە
چۆن سۆز پێی پێدەکەنێ،ئێستا ئەو کچە نەدەچوو بەو کەسەی کە
کەمێک پێش ئێستا چاوەکانی ئاوسابوون لە گریان،جوانییەکەی زیاتر دەردەکەوت، وەک گوڵێک کە دوای بارانێک گەشاوەتر دەبێت،
"سۆز،من-" ئارێز دەستی پێکرد، بەڵام وشەکان لە گەروویدا گیریان خوارد
.
.
.
