Ch,16

167 20 6
                                        



vote and comment❤️

شەوێکی درەنگ بوو،سۆز لە ژوورەکەی دانیشتبوو،تەنیا ڕووناکی کزی مۆمێک ژوورەکەی ڕووناک کردبووەوە،لە پەنجەرەکەوە سەیری ئاسمانی تاریکی دەکرد، مانگ لە پشت هەورە ڕەشەکانەوە خۆی حەشار دابوو، وەک چۆن سۆز هەوڵی دەدا هەستەکانی بشارێتەوە،

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


شەوێکی درەنگ بوو،
سۆز لە ژوورەکەی دانیشتبوو،تەنیا ڕووناکی کزی مۆمێک
ژوورەکەی ڕووناک کردبووەوە،لە پەنجەرەکەوە سەیری
ئاسمانی تاریکی دەکرد، مانگ لە پشت هەورە ڕەشەکانەوە خۆی
حەشار دابوو، وەک چۆن سۆز هەوڵی دەدا هەستەکانی
بشارێتەوە،

"چی بکەم؟" سۆز بە دەنگێکی نزم لەگەڵ خۆی دەدوا، "دکتۆر ئارێز...ئاخ دکتۆر ئارێز..."

دەستی بە وێنەیەکی براکەی دا کە لەسەر مێزەکە دانرابوو،
چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک،

"برا گیان،تەنها مانگێکە تۆم لەدەست داوە،چۆن دەتوانم بیر
لە شتی وا بکەمەوە؟ئایا ئەمە خیانەت نییە لە یادی تۆ؟"

هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا و چووە بەر ئاوێنەکە،سەیری ڕووخساری خۆی کرد، چاوە ماندووەکانی، ڕوومەتە زەردهەڵگەڕاوەکانی،

"بەڵام...دکتۆر ئارێز تاکە کەسێکە کە دەتوانێت تێم بگات،
ئەو دەزانێت چۆن یارمەتیم بدات،ئایە دەبێت ڕێگەی پێ بدەم
نزیکم ببێتەوە؟"

سۆز هاتەوە و لەسەر قەراغی تەختەکەی دانیشت،
دەستی بە سەری خۆیدا هێنا،

"خودایە،چی بکەم؟ئەگەر ڕێگەی پێ بدەم،ئایە واتای ئەوەیە
کە خەمی براکەم کەمتر بووە؟ئەی ئەگەر ڕیگەی پێ نەدەم،ئایە
خۆم لە دەرفەتێکی گەورە بێبەش ناکەم؟"

کاتژمێر لێی دەدا، نیوەشەو بوو، سۆز هێشتا لە نێوان دوو ڕێگادا
مابووەوە،خەو نەدەچووە چاوی،دەیزانی بەیانی دەبێت
بڕیارێک بدات، بەڵام ئەمشەو، تەنها دەیویست لەگەڵ بیرەوەرییەکانی براکەی و ئەو هەستە نوێیانەی بەرامبەر دکتۆر ئارێز هەیبوو،
بمێنێتەوە،

|| پیۆنی|| Where stories live. Discover now