ch,10

165 35 6
                                        




vote and comment❤️

دەرگای ژوورەکە بە نەرمی کرایەوە و دایکی سۆز، خانمێکی ناوەند تەمەن بە چاوی پڕ لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێوە، هاتە ژوورەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


دەرگای ژوورەکە بە نەرمی کرایەوە و دایکی سۆز، خانمێکی ناوەند
تەمەن بە چاوی پڕ لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێوە، هاتە ژوورەوە

ڕوخساری دایکی سۆز وەک تابلۆیەکی زیندوو وابوو کە خەم و
خەفەتی تێدا نەخشێنرابوو،چاوە سوورهەڵگەڕاوەکانی، کە دیار بوو فرمێسکی زۆری ڕشتووە، لەسەر کچە ئازیزەکەی چەقیبوون،

ئارێز سەیری سۆزی کرد و بینی چۆن ڕوخساری گۆڕا،ئەو
زەردەخەنە شیرینەی پێشتر لێوی ڕازاندبووەوە، ئێستا جێگای خۆی
دابوو بە نیگایەکی شەرمەزار،چاوە گەشەکانی سۆز، کە تەنها چەند چرکەیەک پێشتر پڕ بوون لە ژیان و گەشبینی، ئێستا بە خەمێکی
قووڵەوە لە دایکی دەڕوانی،

دایکی سۆز بە دەنگێکی لەرزۆک و پڕ لە خۆشەویستی هاواری کرد: "شیرینەکەم،ڕوحی دایەی،چیت بەسەردا هاتووە،دایکت بمرێ بۆت!"وشەکانی وەک شەپۆلێکی بەهێز لە خۆشەویستی و نیگەرانی بەسەر ژوورەکەدا بڵاوبوونەوە،

ئارێز بە هێواشی و بە وریاییەوە چەند هەنگاوێک دوورکەوتەوە،
هەوڵی دەدا بۆشاییەک بۆ ئەم ساتە ناسکە دروست بکات،چاوەکانی
لەسەر سۆز بوون،

دەیبینی چۆن کچە گەنجەکە خۆی کۆکردۆتەوە،
هەوڵ دەدات خۆی لە باوەشی دایکی دوور بگرێت، نەوەک
برینەکەی زیاتر ئازاری بدات،

بۆ ساتێک، ئارێز خۆی لە جێگای سۆز دانا و هەستی بە بۆشاییەکی
قووڵ کرد لە دڵیدا - بۆشایی نەبوونی دایک لە ژیانیدا،سەرەڕای ئەوەی
کە پیشەکەی فێری کردبوو هەستەکانی کۆنترۆڵ بکات، بۆ چرکەیەک ئێرەیی بە سۆز برد،

کاتێک دایکی سۆز دەستی درێژ کرد بۆ قاچی برینداری کچەکەی، گۆڕانکارییەکی ناکاو لە ڕوخساری سۆزدا ڕوویدا،چاوە گەش و زیندووەکانی لەناکاو سیس و زەردهەڵگەڕان، وەک گوڵێک کە لە کاتی هەڵهاتنی خۆردا پەڕەکانی داخستبێت،

سۆز وای هەست دەکرد کە دنیا خەریکە بەسەریدا دەڕووخێت،
زمانی بەستراو و مێشکی بەتاڵ لە وشە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو
پرسیارانەی کە دەیزانی خەریکە لە زاری دایکیەوە دێنە دەرەوە،

|| پیۆنی|| Where stories live. Discover now