❤️🌸a
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
تیشکە زێرینەکانی خۆر وردە وردە سەرهەڵدەدەن وەک پەردەیەکی نەرم و ناسک تاریکی شەو لادەدەن،ڕوناکی خۆر دەست لە گوڵ و گیا درەختەکان دەدەن شەونمی سەر گوڵەکان دەدرەوشێنەوە وەک ئەڵماس
لێرەدا سۆز چاوانی هەڵدێنی بەهۆی گەرمی خۆر کە بەر ڕوخساری دەکەوتن تەم و مژی بەیانیان خەریکی ڕۆشتن بوو
بە دوای دایکی دەگەرا تا ئەوەی بەرچاو کەوت دایکی لەسەر ئەرز
کەوتووە هیچ لەوە نەدەچوو خۆی لەوێدا راکشابێت!
بەلکو لەوە دەچوو لە هۆشخۆی چووبێت
چاوانی سۆز پربوون لە فرمێسک دەستی لەسەر دڵی دایکی دانا
"خودایە میهری دایکمم لێ دوورمەخەرەوە"
هاواری ناوی براکەی کرد کاتێ لەوە دڵنیا بوویەوە لێدانی دڵی دایکی لە رێکی دان
.............................
لە نەخۆشخانەی دێ بوون
قاچەکانی لە زەویەکە دەداو جار بە جار دووری دەخستەوە
چاوەڕوانی وەلامێکی یەکلا کەرەوە زۆر ناخۆش بوو
بۆ سۆز
دایەی زۆر خۆش دەوێ
براکەی باوکی لەوێ لە تەنیشت ئەودا زیاتر لە سۆز
دڵگران بوون
تا ئەوەی دکتۆرێک هاتە دەرەوە
سەری بەرز کردەوە تا سەیر بکات لە حاڵی دایکی بپرسێت
ئەو چرکە ساتەی چاوانی لەگەل چاوانی دکتۆر یەکیان گرت
هەستی دەکرد دونیا وەستاوە
چاوەکان بە سەرسوڕمانیەوە لێکیان دەڕوانی دەنگەکان کپ ببوون
لە گوێیدا،گەرچی پێشتر ئەم ڕوخسارە بەر چاوانی نەکەوتووبوو
دڵی لە هەر ساتێ خێراتر لە ساتی ڕابردوو لێیدەدا
هەناسەی توندبوو هەموو شتێک لە دەوروبەری کاڵ ببویەوە تەنانەت پرسینی حاڵی دایکی لە بیریدا نەمابوو!
کەوتە پرسین لە خۆی
'ئەمە چ جوانیەکە بتوانێ لە یەک مرۆڤدا کۆببێتەوە
هەناسەت لێ ببڕێت!'
.
.
